Mohammed Hussein

Mohammed Hussein محه‌مه‌د حسێن، توێژه‌ری ئابوری-سیاسی و شاره‌زای كه‌رتی وزه‌ی عێراق

ئه‌م په‌یجه‌ سەکۆیەکە بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و شیکاری و راپۆرت له‌سه‌ر گۆڕانکاریە ئابوریەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و کاریگەرییان لەسەر ژیان و بژێوی خەڵک.
گفتوگۆو کۆمێنتی تۆم زۆر بەلاوە گرنگەو دەمەوێت لێتەوە فێربم. جێگەی رێزە هەر هەر بیروباوه‌ڕێكی ئایدۆلۆجی، سیاسی و ئاینیت هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر پێویسته‌ رێز له‌ ڕەئی و باوه‌ڕی خه‌ڵكانی تر بگریت له‌ كاتی نوسینی هه‌ر كۆمێنتێكدا.

بە ناوی کاری خۆبەخشییەوە، تاوان و چەوساندنەوە لە کوردستان دەکرێتبڕێکی زۆر لە گەنجان، بەتایبەت دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگا...
17/09/2026

بە ناوی کاری خۆبەخشییەوە، تاوان و چەوساندنەوە لە کوردستان دەکرێت

بڕێکی زۆر لە گەنجان، بەتایبەت دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ناچار کراون بە خۆبەخشی کار بۆ دامودەزگاکانی حکومەت بکەن، هەر لە نەخۆشخانەکانەوە تا دەگاتە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی تر. ئەمە جگە لەوەی نەریتێکی نابەجێ و کەم وێنەی دروست کردووە، هاوکات بووەتە دەرفەتێک بۆ چەوساندنەوەی هەزاران گەنجی بەهرەمەند، پڕوزە و خوێنگەرم.
ئەم گەنجانە لە دۆخێکدان کە دەبێت کاری بەکرێ بکەن، نەک خۆبەخشی. دەبێت داهاتیان هەبێت بۆ ئەوەی ژیان و خێزانی خۆیانی پێ پێک بهێنن، نەک بێگاری بۆ حکومەتێک بکەن کە خۆی دەیان هەزار مووچەخۆری بندیواری هەیە.
ئەمە بەکارهێنانی نەریتی خۆبەخشییە بۆ تاوان، فێڵکردن و گەندەڵی.
لە هەموو دۆخێکدا، کارکردن دەبێت لەبەرامبەر مووچە و کرێیەکدا بێت کە ژیانێکی سەربەرزانە بۆ کارمەند/کرێکارەکە دابین بکات؛ لە دەرەوەی ئەمە، هەر شتێکی تر بسەپێندرێت تاوان و چەوساندنەوەیە.
من دەزانم گرفتەکە لە نەبوونی دەرفەتی کاری ڕاستەقینەدایە. هەر ئەو مافیا سیاسیانەی حکومەتیان داگیر کردووە، بازاڕ و کەرتی تایبەتیشیان قۆرغ کردووە. حکومەت هیچی پێ نەماوە بۆ ئەم گەنجانە، کەرتی تایبەت و بازاڕیش کێبڕکێی ئازادی تێدا نییە و دەستوپێوەندی مافیا سیاسییەکانی هەولێر و سلێمانی تا ڕادەیەک خنکاندوویانە.
بە گشتی ئابوورییەکە بەجۆرێک پۆکاوەتەوە کە توانای دروستکردنی کاری نییە بۆ ئەو گەنجانەی دێنە بازاڕی کارەوە، ئەمەش بە واتای بێکاری و هەژارییەکی سەختتر لەوەی کە ئامارەکانی حکومەت نیشانمان دەدەن.
ئەنجا حکومەت و هەندێک لە کۆمپانیا و خاوەنکارەکانیش ئەم بێکارییەیان قۆستووەتەوە بۆ چەوساندنەوەی گەنجان.
ئەندازیارێکی تازە دەرچووی زانکۆ دەناسم کە ناچاریان کردبوو بۆ ماوەی ٣ مانگ لە کۆمپانیایەکدا بە خۆبەخش کار بکات، بەمەبەستی ئەوەی دواتر گرێبەستی بۆ بکەن و مووچەی پێ بدەن. لە کۆتایی مانگی سێیەمدا لە سەر کارەکەی دەریان کرد و بە هەمان شێوە ئەندازیارێکی تری تازە دەرچوویان هێنا بە بەڵێنی گرێبەست دوای سێ مانگ، تا کاری خۆبەخشیی پێ بکەن. لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و دەرمانخانەیەکیشدا بە هەمان جۆر فێڵ و تاوان بەرامبەر کارمەندانی گەنج کراوە.
کاری خۆبەخشی جێگەی ڕێز و بایەخە و لە زۆربەی وڵاتاندا هەیە، بەڵام ئەمە دەبێت کەسێک بیکات کە لە تەمەنی خانەنشینیدایە و هەموو پێداویستییەکانی ژیانی بۆ دابین کراوە و کاتێکی زۆری بەتاڵی هەیە، نەک گەنجێک کە تازە هاتووەتە بازاڕی کارەوە و خۆی دەست بۆ دایک و باوکی پان دەکاتەوە بۆ کرێی هاتووچۆ و باڵانسی مۆبایلەکەی.
هەروەها کاری خۆبەخشی دەبێت بۆ پاککردنەوەی ژینگە، ئاوڕدانەوە لە ئاژەڵە بێڵانەکان، و بەهاناوەچوونی خەڵکانی لێقەوماو، ئاوارە و گرفتار بە کێشەی درێژخایەن بێت، نەک بۆ حکومەتێک کە ٢٠٠ هەزار بندیواری هەیە، یان پروژه و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە سەرمایەکەی ملیارەها دینارە بەڵام ئامادە نییە مووچەی کارمەندێکی خۆی بدات.
من دەزانم بێکاری، بێبازاڕی و نەبوونی دەرفەتی دامەزراندن لە حکومەتدا بووەتە هۆی ئەم نەریتە، بەڵام ئەمە لە کۆتاییدا زیان بە هەموو لایەک دەگەیەنێت. سەرەتا سەرچاوە مرۆییەکانمان دەپوکێنێتەوە. ئەگەر کارکردن بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر بێت، ئیتر کچ و کوڕەکانمان بۆچی بچن بۆ زانکۆ و ٤ ساڵی تەمەنی گەنجییان تێدا بەفیڕۆ بدەن بۆ فێربوونی بەهرە و شارەزاییەک کە بژێوییان بۆ دابین نەکات؟
هەروەها ئەگەر دوای تەواوکردنی خوێندن، هەژاری و بێکاری دەرەنجامێکی حەتمییان بێت، چ هۆکارێک هەیە وایان لێ بکات لەم وڵاتەدا بمێننەوە؟

