دەنگی ئیسلام/راديوى سلێمانی

دەنگی ئیسلام/راديوى سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دەنگی ئیسلام/راديوى سلێمانی, Radio Station, As Sulaymaniyah.

رادیۆی دەنگی ئیسلام لە مانگی (٤ ی ١٩٩٥) پەخشی ئەزمونی دەست پێکردوەو، لە (١٥/٥/١٩٩٥) بەرنامەکانی ئاسایی کردەوە ، ھێڵی گشتی کاری دەنگی ئیسلام بەشێوەیەکی گشتگیر ھەموو بوارەکانی گرتۆتە خۆی، لەوانە (فیقە ، عقیدە ، سیاسی ، کۆمەڵایــەتی ، زانستی ، تەندروستی ، پەروەردەیی ، ھەواڵ ، زانیاری گشتی) لە ژێر چەتری کتاب و سوننە بە رەچاو کردنی سیاسەتی بزوتنەوەی ئیسلامیی
پەخشی بەرنامەکانی پێشتر لە کاتژمێر (٧:٤٠) خ

ولەکی سەرلە بەیانییەوە دەستی پێدەکردوو و بە بانگی پیرۆزی ئێوارە کۆتایی پێ دەهات.بەڵام الحمدللە لەئێستادا گۆڕانکاری بەسەرکاتەیدا هاتووە ودەنگی ئیسلام 24کاتژمێر لەخزمەت بیسەرانی دا دەنگی ڕاست و دروستی خۆی دەگەیەنێت.. بەپشتیوانی خوای پەروەردگار.

15/11/2025

جراى درةخشاو

ئاگاداری بیسەران و هاوڕێیانی بەرنامەی پرسیارودیاری ئەکەین کەئەمڕۆ ناتوانرێت بەرنامەکە پێشکەش بکرێتِ ِ لەگەڵ ڕێزی پێشکەشک...
13/11/2025

ئاگاداری بیسەران و هاوڕێیانی بەرنامەی پرسیارودیاری ئەکەین کەئەمڕۆ ناتوانرێت بەرنامەکە پێشکەش بکرێتِ ِ لەگەڵ ڕێزی پێشکەشکار

11/11/2025

اللهم امین یامغیث

09/11/2025

خەرمانەی ڕۆژنامەوانی
زنجیرەی:278

09/11/2025

سەکۆی هۆشیاری
زنجیرەی:29
بابەت :چۆن بەختەوەر دەبین

08/11/2025

زووانى بشوو

08/11/2025

پەیامی ڕووناکی

07/11/2025

گەوڕەپیاوانى ئيسلام
زنجیرەی:ً52

بەیاننامەی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی پڕوپاگەندەی هەندێک میدیای سێبەر و دروست کراو بڵاو دەکاتەوە هەڵوێ...
05/11/2025

بەیاننامەی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی پڕوپاگەندەی هەندێک میدیای سێبەر و دروست کراو بڵاو دەکاتەوە

هەڵوێستی بزووتنەوەی ئیسلامی دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە وا بڕیارە هەفتەیەکی تر ئەنجام بدرێت ڕوون و ڕاوشکاو بووە ، ئەم هەڵوێستەش پێش هەر هێزێکی تر لەبارەی هەڵبژاردنەوە خستیەڕوو ، کە بایکۆتکردنی پڕۆسەکە بوو ، پاساوەکەش ئەوەیە ، پێشتر هۆشیاری درابوو کە ئەگەر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێداچوونەوە بە میکانیزم و ڕێکارەکاندا بەتایبەت سندوقی زیرەکی دەنگەکان نەکات ئەوا حیزبەکە ڕەتیدەکاتەوە بچێتە نێو گەمەیەکی لەوجۆرە کە پێشوەختە تیایدا نەخشەی سیاسی هێزەکان دارێژڕاوە. وەک بینرا کۆمسیۆن هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕێسا و ڕێکارندا نەکرد ، بۆیە بزووتنەوەی ئیسلامی جەختی لەسەر کشانەوە و بایکۆتی پڕۆسەکە کردەوە.

لە پەراوێزی ئەم هەڵوێستەدا ، سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریدا لەو ناوچانەی کە کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی تر کێبڕکێی دیمۆگرافی و نەتەوەییان لەنێواندایە ، لە سۆنگەی هەڵوێستە نیشتیمانیەکەیەوە ، بڕیاریدا کە دەنگدەران و لایەنگرانی حیزبەکە سەرپشک بکات لەوەی کە بڕۆن دەنگ بدەن بە لایەنە کوردیەکان بۆ ڕاگرتنی باڵانسی دەنگ و پارسەنگی دیمۆگرافی کورد لەو ناوچانە.

