ڕەشەبای قەسرێ

ڕەشەبای قەسرێ The Best

08/01/2025

سلێمانی بێ دەنگی شکاند

سبەی لە سلێمانی لە دژی سەردانەکەی شاسوار بۆ تورکیا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

23/12/2024

بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا لەدەڤەری باڵەکایەتی گردبوونەوەیەک دەکریت لەسەر رەفزکردنی ئەم ٥١کەسەی بەناحەق دامەزراون

دیسان ناحەق و  دامەزراندنی بەلێشاوی پارتی لەچۆمان١-پەیمانگای تەکنیکی چۆمانی حکومی(٥١)دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکانی بەگرێبە...
23/12/2024

دیسان ناحەق و دامەزراندنی بەلێشاوی پارتی لەچۆمان

١-پەیمانگای تەکنیکی چۆمانی حکومی(٥١)دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکانی بەگرێبەست دامەزراندوە لەکاتێکدا ئەم دامەزراندنە تەنیا بۆ وانەبێژان بووە زۆربەی ئەوانەی دامەزراون خزم و کەس و کاری ڕاگرو مامۆستا و فەرمانبەرانی پەیمانگای چۆمانن تەنیا ئەوانەیان دامەزراندوون کە ئەندام و لایەنگری پارتین و لە لایەن لق و ناوچە تەزکییەیان بۆ کراوە لە٥١ کەس تەنیا (٤)کەسیان وانەبێژ بوون بەناوەکانی:
١-شاهؤ سةعيد برايم
٢-سةرهةنك سليمان بكر
٣-هشام حسن حسين
٤-بنیامین یوسف مراد
ئەوانی تر هەموویان کە (٤٧) کەسە فەرمانی کارگێر ی پەیمانگایان بە ژمارە و ڕێکەوتی ناڕاست بۆ دەرکردوون.
٣-لەم (٥١)کەسە لە خوشك و ژن و براژن و ئامۆزا و كۆرە خالی تیدایە کە دامەزراوە.
٤- تەنیا لەیەک ماڵ (٤)کەس دامەزراون.
چەندین ناوی تێدایە کە خەڵکی باڵەکایەتی نین لە کاتێکدا سەدان خەریجی دکتۆروا ماستەرو زانکۆ لەم سنورە هەن.
٥-لەناو ئەم ناوانەدا هەیە کە دەرچووی پەیمانگاێکی ناحکومییە کەچی ناوی هاتۆتەوە ئەوە لەکاتێکدا کە سەدان خەریجی زانکۆ و پەیمانگا و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆراو ماستەر هەیە لەم سنورە و دەیان ئەوائیل کەچی ئەمانە ناوییان نەهاتۆتەوە.
٦- کەسی وا ناوی هاتۆتەوە کە تا ئێستا تەخەڕوجی نەکردوە و لە چەند دەرسێک کەوتووە.

19/12/2024

پرسیار...
ماوەی سێ شەوە لە سنوری قەزای چۆمان هێزێکی زۆری ئاسایش بڵاوەی پێکراوە، ئایا هۆکار چیە؟
جگە لەوەش باس لەوە دەکرێت شەوانی پێشتر لە گەڵاڵە هێزەکە بڵاوەیان پێکراوە، چەندین مێگزەمینن...

06/12/2024

ئایە لەگەڵ ئاین و کلتورمان گوونجاوە؟؟
خەریکە دەبیتە دیاردە..
لەقوتابخانەکان وێنە گرتن و زۆر شت بئ تام بووە،،

30/08/2024

دیسان ناکۆکی نيوان خزمانی بوران و خزمانی کۆیلئ سەری هەڵداوەتەوە
بە پێی زانیاری بەردەستمان کەوتووە هەمووسال یەک کەسە کە کێشە دروست دەکات بەدرۆ خۆ دەکات بەخاوەنی پاوانەکانی
خزمەکانی کۆیلئ

گفوتوگۆی نێوان دوو کەس-ئێرە قەسرێیە، بە شاری خزمایەتی ناسراوە-چی؟ هههه ئەوە بەجدیتە؟ دوێنێ کەسێکیان کوشت تۆ باسی چیم بۆ ...
01/01/2022

