چۆمان دڵی باڵەکایەتی

چۆمان دڵی باڵەکایەتی بێلایەنی و خەمخۆری خەڵک

یادەوری وێنەیەک…ئێمەش لە محمد مراد قادر ماشکانیمان وەرگرتپێمۆشە ئەو مێژووە بزرکراوە باسکەموێنەکە ساڵی ١٩٩٩یە. یاریگای چۆ...
02/12/2025

یادەوری وێنەیەک…

ئێمەش لە محمد مراد قادر ماشکانیمان وەرگرت

پێمۆشە ئەو مێژووە بزرکراوە باسکەم

وێنەکە ساڵی ١٩٩٩یە. یاریگای چۆمان، دەگەڵ هاوڕێیانی قوتابخانە. راوەستاوەکان لای راست:( د. سەلمان. م.رێباز قانع، نایناسمەوە، م. حەمید، هێڵە سوورەکەی سەر فانیلە خۆم) دانیشتووەکان لای راست:( م. جەلال، کاک عەبدولوەهاب مەحمود، م. عالی، م. سەعدون). پێمخۆشە ئەو مێژووە بزرکراوە بۆ یەکەمجار باسکەم. چۆمان یاریگای سەردەمی بەعسی نەمابوو، پاش راپەڕین خەڵکی بە زێدەڕۆیی خانووی لەسەر دروستکرد. لە گەڕەکی لیوا گۆڕەپانێک هەبوو یاری تێدا دەکرا، بەڵام ناڕێک و خوار و پڕ بەرد. ساڵی ١٩٩٨ دەگەڵ کاک تەیفور گوندەژۆری ئێستا پەیامنێری k24 و کاک عزەت حسێن ئێستا لە ئەوروپایە، دانیشتم. پلانێکمان دانا و بڕیارماندا کارتێک چاپکەین و کۆمەک لەبۆ دروستکردنی یاریگا و پێداویستتیەکانی خڕکەینەوە. پاشتر کۆچکردوو کاک مزەفەر عەزیز کە بیرم نییە لە ئاسایش چ پلەیەکی هەبوو، ئەویش پشتیوانی کردین. کارتەکەمان دەدا بە بەرپرسی حزبەکان و فەرمانگە و کەسایەتی و بازرگانەکان، تاقە کەسێک دەستی بەڕوودا نەهێناین. پارەیەکی چاک کۆکرایەوە. بە شۆفڵ و گرێدەر یاریگای لیوامان تەخت و خۆش کرد، ستوونمان داچەقاند. دواتر دەگەڵ کاک عزەت پێکەوە هاتینە هەولێر و جلکی زیاتر لە دە تیپ و چەندین تۆپ و تۆڕ و پێداویستی دیمان کڕی. ئیدی خولی تۆپی پێ کرایەوە، وەرزش لەو ناوچەیە، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆ و پەراوێزخستنی تا ئاستی مردن مردبوو، رۆحی وەبەردا کرایەوە. جێی دڵخۆشیمە ئێستا لە بەرزایی و جوانترین شوێنی چۆمان یاریگا دروستکراوە. شوێن پەنجەیەکم لە مێژووی وەرزشی ئەو شارەدا هەیە، وەلێ داخم کەس پێی نازانێ. نەمبینی کەسێک باسی بکات، یان رۆژێک بە سوپاس و پێزانینێک بەسەرکرێمەوە. ئەقڵی حزبایەتی بەرتەسک، زۆر شتی ناشرینکرد و زۆر هەقیقەت و دیوی مێژووی دیزەبەدەرخۆنە کرد.
✪ وێنەکەم لە واڵی م. عالی وەرگرتییە.

14/11/2025

دەرچوونی هەریەکە لە
١.کاوە عبدالقادر
٢.سروە عبالواحید
٣.مژدەی خێزانی حەمە
٤.سیپان شێروانی
٤.بڕیار رەشید
٥.هەرێم کمال ئاغا

پیرۆزە لە دەنگدەرە چاو گەشەکان

19/08/2025

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

03/08/2025

بەهۆی حیزبایەتی دانیشتنی گوندی سەرنەوس بۆ دیاریکردنی ئەنجومەن بێ ئەنجام بوو

03/08/2025

لیستی مانگی حەفت رادەستکرا
وای دەنا لە نەوت رادەستکردنێش ئیوهەبان

31/07/2025

حکومەتی هەرێم بە تەمایە بکاتەوە خرتە خرت

ئەندام پەرلەمانی، نەبووبرزۆ ئیسماعیل مەنسورجاران کاتێک دەتویست کەسێك تەنزیم بکەیت و لەناو بازنەکانی رێکخستن کاری لەگەڵ ب...
28/07/2025

ئەندام پەرلەمانی، نەبوو

برزۆ ئیسماعیل مەنسور
جاران کاتێک دەتویست کەسێك تەنزیم بکەیت و لەناو بازنەکانی رێکخستن کاری لەگەڵ بکەیت، دەبوو هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ کەسایەتی ئەو کەسە بکەیت و بزانی لەناو کۆمەڵگا چۆنە؟ کەمترین شت دەبوو، دەست و دەم و داوێن پاک بێت، هیچ لەکەیەك لەسەر ناوبانگی نەبێت، هۆشیار و زرینگ بێت، راستگۆ بێت ..... تد. زۆر مواسەفەتاتی تری هەبێت ئینجا قبوڵ بوو بێتە ناو رێکخستن.