بەداخەوە هەندێک پەیج و میدیای سێبەر و بندیوار ، ئەم هەڵوێستە نیشتیمانیەی بزووتنەوەی ئیسلامیان بەلاڕێدا برد و ناوەڕۆکی گوتارە نیشتیمانیەکەی بزووتنەوەی ئیسلامییان بەئاڕاستەی ئەجێندا حیزبیە نانیشتیمانیەکەی خۆیاندا برد، تۆمەتی میدیایی ساختە و پڕوپاگەندەی بێ بنەمایان خستە پاڵ هەڵوێستەکەی بزووتنەوە، کە گوایە حیزبەکە جەماوەر و دەنگدەرانی خۆی هاندەدات بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان ببەخشنە حیزبێکی دیاریکراوی دەسەڵات. ئەم تۆمەتانەش لەکاتێکدایە کە ئەو لایەنانە کە بەشێوەی تارمایی و سێبەری میدیایی کاردەکەن ، بۆخۆیان سودمەندی سەرەکی دەسەڵاتن و بەشێکن لەو فەوزا و بەهەدەردەرانەی دارایی کوردستان کە بەناوی کاری میدیاییەوە کاردەکەن.

بزووتنەوەی ئیسلامی دووبارە و چەندبارە جەخت لەسەر بایکۆتی بەناو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکاتەوە و دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی زۆرینەی بایکۆتی خەڵک کە باوەڕیان بە پڕۆسەکە نیە، ئەو لایەنانەش کە بە مەبەست پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە گوایە هەوڵەکانی بەرەی بایکۆت بە سودی دەسەڵات دەشکێتەوە، ئەوا لەبزووتنەوەی ئیسلامی ، بەوپەڕی باوەڕ و ڕاستگۆییەوە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستانی ڕادەگەیەنین ، کە ئەو هێزە سێبەرانەی دەسەڵات بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە کاردەکەن سەرەڕای ئەرکی سەرەکیان لە بەشداری کردنی هەڵبژاردن بۆ سپیکردنەوەی ڕووی بێزراوی دیزاینە پێشوەختەکەیە ، و بە بەشداریکردنیان دەیانەوێت ڕەوایەتی بەناوی ئازادی کێبڕکێی سیاسی لەهەڵبژاردندا بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پیشان بدەن و میکیاجێکی سیاسی و مەدەنی ببەخشنە ئەو سیستەمە سیاسیەی کە هێزە دەسەڵاتدارەکان دایانڕشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هێزە بچوکانەی کە دەنگەکانیان کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسی دەکات ،کە بە گوێرەی سیستەمی ڕێژەیی بەحەقی خۆیان بەدەستی دەهێنن
ئەوا لە زۆرترین حاڵەتدا بەگوێرەی سیستەمی سانتلێگۆ کورسیەکانیان لەدەست دەدەن . کەوایە بەرەی بایکۆت خزمەت بە دەسەڵات دەکەن یاخود بەناو ئۆپۆزسیۆنە بچوکەکان!؟

04/11/2025

بزووتنەوەی ئیسلامی بایکۆت بژاردە دەکات

04/11/2025

سەکۆی یاسا
بە میوانداری ( یاد سەربەست ) خوێندکاری یاسا
پێشکەشکار ( بڕو ابورهان)

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647501589871

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەنگی ئیسلام/راديوى سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category

Our Story

رادیۆی دەنگی ئیسلام لە مانگی (٤ ی ١٩٩٥) پەخشی ئەزمونی دەست پێکردوەو، لە (١٥/٥/١٩٩٥) بەرنامەکانی ئاسایی کردەوە ، ھێڵی گشتی کاری دەنگی ئیسلام بەشێوەیەکی گشتگیر ھەموو بوارەکانی گرتۆتە خۆی، لەوانە (فیقە ، عقیدە ، سیاسی ، کۆمەڵابەتی ، زانستی ، تەندروستی ، پەروەردەیی ، ھەواڵ ، زانیاری گشتی) لە ژێر چەتری کتاب و سوننە بە رەچاو کردنی سیاسەتی بزوتنەوەی ئیسلامیی پەخشی بەرنامەکانی لە کاتژمێر (٧:٤٠) خولەکی سەرلە بەیانییەوە دەست پێدەکات و بە بانگی پیرۆزی ئێوارە کۆتایی بە پەخش دێت