Mihrab Tv :: کەناڵی میحراب

Mihrab Tv :: کەناڵی میحراب ئیمان - په‌روه‌رده‌ - خێزان

12/08/2025

ڕاستەوخۆ - سلێمانی 🔴
بەڕێوەچوونی خەڵاتی لاوی ساڵ
#میحراب

12/08/2025

کۆیلایەتی لەلای پێغەمبەر
نەک ئازادی لەلای باوکی

#محراب #ئیمان #پەروەردە

12/08/2025

ئایا دەزانیت خودا ئەمەی فەرمووە ؟
ببەخشن من بە زیادەوە پێتان دەبەخشمەوە

#میحراب #ئیمان #پەروەردە #خێزان

12/08/2025

چۆن ئاو خۆراک پێشکەشی خودا دەکرێت ؟؟!!

#ئیمان

11/08/2025

قیامەت شوێنی ئاواتەکانە
بەرنامەی هزر و پەروەردە
م. محمد محمد صاڵح (زانای ئاینی)
#میحراب

11/08/2025

برسیکردنی ئیمانداران و سەرنجامی زۆرداران
بەرنامەی ئێوارانی میحراب
د. احمد وەرتی (مامۆستای زانکۆ)
#میحراب

11/08/2025

کێ بێئەخلاقە؟
میحرابی ژیانەوە
پ.د. عوسمان محمد (پێشنوێژ و وتارخوێن)
#میحراب

11/08/2025

کێ بیری ماوە ؟
منداڵان ساڵانی ڕابردوو ئەم سرودانە لەسەر لێوەکانیان بوو

#محراب
#میحراب

11/08/2025

بینەری پڕۆژە خێرخوازیەکانی خەڵکی کوردستانبن لە ئەفریقا
کە لەلایەن ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆییەوە ئەنجام درا

#خێزان #ئیمان #پەروەردە #محراب

11/08/2025

نەک دابەش نەکردن و خواردنی
تەنانەت دواخستنیشی گوناهـ و زوڵمە

#خێزان #میحراب #ئیمان #پەروەردە

11/08/2025

ئەو هەموو جوانی و ڕێزی مرۆڤەی تێدایە بەڵام
بۆ توندوتیژی دەکرێت بە ناوی ئیسلامەوە؟

#خێزان #ئیمان #پەروەردە #خێزان

شەهیدبوو 😞 نامەیەکی دوای خۆی جێ هێشتووەبزانە چی نوسیوەئەمە وەسیەتنامەکەمە، و دوایین پەیاممە.ئەگەر ئەم وشانەم گەیشتە ئێوە...
11/08/2025

شەهیدبوو 😞 نامەیەکی دوای خۆی جێ هێشتووەبزانە چی نوسیوە

ئەمە وەسیەتنامەکەمە، و دوایین پەیاممە.
ئەگەر ئەم وشانەم گەیشتە ئێوە، ئەوا بزانن کە ئیسرائیل سەرکەوتوو بوو لە کوشتنم و بێدەنگکردنی دەنگم.
سەرەتا، سەلام و ڕەحمەتی خوداتان لێبێت.

خودا دەزانێت کە من هەموو هەوڵ و هێزێکی خۆمم دا، تا ببمە پاڵپشت و دەنگێک بۆ گەلەکەم، هەر لەو کاتەوەی چاوم بە ژیان هەڵهێنا لە کۆڵان و گەڕەکەکانی کەمپی پەنابەرانی جەبالیا، و ئومێدم ئەوە بوو کە خودا تەمەنم درێژ بکات تا لەگەڵ خێزان و خۆشەویستانم بگەڕێمەوە بۆ شارۆچکە ڕەسەنەکەمان عەسقەلان "مەجدەل"ی داگیرکراو، بەڵام ویستی خودا لەپێشتر بوو، و بڕیارەکەی جێبەجێکرا.
ئازارم بە هەموو وردەکارییەکانیەوە چێشت، و چەندین جار تاڵی ئازار و لەدەستدانم تامی کرد، سەرەڕای ئەوەش، یەک ڕۆژیش سڵم نەکردەوە لە گواستنەوەی ڕاستی وەک خۆی، بەبێ ساختەکاری یان شێواندن، بەو هیوایەی خودا ببێتە شایەد لەسەر ئەوانەی بێدەنگ بوون و ئەوانەی بە کوشتنمان ڕازی بوون، و ئەوانەی هەناسەیان لێ بڕین و پەرشوبڵاوترین پارچە پارچەبوونی منداڵ و ژنەکانمان لە دڵیاندا کاریگەری نەکرد و ئەو کۆمەڵکوژییەیان نەوەستاند کە گەلەکەمان زیاتر لە ساڵ و نیوێکە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