#محەمەدحسێن #ئابوری #دارایی #بازاڕ #خۆبەخش #دامەزراندن

وێنەکە: ئامێرێکی کاری دەستی و پیشە کۆنەکانی کوردستانە، بە سوپاسەوە لە سایتی فەرمی حکومەتی هەرێم وەرمگرتووە

12/09/2026

مادەی هۆشبەر لە بەر دەرگاکانتانە
پەیامێکی گرنگی حاکم نزار، تکایە گوێی لێبگرن

دوایین ژمارەی گۆڤاری "ئاسۆی وزەی عێراق" (Iraq Energy Outlook) ئەوە روندەکاتەوە کە چۆن گرفتە بونیادیە درێژخایەنەکان و ملم...
30/08/2026

دوایین ژمارەی گۆڤاری "ئاسۆی وزەی عێراق" (Iraq Energy Outlook) ئەوە روندەکاتەوە کە چۆن گرفتە بونیادیە درێژخایەنەکان و ململانێ هەرێمییە تازەکان ئێستاو داهاتووی ئابوری و کەرتی وزەی عێراق رەنگڕێژدەکەن.
ئەم ژمارەی گۆڤارەکە، کە لەلایەن سەنتەری زیا جەعفەر بۆ وزە و سامانە سروشتییەکان ( Dhia Jafar Center For Energy And Natural Resources ) لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ( American University of Iraq, Sulaimani ) بڵاوکراوەتەوە، ئەم بابەتانەی شیکارکردووە:
بۆچی کەرتی کارەبای عێراق لەناو تەنگژەکانی خۆیدا گیری خواردووە؟
ڕێگرییەکان و دەرفەتەکانی فرەچەشنکردنی ڕێڕەوەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق—و وانە ستراتیژییەکانی قەیرانی گەرووی هورمز.
کاریگەرییە دارایی و نەوتییەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا لەسەر سەر عێراق.
پەرەسەندنی پەیوەندییە وزەیی و ئابوورییەکانی نێوان عێراق و چین و ئاسۆی داهاتوویان لەناو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا.
تێچووی ئابووری و ژینگەیی پاڵپشتییەکانی نرخی وزە لە عێراق.
ئەمانەو چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندیدار بە کەرتی وزە لەم ژمارەی گۆڤارەکەدا بڵاوکراونەتەوە.
\
تەواوی گۆڤارەکە لێرە بخوێنەرەوە:
https://energy.auis.edu.krd/storage/outlook/documents/01M195PFT9H72Z06PGYW66058E.pdf




ئایا لێکردنەوەی سفرەکانی دینار چی لە ڕەوشی خەڵک دەگۆڕێت؟یەکەم وەڵامی ئەم پرسیارە "هیچ"ـە؛ چونکە ئەگەر پرۆسەکە تەنها لێکر...
24/08/2026

ئایا لێکردنەوەی سفرەکانی دینار چی لە ڕەوشی خەڵک دەگۆڕێت؟
