23/09/2025
خاتوونێکی باڵاپۆشی مەغریبی لەپشت سەرکەوتنەکانی یاریزانێک.
چیرۆکی ژیانی عوسمان دێمبێلێ، پرە لە گۆرانکاری و هەڵبەز و دابەز، بەڵام خانمێکی مەغریبی گۆرانکارییەکی گەورەی لە ژیانی ئەو یاریزانەدا دروستکرد و رۆڵی گەورەی بینی بۆ ئەوەی یاریزانەکە خۆی لەسەر ستەیجی باڵۆندۆردا ببینێتەوە و ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.
ریما ئیدبوشی مەغریبی، توانیویەتی ژیانی عوسمان دێمبێلێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، بە تەواوی بگۆرێت، لە چیرۆکێکی مرۆیی و وەرزشییدا کە یەکێکە لە سەرنجراکێشترین چیرۆکەکان
ریما ئیدبوش، بە حیجاب و خۆپارێزییەکی زۆرەوە دەردەکەوێت، بۆ ماوەیەکی درێژ کەسایەتییەکی دوور بووە لە چاوی خەڵک، تەنانەت بچووکترین وردەکارییەکانی ژیانیشی وەک ساڵی لەدایکبوون و شوێنی گەورەبوونی
ریما ئەستێرەیەکی تیک تۆک بوو، زیاتر لە 300,000 هەزار فۆڵۆوەرسی کۆکردووەتەوە بە بێ ئەوەی رووخساری دەربکەوێت، بەڵام بەخێرایی لە سۆشیاڵ میدیا کشایەوە بۆ ئەوەی بەدوای ژیانێکی ئارامتردا بگەڕێت.
#خاتوون