گفوتوگۆی نێوان دوو کەس
-ئێرە قەسرێیە، بە شاری خزمایەتی ناسراوە
-چی؟ هههه ئەوە بەجدیتە؟ دوێنێ کەسێکیان کوشت تۆ باسی چیم بۆ ئەکەیت؟
-بەجدی؟ ئەوە چۆن ئەبێت؟ مەحاڵە.
-وەڵا ئیتر ئەوهایە برام
-ئەزانیی حەق وایە چی لەو کوڕە بکوژەکە بکەیت؟
-چی باشە؟
-لە نێو بازاڕە پێنج سەگی تێ بەر بەیت تا ئەیخۆن ، هەرچەنە گۆشتی وەک سەگە بەس باوابێت.
-ڕاستەکەیت، پێم وایە سزایەکی معقووڵە، و کەس چاو لەوان نەکات.

17/10/2021

ئافەرم، بۆ مامۆستایانی وانەبێژی قەسرێ، یاخوا دەستتان خۆش بێت، مەردن، لە حەقی خۆتان خۆش نەبن، هیوادارم کەس شوێنی ئەوانە پڕ نەکاتەوە بە وانەبێژی تر.

07/10/2021

بەیاننامەی ناڕەزایی.
بۆ لایەنی پەیوەندیداری حکومیی لە باڵەکایەتیی

وەک لای هەموو لایەک ڕوونە، باڵەکایەتیی لە پاییز و زستان و بەهارانیشدا ئاوهەوایەکی سارد و کەشێکی سەختی باراناوی و بەفراوی هەیە و، زۆرجار بە هەفتە پلەکانی گەرمی تا ژێر سفر دادەبەزن و زستانەشی تا نزیکی مانگی پێنج دەخایەنێت. بۆ ئەمەش خەڵکی ناوچەکە پێویستی زۆری بەدابینکردنی سوتەمەنی هەیە، جا سەرەڕای ئەوەی ساڵانە هەر خێزانێکی ناوچە پێویستی بە چەند بەرمیلێک نەوتەو، بە حکومەتی عیراقی و حکومەتی هەرێم تەنها یەک بەرمیل نەوتی بۆ دابینکراوە،بەڵام بەداخەوە ئەم ساڵ ئەم بەرمیل نەوتەش بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە کراوەتە بارگرانییەکیتری ژیان بۆ خەڵکی ناوچەکە ئەمەش نیگەرانی زۆر و هاوکات ناڕەزایی توندی ئێمەی خەڵکی باڵەکایەتیی لێکەوتۆتەوە، چونکە حکومەتی هەرێم بەبێ لە بەرچاوگرتنی دۆخی ژیان و گوزەرانی خراپی خەڵکی ناوچەکە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵانی لە ٤۰ هەزار دینارەوە بۆ ٥۷ هەزار دینار بەرزکردۆتەوە،بۆیە ناڕەزایی توندی خۆمان نیشان دەدەین و بەهەموو شێوەیەک وەرگرتنی بەرمیلە نەوتەکە بەو نرخە زۆرە کە جیاوازییەکی وا لەگەڵ نرخی نەوتی بازرگانیی بازاردا نییە ڕەتدەکەینەوە و داوا دەکەین.

۱- بەزووترین کات لایەنی پەیوەندیدار بێنە سەرخەت و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت وەک ساڵانی پێشووتری لێ بکرێتەوە و بکرێتەوە تەنها ٤۰ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت.

۲- داوا لە هەموو خەڵکی باڵەکایەتیی دەکەین، بە هیچ شێوەیەک بڕە پارەی داواکراو کە ٥۷ هەزارە ڕادەستی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک نەکەن و ئەوانەشی پارەکەیان داوە، پارەکانیان وەربگرنەوە.

لەکۆتاییدا ئێمە وەک دەستەی سەرپەرشیارانی ناڕەزایەتیی لە باڵەکایەتیی هۆشداری بەلایەنی پەیوەندیدار دەدەین ئەگەر بەزووترین کات و بە ئیجابی وڵامی داواکارییەکەی خەڵکی ناوچەکەمان نەدرێتەوە و نرخی نەوتەکە کەمنەکرێتەوە بۆ نرخی ساڵانی پێشوو ، بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نابین و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ، کات و شوێن بۆ ئەنجامدانی خۆپشاندانی سەرتاسەری لەباڵەکایەتیی ڕادەگەیەنین..