لەبیرمە کاتێ یەکێ دەبووە پێشمەرگە و دەهاتە دەرەوە، دەبوو لە بنج و بنەوانی بکۆڵینەوە، بۆ ئەوەی قبوڵ بێت ببێتە پێشمەرگە یان نا، پاش لێکۆڵێنەوە ئینجا ئەو شەرەفە گەورەیەی پێدەبڕا لەتەنیشت تۆوە چەک لەشان بکات. خۆم شاهێدی ئەوەم چەندان کەسمان ناردۆتەوە ماڵەوە لەبەر ئەوەی سومعەی تەواو نەبووە یان بەکەڵکی پێشمەرگایەتی نەهاتووە. جاران لەدوای چۆنایەتی دەگەڕاین، ئێستا لەدوای چەندایەتی. ئیستا زۆر و بۆر باشترە لە کەم و پوخت.

ئێستا حیزبەکانی کوردستان بە پێچەوانەی ئەو نەزمەی پێشوو، کامە گەندە و کامە گەندەڵ و سوک و ریسوا و سوکە ئەوانە دەهێنە پێشەوە و ئەوان دەکەنە نوێنەری ئەو خەڵکە( لەگەڵ رێزم بۆ ئینسانە باشەکان). ئەگەر بەشێکی کەمی پاک، لەناو ئەوانە مابێت، مایەی گاڵتەجاری و پێڕابواردنن. چونکە لەگەڵ ئەولادی ئەو عەسرە یەکناگرنەوە. (ئەوە خراپی دیموکراتیەتە چونکە شێتێک و پرۆفیسۆرێک وەک یەک دەنگیان هەیە).

تۆ تەماشا بکە، پەرلەمان بەرزترین و شکۆدارترین دامەزراوەی ئەو وڵاتەیە،بەڵام سوک و چروک و درۆزن و گەندەڵ و ساختەچی وای تێدایە، ئینسان شەرم دەکات بە نوێنەری خۆی بزانێ و رێزی لێ بنێ. لەناو خەڵك سوکترین و بێ ئەرزشترین کەسن، کەچی نوێنەری میللەتێکن بۆ دارشتنی سیاسەت و یاساکان و حکومڕانی ئەو وڵاتە. بەئاشکرا درۆ دەکات و ساختەچیەتی دەکات، کەچی نەبای دیوە و نە باران. روویان ئەوەندە قایمە، شەڕ بەخەڵك دەفرۆشن و بائاشکرا قسە بەنەیارەکان و ئەو کەسانە دەڵێن کە لەگەڵیان هاوڕا نین، کەچی دەچن شکایەت دەکەن و خۆیان بە مەزلوم دەزانن.

ئەوانە ئەگەر تەزویر و لەجێدانان نەبێت، خێزانەکانی خۆشیان دەنگیان پێنادات، کەچی بەزۆر و زۆرداری بەهۆی هێزە چەکدارەکانەوە دەنگیان هێناوە و بونەتە نوێنەر. خەڵك دڵنیایە لەو هێزانە ئەگەر بە حەزی خۆیان بێت دەنگ بەکەسی ئاوا سوک نادەن ببێتە نوێنەریان.

ئەوە ماوەی چەندان مانگە پەرلەمان دەرگای داخراوە، کەچی مانگانە پارە دێتە سەر حسابی ( هەژماری من) یان و زۆر بێ شەرمانە حەپەلوشی دەکەن.

بونەتە فەیسبوکەوان و قسەی زل لەسەر سۆشیال میدیا دەکەن و رەخنە و گازاندەیان لەخەڵكی ئاسایی زۆر زیاترە. هەزاران کۆمینتی ناشیرینیان بۆ دێت، کەچی وەک سۆنە(مراوی) تەڕ نابن و هەر بەردەوامن. ئەوانە بەتەواوی داشۆراون.
ئیتر حەق نییە خەڵك رێزیان بگرێت و بەچاوی مرۆڤ سەیریان بکات.

وەرگیراوە

27/07/2025

پێویستە هەرچی زووە ١٢٠ ملیاری مانگی ٦ رادەست بکرێ لەگەڵ نەوت بۆ هاتنی مووچەی مانگی ٦

24/07/2025

٥٠ ملیار پێشتر + ١٢٠ ملیار ئێستا
= ١٧٠ ملیار
بەغداش بویتە گۆڵکار پێناچی جارەکیدی ببیتەوە گۆڵچی

24/07/2025

حکومەتی هەرێم هەست بە بەرپرسیاری بکات

24/07/2025

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر مووچەی مانگی ٥ خەرجکرا

23/07/2025

مووچەی مانگی پێنج دەردی
پێوە دیترا

Address

Arbil
Choman
440010

Telephone

+9647824461981

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when چۆمان دڵی باڵەکایەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share