22/10/2025
کاتێک تووشی دڵتەنگی و نارەحەتیەک بویت،
ئەوەبێنەوەیادت کە ئەم دڵتەنگی و نارەحەتییانە لەخودا نزیکت دەکەنەوە، هەر ئەم دڵتەنگی و نارەحەتیانەن، وات لێدەکەن ئەزمونێک لەژیان فێربیت، وات لێدەکەن بەهێز بیت و خۆڕاگری بکەیت بەبەشێک لەبوونت، هەندێک جار ئێمەی مرۆڤ وابیردەکەینەوە کە خودا هەموو دەرگاکانی بەڕووماندا داخستووە! بێئاگاین لەوەی کە خودا تاقیمان دەکاتەوە و دەیەوێت لێمان خۆشبێت، دەیەوێت داوای لێبکەین، دڵنیابە ئەو دەستانەی بۆلای خودا بەرزدەکرێنەوە بەبەتاڵی ناگەڕێنەوە.