وەسیەتتان بۆ فەلەستین دەکەم، مرواری تاجی موسڵمانان، و لێدانی دڵی هەموو ئازادێک لەم جیهانەدا.
وەسیەتتان بۆ خەڵکەکەی دەکەم، و بۆ منداڵە بچووکە ستەملێکراوەکانی، کە تەمەن مەودای نەدا تا خەون ببینن و لە ئاشتی و ئارامیدا بژین،
چونکە جەستە پاکەکانیان بە هەزاران تۆن بۆمب و مووشەکی ئیسرائیلی پانکرانەوە، بۆیە پارچە پارچە بوون، و پەرش و بڵاو بوونەوە پارچەکانیان بەسەر دیوارەکاندا.

وەسیەتتان بۆ دەکەم کە کۆت و بەندەکان بێدەنگتان نەکەن، و سنوورەکان سستتان نەکەن، و ببنە پرد بەرەو ڕزگارکردنی وڵات و بەندەکان، تاوەکو خۆری کەرامەت و ئازادی بەسەر وڵاتە داگیرکراوەکەماندا هەڵدێت.
وەسیەتی خێزانەکەم باش دەکەم،
وەسیەتی ڕۆشنایی چاوم، کچە خۆشەویستەکەم شام دەکەم، کە ڕۆژگار یارمەتی نەکردم تا گەورەبوونی ببینم وەک چۆن خەونم پێی دەبینی.

و وەسیەتی کوڕە بەنرخەکەم سەلاح دەکەم، کە هیوام دەخواست ببمە هاوکار و هاوڕێی ڕێگای تا شانی بەهێز دەبێت، تا خەمەکەم لەسەر لادەبات، و پەیامەکە تەواو دەکات.

وەسیەتی دایکی خۆشەویستم دەکەم، کە بە بەرەکەتی دوعاکانی گەیشتمە ئەوەی گەیشتم، و دوعاکانی قەڵغانم بوون، و نوورەکەی ڕێگام بوو.
داوا لە خودا دەکەم ئارامی بداتە دڵی، و باشترین پاداشتی بداتەوە.

وەسیەتی هاوسەری تەمەنم، خێزانە خۆشەویستەکەم ئوم سەلاح بەیان دەکەم، کە جەنگ بۆ ڕۆژ و مانگێکی زۆر لێکی جیا کردینەوە، بەڵام لەسەر پەیمان مایەوە، جێگیر وەک قەدی زەیتوونێک کە ناچەمێتەوە، ئارامگر و خۆڕاگر، بە ئەمەکی لە غیابمدا بە هەموو هێز و باوەڕێکەوە هەڵگرت.

وەسیەتتان دەکەم لە دەوریان کۆببنەوە، و دوای خودای گەورە پشت و پەنایان بن.
ئەگەر مردم، ئەوا بە جێگیری لەسەر بنەماکەم دەمرم، و خودا دەکەمە شایەد کە من بە قەزا و قەدەری ڕازیم، باوەڕم بە چاوپێکەوتنی هەیە، و دڵنیام کە ئەوەی لای خودایە باشتر و مانادارترە.

خوایە، منی قبوڵ بفەرمووی لە شەهیدان، و لە گوناھەکانم خۆش ببی کە پێشتر کردوومن و ئەوانەش کە دواتر دەیانکەم، و خوێنم بکەیتە نوورێک کە ڕێگای ئازادی بۆ گەل و خێزانەکەم ڕووناک بکاتەوە.
لێم ببورن ئەگەر کەمیم کرد، و دوعام بۆ بکەن بە ڕەحمەت، چونکە من لەسەر پەیمان ڕۆیشتم، و نە گۆڕیم و نە گۆڕام.

غەزەتان بیر نەچێت…
و لە دوعای خێرتان بۆ لێخۆشبوون و قبوڵکردنم بیرتان نەچم.
ئەنس جەمال ئەلشەریف

Address

IRAQ. SLEMANI. QRGA
As Sulaymaniyah
723170

Telephone

+9647510323600

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mihrab Tv :: کەناڵی میحراب posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Mihrab Tv :: کەناڵی میحراب:

Share

Category