دەستەی سەرپەرشتیارانی ناڕەزایی- باڵەکایەتیی.
7 ی 10 ی 2021

کێشە گەورەکان، هەرگیز نابێت مناڵ پەلکێشی ناوەوە بکرێت، تێکەڵ بکرێت، ئەبێت گەورەکان چۆن دروستیان کرد، ئەوانیش چاکی بکەن.....
10/09/2021

کێشە گەورەکان، هەرگیز نابێت مناڵ پەلکێشی ناوەوە بکرێت، تێکەڵ بکرێت، ئەبێت گەورەکان چۆن دروستیان کرد، ئەوانیش چاکی بکەن...!

09/09/2021

ئەگەر بێت و کێشەکە چارەسەر نەکەن! ناوی زۆرتان بڵاو ئەکەمەوە! ئیتر ...

ئێمە نامانەوێ هیچ کێشەیەک گەورە بکەین، ئەوە حەقی بەسەر ئێمەوە نیە، ڕەشەبای قەسرێ گەڕاوەتەوە، چەند ئەدمینێکی زیرەک بابەتە...
09/09/2021

ئێمە نامانەوێ هیچ کێشەیەک گەورە بکەین، ئەوە حەقی بەسەر ئێمەوە نیە، ڕەشەبای قەسرێ گەڕاوەتەوە، چەند ئەدمینێکی زیرەک بابەتەکان ئەنوسن، دڵنیاتان ئەکەینەوە ئێمە ئامانجمان ئاشتیە، ئەمانەوێ ببین بە ڕەشەبای، ئاشتی.

09/09/2021

ڕەشەبایەکی، ئاشتیمان ئەوێت ئەزیزانی قەسرێ...!

ئەو کێشەیە، چارەسەر نەکەن، عەیبەیەکی گەورەمان لەسەر ئەکەوێ، قەسرێ، بە ناوچەی جوانی و خزمایەتی ناسراوە، دۆستایەتی و هاوڕێ...
09/09/2021

ئەو کێشەیە، چارەسەر نەکەن، عەیبەیەکی گەورەمان لەسەر ئەکەوێ، قەسرێ، بە ناوچەی جوانی و خزمایەتی ناسراوە، دۆستایەتی و هاوڕێیەتیمان زۆر لە چەند زەوی و زارێک گەورەترە، پیرۆزترە، ئەوانەی ئەو کێشەیان درووست کردووە، چاکیکەنەوە ، چونکە پێتان ئەکرێت، گەر بتانەوێ، ئەبێت.
دەست لە ملی خۆتان بێنن و ماچ لە دۆستتانتان بکەن.

"قەسرێ مەکەن بە سوریا"بەڕاستی، ئەو ماوەیە، شەڕێکی نا پێویست هەیە، تابڵێی، کۆنە پەرستی،یعنی چی، ئاخر تا ئەگەری ڕێککەوتن ه...
09/09/2021

"قەسرێ مەکەن بە سوریا"
بەڕاستی، ئەو ماوەیە، شەڕێکی نا پێویست هەیە، تابڵێی، کۆنە پەرستی،یعنی چی، ئاخر تا ئەگەری ڕێککەوتن هەبێت شەڕ چیە؟ ئەرێ خەڵکی قەسرێ کەی وا کۆنەپەرستبووە!نەفرەت لە شەڕ نەفرەت لە جەنگ، هەزار جار خۆزگە بەئاشتیەک... ڕێک ئەکەون ڕێک بکەون، بۆخۆتان باشترە!

ئێستا، پێش نەخۆشخانەی قەسرێ...
09/09/2021

ئێستا، پێش نەخۆشخانەی قەسرێ...

بەداخەوە بۆ ئەو هەواڵە دڵ تەزێنە:-دوای ئەوەی هەواڵی  سوتانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیڕاتۆ بڵاوکرایەوە لەسەر ڕێگای ڕانیە بن...
30/06/2021

بەداخەوە بۆ ئەو هەواڵە دڵ تەزێنە:-

دوای ئەوەی هەواڵی سوتانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیڕاتۆ بڵاوکرایەوە لەسەر ڕێگای ڕانیە بناری قەندیل لەلایان چەندین سایت پەیجی جۆراو جۆر ئێستا تەرمی شوفێری ئۆتۆمێلەکە ناسراوەتەوە کەوا کاک( داود حسین علی گاوان شیناوەییە) خەڵکی ناحیەی قەسرێ یە.

Address

Choman

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕەشەبای قەسرێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ڕەشەبای قەسرێ:

Videos

Share