
19/07/2025
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو نەبونی سەوزایی پێویست، عێراق ناوی دەچێتە نێو ئەو لیستەی دیاریکراوە بۆ گەرمترین شوێنەکانی سەر گۆی زەوی، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌ناو عێراق، (عه‌مارە) بەپلەی یەکەم‌و وه‌ك یه‌كه‌م گه‌رمترین شارى عێراق دیاریکراوه.
شاره‌كانى وه‌ك (ناسریە، عەمارە، خانەقین، تکریت‌و فاو) له‌عێراق، وه‌ك گه‌رمترین ناوچه‌كانى سه‌ر ڕ‌وى گۆى زه‌وى دیاریكراون، به‌ڵام له‌ناو ئه‌وانیشدا، عه‌ماره به‌گه‌رمترین شار دیاریكراوه، چونكه گه‌رمیه‌كه‌ى چوه‌ته سه‌رو 52 پله‌ى سیلیزیه‌وه‌و له‌به‌سره‌ش هێشتا نه‌گه‌یشتوه به‌و پله‌یه.
لەعێراق ساڵانە بەهۆکاری جیاواز، ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەئاستێکی بەرزدایەو تەنها لەساڵی 2024 تائێستا 21 هەزار ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە ڕویانداوە.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کەمی سەوزایی لەشارەکانی عێراق هۆکارێکی سەرەکین لەکاتی هاویندا پلەی گەرما بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبێتەوە، هاوکات لەئێستاشدا خەڵکی لەدۆخێکی ناهەمواردا ژیان بەسەردەبەن بەهۆی نەبونی کارەباو ئاوی پێویست لەناوچەکانیاندا.