یەکەم وەڵامی ئەم پرسیارە "هیچ"ـە؛ چونکە ئەگەر پرۆسەکە تەنها لێکردنەوەی سفرەکان بێت، وەک ئەوەی کە هەندێک لە بەرپرسانی دەوڵەت تا ئێستا وتوویانە، لە ڕاستیدا هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت و بەهای دینار هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە. ئێستا ١ دۆلار بە ١٣٠٠ دینارە، ئەو کات دەبێتە ١ دینار و ٣٠٠ فلس. ئەمە تا ئەو کاتەی ئەگەر پرۆسەکە تەنها لێکردنەوەی سفرەکان بێت.
بەڵام، ئەگەر لە پەنای لێکردنەوەی سفرەکاندا، بانکی ناوەندی بیەوێت بەهای دینار دابەزێنێت، بۆ نموونە ١ دینار و ٤٠٠ فلس بەرامبەر هەر دۆلارێک، ئەوا ئەمەیان بابەتێکی ترە. بێگومان کەمکردنەوە، یان زیادکردنی بەهای دینار کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بازاڕ و بژێوی خەڵک، و ئاستی هەڵاوسان و زۆر ڕەهەندی دیکەی ئابووریی عێراق بە باش و بە خراپ دەگۆڕێت.
کەواتە پێویست ناکات کەس لە پرۆسەی لابردنی سفرەکانی دینار بترسێت. ئەمە بابەتێکی تەکنیکی و کارگێڕیی تایبەت بە بانکی ناوەندیی عێراقە. نە گرنگە و نە پێویست دەکات کەس خەمی بخوات، نە ترسناکە و نە کاریگەریی دەبێت بۆ هیچ گۆڕانکاری و پرۆسەیەکی ئابووری و سیاسی. لە ڕاستیدا ئەمە دەرەنجامێکی ڕوونی دەستبەتاڵی و بێکاریی بانکی ناوەندییە.
ڕاستە عێراق تووشی ڕستێک قەیرانی ئابووری و دارایی بووە بەهۆی تەنگژەکانی ناوچەکە، پشت بەستن بە نەوت بە بەردەوامی و کورتهێنانی دارایی دەوڵەت و دواتریش گەندەڵیی پیاوانی دەوڵەت و چینە حاکمەکە، بەڵام هیچ کام لەم گرفتانە بە گۆڕینی شێوەی دینار چارەسەر نابێت.
بەرپرسانی بانکی ناوەندی باس لە کۆمەڵێک ئامانج دەکەن لە پشت لابردنی سفرەکانی سەر دینارەوە، وەک هێنانەوەی پارەکان بۆ ناو سیستەمی بانکی و کەمکردنەوەی بڕی دراوەکە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی بانکەکان، بەڵام هیچ شتێک گرەنتی ئەوە ناکات کە ئەم ئامانجە بەم گۆڕینەی فۆرمی دینار بێتە دی. با گەشبین بین و بلێین انشالله سەرکەوتوو دەبن.
دواقسە ئەوەیە کە لابردن، یان هێشتنەوەی سفرەکانی سەر دیناری عێراق بە تەنها روداوێکی بێ ماناو بێ تام و ناکاریگەرەو هەق نیە هیچ پەرلەمانتار و سیاسی و میدیاکارێک سەری خەڵکی پێوە بئێشێنێت. ئەم نوسینەی منیش دوای ئەوەهات کە ژمارەیەک دۆست و هاوڕێم لە رۆژانی رابردوودا پرسیاریان لێ کردم لە بارەی گرنگی و کاریگەری ئەم بڕیارە لەسەر ژیان و سامانەکەی ئەوان.
ئەمە تا رادەیەک هاوشێوەی ئەو مشتومڕە نەزۆک و بێ ناوەڕۆکەیە کە خەڵکانێکی دەست و پێ سپی لە سەر جیاوازیەکانی نێوان تەوتین و هەژماری من گەرمیان کردبوو.

The latest issue of Iraq Energy Outlook Examines how long-standing structural challenges and recent regional conflicts a...
17/08/2026

The latest issue of Iraq Energy Outlook
Examines how long-standing structural challenges and recent regional conflicts are reshaping Iraq’s energy and economic outlook.
Published by the Dhia Jafar Center For Energy And Natural Resources at the American University of Iraq, Sulaimani, this issue features analysis of:
• Why Iraq’s electricity sector remains caught in a “perfect storm”
• The constraints and opportunities involved in diversifying Iraq’s oil-export corridors—and the strategic lessons of the Strait of Hormuz crisis
• The fiscal & oil implications of regional conflicts for Iraq
• The evolution of Iraq–China energy and economic relations and their outlook amid a changing regional landscape
• The economic & environmental costs of energy subsidies in Iraq
Together with several other energy-related topics, these articles examine the risks, policy choices, and strategic priorities shaping Iraq’s energy future.
Read the full issue here:
https://energy.auis.edu.krd/storage/outlook/documents/01KZJVN9YPHYS9F8ER5SME2EBG.pdf

.

حسێن عارف-یش جێی هێشتینروناکبیر و  ئەدیب نوسەری گەورەی کورد حسێن عارف ئەمشەو کۆچی دوایی کرد؛ بەڵام ڕووناکیی بەرهەمەکانی ...
13/08/2026

حسێن عارف-یش جێی هێشتین
روناکبیر و ئەدیب نوسەری گەورەی کورد حسێن عارف ئەمشەو کۆچی دوایی کرد؛ بەڵام ڕووناکیی بەرهەمەکانی بۆ هەتاهەتایە لە یادگە و کتێبخانەی کوردیدا دەدرەوشێتەوە...
مامۆستا حسێن عارف تەمەنێکی تەرخان کرد بۆ بەپێزکردنی ئەدەبیات و کتێبخانەی کوردی بە شاکارە جوانەکانی وەک ڕۆمانی "شار" و دەیان چیرۆک و بابەتی ئەدەبی تر.

بۆچی ناهێڵن بەغدا بەنزینی ٤٥٠ دیناریمان بۆ بنێرێت؟خواست بۆ بەنزین لە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٦ ملیۆن لیترە بەپێی ئامارەکا...
08/08/2026

بۆچی ناهێڵن بەغدا بەنزینی ٤٥٠ دیناریمان بۆ بنێرێت؟

خواست بۆ بەنزین لە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٦ ملیۆن لیترە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان. بۆ ئەوەی ئەم بڕە بەنزینە بەرهەمبهێنرێت، دەبێت رۆژانە نزیکەی ١٥٠ هەزار بەر میل نەوتی خاو بپاڵێورێت.
بەرپرسانی هەرێم بە بەغدایان وت تۆ ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتمان بەرێ ئێمە بەنزین دابین ئەکەین بۆ خەڵکی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو. ئەوەتا لیترێک بەنزین گەیشتۆتە ٢ هەزار دینار.
ئەم بەیانیە وەزیری نەوتی عێراق وتی ٥٠ هەزار بەرمیلە نەوتەکەمان بدەنەوە ئێمە خۆمان بەنزین بۆ کوردستان دابین دەکەین.
هەموو کەس ئەزانێت بە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ٢ ملیۆن لیتر بەنزین زیاتر بەرهەم نایەت. بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەوەیە لە وەزارەتی نەوتەوە بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ بێت نەک هی کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتی بکڕێت بە ٢ هەزار دینار.
ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەم گەمە قێزەونە بهێنن. ئەوەی روو ئەدات تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر خەڵکی کوردستان. ناکرێت ڕۆژانەی کرێکارێک ٨ لیتر بەنزین نەکات.

