
27/03/2024
یەکێتیی ناوی كاندیده‌کان و لیستەکەی پێشکەش به کۆمیسیۆن ده‌كات
مه‌ودا میدیا-
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ پێنج شه‌ممه ناوی كاندیده‌کان و لیستەکەیان پێشکەش به کۆمیسیۆن ده‌كه‌ن.
وتیشى، بە تەواوی خۆیان ئامادەکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
سبەینێ 28ی مانگ، كۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی كاندید و لیستی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، كه بڕیاره رۆژی 10ی حوزەیرانی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌بچێت.