03/08/2025
🟠چۆن بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا هەڵدەبژێریت؟
كاتێك بڕیاردەدەین بۆ دانانی پانێڵی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزهی خۆر پێویستە رەچاوی چەند خاڵێكی گرنگ بكەین، كە گرنگترینیان جۆری پانێڵی سیستمەكەیە كە بەرامبەر تیشكی خۆر دادەنرێت، پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
1️⃣بەرهەمهێنانی پانێڵ: بێگومان تا بەرهەمهێنانی پانێڵەکە زیاتر بێت باشترە، بۆ نمونە پانێڵێک 600 وات بەرهەمدەهێنێت، باشترە لە پانێڵێک کە 500 وات بەرهەمدەهێنێت.
2️⃣چوستی پانێڵ: تا چوستی بەرزتربێت باشترە، ئەمەش بەو مانایەیە کە تیشکی خۆر بە شێوەیەکی کاراتر دەگۆڕێت بۆ کارەبا.
3️⃣ڕێژەی پلەی گەرمی: دەزانین کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنانی پانێڵەکە دەبێت، تا ئەم ڕێژەیە کەمتربێت بەو مانایەیە کە وزەی بەرهەمهاتوو کەمتر کاریگەری گەرمی لەسەرە.
4️⃣پانێڵەکە لە کۆمەڵێک خانە پێکهاتووە کە بە باسباڕ بەیەکەوە بەستراونەتەوە، تا ژمارەی باسباڕ زیاتربێت باشترە، بێگومان پانێڵ هەیە پێیان دەوترێت نیو سێڵ و هەیە سێڵی تەواو، نیو سێڵ یان چارەک سێڵ باشترە.
5️⃣ژمارەیەک هەیە پێی دەوترێت IP، تا بەرزتر بێت باشترە.
🟠ئەم تایبەتمەندیانە زۆر گرنگن و پێویستە لەسەر بنەمای ئەوان هەڵیبژێریت.
بێگومان هەموو ئەمانە جگە لە مارکەی کۆمپانیای بەرهەمهێنان و ماوەی ڕاستەقینەی گەرەنتی؛ تا درێژتر بێت باشترە، وه هەموو ئەمانە لە بەرامبەر نرخەکەیدایە؛ تا کەمتر بێت باشترە بۆ تۆ وەک بەکاربەرێک.
ئامادهكردنی
ئەندازیار چالاک عبدالکریم حسن