ئەرێ یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ بەنزین هەرزان ناکەن ؟ خاڵێکی بەرنامەی هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێ هەرزانکردنی کارەباو بەنزی...
07/08/2026

ئەرێ یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ بەنزین هەرزان ناکەن ؟

خاڵێکی بەرنامەی هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێ هەرزانکردنی کارەباو بەنزین و سوتەمەنیە. ئەمڕۆ من لە سلێمانی لیترێک بەنزینی محەسەنم کڕی بە ١٧٥٠ دینار.
باشە خۆسلێمانی شوێنی حاکمیەتی موتڵەقی یەکێتی-یە، بۆچی بەرنامە سیاسیەکەی خۆی تیا جێبەجێ ناکات؟
لە سنوری ئیدارەی سلێمانی( سەرقەڵا و کۆر و مۆر و تەقتەق) رۆژانە نزیکەی ٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی خاو و کۆندەنسەیت بەرهەم دەهێنن، ئەگەر بدرێن بە پاڵاوگەکانی بازیان و دوکان و عەربەت، لانی کەم رۆژانە ١ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار لیتر بەنزینی زۆر باش بەرهەمدێنێت، ئەوکات هەم نرخی پێ هەرزان دەبێت و هەم پاڵاوگەکانیش دەکەونە کارەوە.
دە فەرموون، با بەکردار بەرهەمی هاوپەیمانیەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ ببینین، جیاواز لە پۆپۆلیزم و هاشەوهوشی میدیایی. بە کردار نیشانمان بدەن ئێوە لە پارتی باشترن و ژیان و گوزەرانی خەڵکتان بەلاوە گرنگە.

09/07/2026

ئەگەر شەڕی ئێران و ئەمریکا دەست پێ بکاتەوە، دۆخی ئابوری ئێمە چی لێ دێت؟ ئەی هی دنیا چی لێ دێت؟
کەرتی نەوت و غازی عێراق و کوردستان لە چ دۆخێکدایە؟ ئێستا بە چ ئاراستەیەکدا دەڕوات لە سایەی ئەم گرژی و نائارامیانەی ئەمریکا و ئێران دەستیان پێ کردووە؟
دۆخی کوردستان و کێڵگە نەوتیەکانی چۆنە؟ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و ئیشکردن لە کێڵگەکانی کوردستان گەیشتۆتە کوێ؟
لە کەناڵی ئاسمانی روداو، لە گەڵ کاک محەمەد شێخ فاتیح، وەڵامی ئەم پرسیارانەمان دایەوە.
#محەمەدحسێن #ئابوری #دارایی #بازاڕ #زێڕ #نەوت #غاز #ئێران #شەڕ #کۆمپانیا نەوتیەکان #ئەمریکا

04/06/2026

ئایا بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەست پێ ئەکاتەوە؟
دواین رێکەوتن و هەوڵی حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوێ گەیشت ؟ چۆن دەتوانن کۆمپانیا نەوتیە بیانیەکان رازی بکەن بەرهەمهێنان دەست پێ بکەنەوە؟
ئینجا باسێکی کورتی دەستپێشخەریەکەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق-سلێمانی م کرد بۆ دامەزراندنی ناوەندی ضياء جعفر بۆ وزەو سامانە سروشتیەکان و بڵاوکردنەوەی ژمارە یەکی گۆڤاری ئاسۆی وزەی عێراق.

#محەمەدحسێن #ئابوری #دارایی #بازاڕ #زێڕ #نەوت #غاز #چین #ئێران #شەڕ #کۆمپانیا نەوتیەکان #نەوت

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mohammed Hussein posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share