DANGI RASTE دەنـگـی راسـتـی

DANGI RASTE  دەنـگـی راسـتـی ئـامانجمان خستنەروی راستـیـەكانە

15/11/2025

ئەمڕۆ شەممە یەکەم بەفربارین لەمەرزی کێلێ لە قەڵادزێ دەستی پێکرد.

ئەگەر ئەم  13 گرفتەت ھەیە ئاووی  #لیمۆ بخۆرەوە .بە لەبەر چاووگرتنی ئەو ڕاستییەی کە لیمۆ دژە ئۆکسانێکی بەھێزە و چەندین جۆ...
14/11/2025

ئەگەر ئەم 13 گرفتەت ھەیە ئاووی #لیمۆ بخۆرەوە .

بە لەبەر چاووگرتنی ئەو ڕاستییەی کە لیمۆ دژە ئۆکسانێکی بەھێزە و چەندین جۆری ڤیتامین B و C و پۆتاسیۆم و کاربۆھیدراتی تێدایە ، لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتووە خواردنەوەی ئاووی لیمۆ لەبەیانیاندا یەکێکە لەڕۆتینە تەندروستەکان .

ئەگەر ھەرکام لەم 13 گرفتەت ھەیە دەتوانیت ئاووی لیمۆ بخۆیتەوە :

1 .🍋 دەرکەوتنی پەڵە :
خواردنەوەی ئاووی لیمۆ پەڵەی سەر پێست ناھێڵێت و پێست درەوشاوە و جوان دەکات .

2 . 🍋 بەردی گورچیلە :
پۆتاسیۆم دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئاستی چڕی کریستاڵ لەنێو میزدا ، خواردنەوەی لیمۆش دەبێتە ڕێگر لەدروستبوونی ئۆکزالات .

3 . 🍋 بەھێزکردنی سستمی بەرگری :
ئاووی لیمۆ بەسوودە بۆ بەھێزکردنی سستمی بەرگری .

4 . 🍋 دابەزاندنی کێش :
ئەو ڤیتامینانەی کەتێیدایە ئاستی شەکر لەخوێن ڕێک دەخات و ھەرس باشتر دەکات . ھەروەھا لیمۆ دەوڵەمەندە بەپەکتین کەئەو ریشاڵەیە کەکۆنترۆڵی برسێتی دەکات .

5 . 🍋 ئازاری زراوو :
بۆ ئەم دۆخەو کەمکردنەوەی ئازاری زراو ، ھەوڵ بدە بەر لەژەمەکان ئاووی لیمۆ بخۆیتەوە .

6 . 🍋 کۆکە و ھەڵامەت :
ڤیتامین C زۆرە سەرباری دژە ئۆکسانەکان کەئەمەش چارەسەری کۆکە و پەتا و ھەڵامەت دەکات .

7 . 🍋 ھەوڵ بدە ئاووی لیمۆ بخۆیتەوە تا 2 ھەفتە بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی توشی ئەو بەشەی گەدە دەبێت کە بە سورێنچکەوە بەستراوە .

8 . 🍋 ئاووی لیمۆ چارەسەری گرفتی نینۆک و پەنجەکان دەکات .ئەو پۆستەم لە پەیجی دکتۆری ئۆنلاین دزیوە .

9 . 🍋 خواردنەوەی ئاووی لیمۆ دەتپارێزێ لەژەھراوی بوون بەخواردن .

10 . 🍋 ھەوکردنی شانەکان : بۆ ئەمەش ئاووی لیمۆ بخۆرەوە و یۆگا بکە .

11 . 🍋 ئازاری ماسولکەکان ناھێڵێت .

12 . 🍋 ھەوکردنی ماسولکەکان ناھێڵێت .

13 . 🍋 ھەوکردنی تەواوەتی لەنێو جەستە ناھێڵێت .

هەموو لایەک لەم دەرمانە ئاگادار بکەنەوەبەیانیان مێخەکێک لە دەمتدا بۆ ماوەیەکی زۆر بجو و بە هێواشی شەربەتەکەی بمژە....سەر...
13/11/2025

هەموو لایەک لەم دەرمانە ئاگادار بکەنەوەبەیانیان مێخەکێک لە دەمتدا بۆ ماوەیەکی زۆر بجو و بە هێواشی شەربەتەکەی بمژە....سەرەتا چێژ لە تامەکە وەردەگریت، دواتر شتێکی سەرسوڕهێنەر دەبینیت.

لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا هەست بە گۆڕانکاری سەرسوڕهێنەر دەکەیت.

1. بەهێزکردنی بیرەوەری

2. تەندروستی دڵ

3. پاککردنەوەی سنگ لە کۆکە و بەڵغەم

4. باشترکردنی تەندروستی جومگەکان.

5. پاککردنەوەی گەدە و سک لە میکرۆب و بەکتریا.

6. باشکردنی تەندروستی دەم و ددان و نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم.

7. پاڵپشتی تەندروستی جگەر و سپڵ و گورچیلە دەکات

8. بەهێزکردنی بینایی چاو

9. چارەسەری هەوکردنی قوڕگ و هەوکردنی لووت

10. کەمکردنەوەی شەکری خوێن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

دوعای خیرمان لۆ بکە ن

بەیانیان لە خورێنی سێ دانە مێخەک تا حەوت دانە دەتوانی بیجویت و بیمژیت مێخەکەکە زۆر سوودی دەبێت
Hadi Omer Muhammed
بە هیوای سودبۆ هەموولایەک

06/11/2025

بۆ ئارامی دەرونت

06/11/2025

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کە لە ڕۆژنامەی نیوز مێدیکاڵدا بڵاوکراوەتەوە ئاشکرای دەکات، پێکهاتەیەکی سروشتی لە زەیتووندا هەیە توانایەکی سەرنجڕاکێشی هەیە بۆ پاراستنی خانەکانی دەمار و باشترکردنی یادەوەری و ئەرکەکانی مێشک، بەم شێوەیە کاردەکات:
١. چالاککردنی ڕێڕەوی دژە ئۆکسێنەر لە مێشکدا.
٢. کەمکردنەوەی هەوکردنی دەمارەکان.
٣. باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن لە خوێنبەرەکانی مێشکدا.

04/11/2025

کۆمەڵێك نیشانەش هەن کە دەریدەخەن خوێنت کەمە و دەبێت بەزووترین کات چارەسەری بکەیت بەر لەوەی تووشی گرفتی گەورەت بکات، کە بریتین لەمانە:
١. ساردبوونی دەستەکان و قاچەکان.
٢. زەردبوونی دەستەکان و قاچەکان.
٣. وشکبوونی لێو و شەقبوونی.
٤. هەناسەتەنگی و هەستکردن بە لێدانی دڵ.
٥. سەرئێشە و بێهێزی.
٦. شکانی نینۆک یان هەڵوەرینی قژ

تابەت بەخانمان زۆرگرنگە:ژەهری هەنگ دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە ٦٠ خولەکدا خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک بە تەواوی لەناو ببات ...
04/11/2025

تابەت بەخانمان زۆرگرنگە:
ژەهری هەنگ دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە ٦٠ خولەکدا خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک بە تەواوی لەناو ببات بەبێ ئەوەی زیان بە خانە تەندروستەکان بگەیەنێت، بەپێی پشکنینە تاقیگەییە کۆنترۆڵکراوەکان.
ئاوێتە چالاکەکەی ناو ژەهرەکە کە ناوی مێلیتینە، دەرکەوتووە کە دەچێتە ناو پەردەی خانە شێرپەنجەییەکان و هەڵیاندەوەشێنێتەوە و توانای گەشەکردن یان بڵاوبوونەوەیان دەوەستێنێت. بە تایبەتی کاریگەرە لە دژی شێرپەنجەی مەمک کە سێ جار نێگەتیڤە، کە یەکێکە لە شەڕانگێزترین و چارەسەرکردنی قورسترین جۆرەکانی نەخۆشییەکە و بە بەرگریکردن لە چارەسەرە ئاساییەکان ناسراوە.

ئەوەی ئەم ژەهرە بەهێزتر دەکات توانای مێلیتینە بۆ ڕێگریکردن لە ڕێڕەوی ئاماژەدانی خانە شێرپەنجەییەکان لە ماوەی چەند ساتێکدا، ئەمەش ڕێگری دەکات لە چاککردنەوەی وەرەمەکە یان پەرەپێدانی بەرگری. زاناکان ئەو ژەهرەیان بە ژەمە وردە پێوانەکراوەکان دەرهێنا و بۆیان دەرکەوت کە تەنانەت بڕێکی کەمیش دەبێتە هۆی ئەوەی خانە شێرپەنجەییەکان لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا خۆیان لەناوببەن.

ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو چارەسەری سروشتی و ژەهراوی نەبووی شێرپەنجە. هێشتا پێویستە تاقیکردنەوەی زیاتر لەسەر ئاژەڵ و مرۆڤ بکرێت، بەڵام ئەنجامەکان ئەوەندە ئومێدبەخشن کە تاقیگەی بایۆتێکنۆلۆژی لە ئێستاوە بەدوای چۆنیەتی دروستکردن و گەیاندنی مێلیتین بە شێوەیەکی سەلامەت بۆ دەرمانی شێرپەنجەی داهاتوو دەگەڕێن.

ژەهری هەنگ لە مێژە لە پزیشکی تەقلیدیدا بۆ چارەسەری هەوکردن و بەرزکردنەوەی بەرگری لەش بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەم بەکارهێنانە نوێیە دەتوانێت بیکاتە چەکێک لە دژی یەکێک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی جیهان.

ئەگەر بەسکی بەتاڵ ئاو بخۆنەوە 10سوودی هەیەئاو واتە ژیان، ئاو یەكێكە لەپێویستیە هەرە گرنگەكانی ژیان كە چەندین سودی گرنگی ...
04/11/2025

ئەگەر بەسکی بەتاڵ ئاو بخۆنەوە 10سوودی هەیە

ئاو واتە ژیان، ئاو یەكێكە لەپێویستیە هەرە گرنگەكانی ژیان كە چەندین سودی گرنگی هەیە بۆ ژیان هەموو ئۆرگانەكانی جەستە پێویستیان بە ئاوە بۆ زیندە چاڵاكیەكانی بۆیە خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگ و تەندروستە بۆ جەستە هەروەها ئەگەر بێت و بەسكی خاڵی بخورێتەوە ئەم شتانە بەسەر جەستەدا دێت.

1. خواردنەوەی (2 – 1) پەرداخ ئاو ڕۆژانە بەسكی بەتاڵ دەبێتە هۆی دەركردنی ژەهری جەستە بەمەش لە چەندین نەخۆشی دەمان پارێزیت.

2. لەكاتی خەوتندا دەبێتە هۆی دروست بوونی خانەی نوێ و نەهێشتنی خانە مردوەكان.

3. كاریگەری زیانی خۆراك و خواردنەوە كهولیەكان لەسەر جەستەت كەمدەكاتەوە.

4. سودێكی باشی هەیە بۆ پێست و یارمەتی تەندروستی پێست دەدات پێست لەپیری دەپارێزێت.

5. خواردنەوەی ئاو لەبەیانیاندا بەسكی بەتاڵ دەبێتە هۆی پاراستنی ئۆرگانەكانی ناوەوە لەئاوێتەی ژەهراوی.

6. كێشی لەش دادەبەزێنێت.

7. خواردنەوەی ئاو لەبەیانیاندا یارمەتی كۆنترۆڵ كردنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ دەدات.

8. لە بێتاقەتی دەتپارێزێت.

9. بەدورت دەگرێت لە قەبزی.

10. ئەگەر كێشەی ترشەڵۆكی گەدەت هەیە ئەوا ڕۆژانە سێ پەرداخ ئاو بەسكی بەتاڵ بخۆرەوە.

03/11/2025

تاقی. بکەرەوە

03/11/2025

1. خواردنەوەی زۆری ئاو یارمەتی دەرێكی باش دەبێت بۆ دوور بوون لە خواردن.
2. قەلەقی و بێزاری هۆكاری هەست كردنی زیاترە بە خواردن، بۆیە ئەنجامدانی وەرزش باشترین ڕێگەچارەیە بۆ كەمكردنەوەی تووش بوون بەم جۆرە هەستانەو ڕزگاربوون لە زۆر خواردن.
3. كافاینی ناو قاوە هۆكاری تووش بوونە بە ماندوبوون و بێزاری و هەروەها هۆكارە بۆ هەستكردن بە خواردنی زۆرو هەستكردن بە خواردن، لەبەر ئەوە زۆر پێویستە قاوە كەم بخورێتەوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ خواردن كەم بخۆن.
4. زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكی زۆری لە مەگنیسیۆمیان تێدایەو ریشاڵی زۆریش لە پێكهاتەكانیاندا هەیە یارمەتی دامركاندنەوەی ئارەزووی خواردن دەدات وەكو شیكۆلاتەی ڕەش و چەرەزات.
5. كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكی زۆری لە كاربۆهیدایت و شیرینی تێدایە، چونكە یارمەتی دەردەبێت بۆ هەستكردن بە خواردن و هەستكردن بە برسێتی.

باشترین کات بۆ خۆدانە بەر هەتاو کاتژمێر 11ـی بەیانی بۆ 1ـی دوانیوەڕۆیە
02/11/2025

باشترین کات بۆ خۆدانە بەر هەتاو کاتژمێر 11ـی بەیانی بۆ 1ـی دوانیوەڕۆیە

02/11/2025

هێل بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت، تام و بۆنێکی خۆش بە خواردنەکان دەدات، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سوتاندنی چەوری زیادەی لەش و دابەزاندنی کێشی لەش.

هێل ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە، دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری زیادەی لەش و دابەزاندنی کێشی لەش، لەش لە ژەهر ڕزگار دەکات، کرداری هەرس ئاسان دەکات.

گیراوەی هێل و شیر بۆ سوتاندنی چەوری گرنگییەکی زۆری هەیە، بەم شێوازە ئامادە دەکرێت و بەکاردەهێنرێت:
دوو کوپ شیر دەخەیتە سەر ئاگرێکی کەم و تیکی دەدەیت هەتا گەرم دەبێت، دواتر دوو کەوچکی بچووک هێلی هاڕاوی تێدەکەیت بۆ ماوەی پێنج خولەک تێکیدەدەیت، دواتر بەخواستی خۆت شەکری قاوەی تێدەکەیت و تێکیدەدەیت هەتا دەتوێتەوە، پاشان دەیخۆیتەوە، ڕۆژانە دوو کوپ لە گیراوەکە دەخۆیتەوە بەیانیان و ئێواران.

Address

Green Zone
Baghdad
10011

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when DANGI RASTE دەنـگـی راسـتـی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share