ڕێگای ئیسلام::Way of Islam

ڕێگای ئیسلام::Way of Islam وَٱتَّقُوا۟ یَوۡمࣰا تُرۡجَعُونَ فِیهِ إِلَى ٱللَّهِۖ

12/01/2024

ئا ئەمانە دروست ڪراوی خودان....

ئا ئەمانە دروستڪراوەڪانی خوای گەورەن دەی ئێوە ڪە دەڵێن: خودا بونی نیە یان ئێمەی خوای ترمان هەیەو خوای گەورە شەریڪی هەیە نیشانم بدەن بزانم خواڪانی ئێوە چیان دروست ڪردووە؟ هیچ شتێڪیان دروست نەڪردووەو توانای دروست ڪردنی هیچ شتێڪیان نییە بەڵڪو هاوبەشبڕیاردەران و ستەمڪاران لە گومڕاییەڪی زۆر ئاشڪرادان .

خوای گەورە لێتان راز بن داخیلی کەناڵی تێرامان لەئیسلام بن ڕۆژانه پۆستی تێدا دەکرێت↓↓↓

https://t.me/Teraman_La_Eslam

دایکێکی ئاسایی مەبە🚨 🔸ئاگاداری پاک و خاوێنی مێشک و بیرکردنەوەکانی منداڵەکەت بە لە هەموو قسەیەکی خراپ و نەشیاو، هەروەک چۆ...
05/01/2024

دایکێکی ئاسایی مەبە🚨

🔸ئاگاداری پاک و خاوێنی مێشک و بیرکردنەوەکانی منداڵەکەت بە لە هەموو قسەیەکی خراپ و نەشیاو، هەروەک چۆن هەموو ڕۆژێک گرنگی بە پاکوخاوێنی جلەکانی دەدەیت.

🔹بیروباوەڕێکی باش و دروست بدە بە مێشکی، هەروەک چۆن خۆراکی تەندروست دەدەیت بە جەستەی

🔸دڵنیابە لەوەی کە نوێژە فەرزەکانی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدات، هەروەک چۆن گرنگی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ماڵەوەی دەدەیت.

🔹 ئاگاداری چوون بۆ مزگەوت و خوێندنی قورئانی بە هەروەک چۆن گرنگی بە چوونە قوتابخانەی دەدەیت.

🔸لەبری ئەوەی هەموو شەوێک چیرۆکی ناڕاستی بۆ بگێڕیتەوە، چیرۆکی پێغەمبەران و هاوەڵان و شوێنکەوتووانی و مرۆڤە ڕاستگۆکانی بۆ بگێڕەوە، بۆ ئەوەی لای خۆشەویست ببێت و لاسایییان بکاتەوە.

🔹پێش ئەوەی فێری پیتەکانی ئەلفوبێی بکەیت، مانای " لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه " ی فێر بکە.

🔸پێش ئەوەی باسی ئەم دونیایەی لەگەڵ بکەیت باسی قیامەتی بۆ بکە.

لە ناشرينترین وخراپترین ڕەوشت وخەسڵەتەڪان لە ئافرەتدا....زۆرێڪ لە ئافرەتان گرنگی بەجوانی خۆیان نادەن بەرامبەر هاوسەرەڪان...
27/12/2023

لە ناشرينترین وخراپترین ڕەوشت وخەسڵەتەڪان لە ئافرەتدا....

زۆرێڪ لە ئافرەتان گرنگی بەجوانی خۆیان نادەن بەرامبەر هاوسەرەڪانیان ، جلی جوان لەبەر ناڪەن و گرنگی بە پاڪو خاوێنی لاشەیان نادەن ، و خۆیان بۆنخۆش ناڪەن و گرنگی بەو بۆنە خۆشانەش نادەن ڪە بەلای هاوسەرەڪانیانەوە تایبەتن ، ڪاتێڪ ڪە هاوسەرەڪانیان دەگەڕێنەوە ماڵەوە دەبینی بەجلێڪی بێ سەروبەرە و ناخاوێن وقژێڪی ناڕێڪ و بۆنی مەتبەخەوە بەدەم ئیش و ڪاری ناو ماڵەوە پێشوازیان لێ دەڪەن ، ئەگەر قسەشیان ڪرد بەدەنگێڪی زبر و تیژ وەڪو زەنگی جەڕەس وەڵامیان دەدەنەوە و قسەیان لەگەڵا ئەڪەن و هیچ پێڪەنین و ڕووخۆشیەڪ نابینیت لە ڕوخساریانا، بەڵام ڪە ویستیان بچنە دەر بۆ سەردانی خزم و ڪەسوڪاریان یاخود هاورێڪانیان شێوازەڪەیان بەتەواوی دەگۆڕن لەسەر تا خوارووی پێیەڪانیان ناچنە لایان ئیللا بە جوانترین شێواز و مۆدێرنترین و خۆشترین بۆن لەخۆدان نەبێت ، هەرڪەسێڪ بیان بینێت وا گومان دەبات ڕۆژی ئاهەنگیان بێت بەو ئێڪسسواراتە جوان و سەرنج ڕاڪێشانەی ڪە خۆیانی پێ دەڕازێننەوە و ئەو برۆیانەیان ڪە وەڪو ڪەوانەی لێ دەڪەن ئەمە هەمووی نەڪ بۆ پیاوەڪانیان بێت لەماڵەوە بەڵڪو بەشی پیاوەڪانیان تەنیا سەیرڪردنی خێزانەڪانیانە ڪاتی چونە دەریان
بەدڵنیاییەوە ئەم شتانە لە خراپترین وپیسترین خەسڵەتەڪانن ڪە ئافرەت پێی هەڵدەستێت و وادەڪات شایەنی ئەوە بێت بژیت بەژیانێڪی ناخۆش و بەدبەختی بۆ خۆی و هاوسەرەڪەشی .

21/12/2023

بەم ژینە تاڵە ئەگەر دڵ تەنگی
لێدان صەلاوات دەروە لە تەنگی
صەلات و سەلام باشترین چارە
بێ ئاگا مەبە کات کاتی کارە
هەر کەس خەمبار بێ لێدا صەلاوات
مەر ڕوی تێدەکا خێر و بەرەکات
شەوی جومعەیە و کات صەلاواتە
تۆ یەک جار بیڵێ و لای خوا دە قاتە
خوایە صەلاوات لەسەر ڕابەرم
محمد شەفیع نەبی و سەروەرم

🪷اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 🪷

مُـحَـمَّـدٌ ذِكْــرُهُ رُوحٌ لأَنْفُسِــنَا
مُحَمَّدٌ شُكْرُهُ فَرْضٌ عَلَى الأُمَمِ

14/12/2023

چۆن پێغەمبەر دونیای جێهێشت ﷺ 😔

ساتێک لەگەڵ کۆتا هەناسەکانی خۆشەویستدا ﷺ ...

تۆش بەخیل مەبە زۆر صەڵاوات بدە لەسەر پێغەمبەر ﷺ

🪷 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🌸

26/11/2023

🌼 بیر خستنەوە 🌼

◈‏نوێژی چێشتەنگاو بڪەن ئەگەر دوو ڕڪاتیش بێت 🌻"

◈‏اللَّهُمَّ‌ ‌صَلِّ‌ ‌وَسَلَّم عَلَی نَبِیَّنَا مُحَمَّد 🌻"
ــــــــ
•مەهێڵە ڕۆژێڪ بەبێ ووتنی ئەم زیڪرانە بەسەرت تێ بپەڕێت•

◈‏سُبْحَانَ‌‌ ‌اللّٰه 🌸"
◈‏الْحَمْدُ ‌لِلّٰه‌‌ 🌸"
◈‏لَا‌ إ‌ِلَهَ‌ ‌إِلَّا‌ ‌اَللَّهُ‌ 🌸"
◈‏اللّٰهُ‌ أَكْبَر‌ُ 🌸"
◈‏سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ 🌸"
◈‏سُبْحَانَ اللَّهِ‌‎ العَظِيم 🌸"
◈‏أستَغْفِرُ اللَّه وَأتُوبُ إلَيهِ 🌸"
◈‏لَا‌ حَوْلَ‌ وَ ‌لَا قُوَّةَ‌ إلَّا‌ بِاَللَّهِ‌ 🌸"
◈لَّاۤ إِلَـٰهَ إِلَّاۤ أَنتَ سُبۡحَـٰنَكَ إِنِّی كُنتُ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِینَ 🌸"

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّ...
27/10/2023

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

26/10/2023

"هیچ ساڵێک نیە ئیلا ساڵی دوای ئەو خراپتر دەبێت تا ئەو کاتەی دەگەنەوە بە پەروەردگارتان". فەرمایشتی پێغەمبەری خوایەﷺ.

👈فیتنە ونیشانە گەورەکانی هاتنی قیامەتمان لە ڕێیە، فیتنەگەلێک کە زۆرێک تێیدا ئیمانەکەی دەدۆڕێنێت!.

✔ئەی پەروەردگار بە ئیمانێکی ڕاستەقینە وعاقیبەت خێریەوە پێش هاتنی فیتنە گەورەکان بمانبەرەوە بۆ لای خۆت. اللهم آمين.

26/10/2023

یاسایەک لەگەشتی قورئان لەبەرکردندا لەبیرنەکەن:

((گومان باشی بەرامبەربە پەروەردگار))

ئەگەر ژیان زۆری بۆ هێنان لە بارودوخی ناجێگیر و هندێک پێشهاتی چاوەروان نەکراو، یان ناخۆشیێکی جەستەی یان هەر هۆکارێک لە هۆکارەکان، بۆیە هۆی ئەوەی تۆ لەگەشتەکەتدا رابوەستێنێت وە دورت بخاتەوە لە قورئانەکەت، تۆ یەک شت بکە لەم کاتەدا هەوڵدە گومانت باش بێت بەرامبەر بە پەروەردگارت بەوەی هەموو گومانم بەرامبەر بە خوای گەورە ئەوەیە رۆژێک دەمگەرێنێتەوە بۆ قورئانەکەم و دەبمە لەبەرکاری قورئان، تکایە ئەگەر رۆژگار ئێوەی بۆ ماوەیەک دابراند لە قورئانەکەتان ئامان با دڵتان دانەبرێ تاکو خودای گەورەش بەپێی ئەو نیەتەی کە هەتانە بتان گەرێنێتەوە بۆ قورئانەکەتان.

بڵاوی بکەنەوە بۆ خێری خۆتان 🌹
25/09/2023

بڵاوی بکەنەوە بۆ خێری خۆتان 🌹

 #بڵاویبکەنەوەبۆخێری #خۆتان
24/09/2023

#بڵاویبکەنەوەبۆخێری #خۆتان

(يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ)ئه‌ی ئینسان!! تــۆ چــی وای لێـــکـردویــت که سه‌رکه‌ش بیت به...
24/09/2023

(يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ)

ئه‌ی ئینسان!! تــۆ چــی وای لێـــکـردویــت
که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری
میهره‌بان و به‌ڕێــزت؟ چی وای لێکردویت
که وه‌کــــــــو پێویست قـــه‌دری نه‌زانیت؟
(نافه‌رمان و یاخی بیت؟)
ــــــــــــــــــــــ
سورة الإنفطار آیة⑥

Address

Baghdad

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێگای ئیسلام::Way of Islam posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category