قورئانیەکانی کوردستان بناسە

  • Home
  • Iraq
  • Choman
  • قورئانیەکانی کوردستان بناسە

قورئانیەکانی کوردستان بناسە وریاکردنەوەی موسوڵمانان ئامانجمانە لە هەر گومانێکی دژ بە قورئان و سونەتی صحيح

15/01/2024

عبدالرحمان صديق بانگەشە کردن بۆ نەزەر کردن و مەنهەجە عاقلانیەکەی لێکدانەوەیەک دور لە تێگەیشتنی سەلەف و پێشینانمان ئەوە فەلسەفەیەکە بەکاری دەهێنێ بۆ شەرعاندنی منهەجە عاقلانیەکەی و حلالکردنی حەرامەکان و بەزاندنی سنورەکانی خوای گەورە لە ژێر ناوی : دور کەوتنەوە لە توندرەوی عەقەدی و فقهی !!
لە کاتێکدا خوای گەورە ئەفەرموێت: قل للمؤمنين يغضوا من أبصارهم ويحفظوا فروجهم ذلك أزكى لهم إن الله خبير بما يصنعون {النور:30}

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێت:
(إن العين تزني، وزناها النظر). كما في الصحيحين.

14/01/2024

بەرێزان با بزانین لە لای قورئانیەکان (دژە سونەتەکان) حوکمی زینا و لەشفرۆشی چیە؟!!!

13/01/2024

عارەق خواردنەوە حلالە لای قورئانیەکان
وڵام لەلایەن مامۆستا بلال جلال حداد

10/01/2024

گروپی قورئانیەکان بناسن لای بەرێز م.بلال خوا پاداشتی بداتەوە کەلە بنەرەتدا ئەوانە دژە سونەتین یان نەیارانی سونەتیان پێ دەگوترێ یان نکۆڵیکارانی سونەت .

کێ شێخی قورئانیەکانە؟؟؟ زۆرن ئەوانەی ڕۆژانە دەپرسن یاخود بە تانەوە هەڵەیەکی یاخود قسەیەکی فڵان کەسمان بۆ دێنن و دەڵێن ئە...
08/01/2024

کێ شێخی قورئانیەکانە؟؟؟

زۆرن ئەوانەی ڕۆژانە دەپرسن یاخود بە تانەوە هەڵەیەکی یاخود قسەیەکی فڵان کەسمان بۆ دێنن و دەڵێن ئەها شیخەکەتان چی دەڵێت!!! وەڵامی ئەو پرسیارەیان دەدەمەوە کە دەڵێن کێ لەمانە شێخی ئێوەیە" عدنان ئیبراهیم، محمد هدایە، محمد شحرور، احمد صبحی منصور، ئیسلام بوحەیری، حسن فرحان مالیکی ، عبدوڕەحمان سدیقی لای خۆمان

بةناو قورئانيةكان كين؟

ئايا كومةليكي تازةن؟
ئايا مةبةستيان چيه؟
هاتوون بو خزمةتي ئيسلام؟
يان هاتوون بو گومراكردني موسلمانان؟

سةرةتا بزانين پيغةمبةري خوا (صلى الله عليه وسلم) چيان دةرباره ئةفةرموى و چون ئاگاداري كردووينةتةوه لةم كومةلةيه
روى أحمد وأبو داود والحاكم بسند صحيح عن المقدام أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ( يوشك أن يقعد الرجل متكئاً على أريكته يحدث بحديث من حديثي فيقول بيننا وبينكم كتاب الله ، فما وجدنا فيه من حلال استحللناه ، وما وجدنا فيه من حرام حرمناه ، ألا وإن ما حرم رسول الله مثل ما حرم الله ) الفتح الكبير 3/438 ورواه الترمذي باختلاف في اللفظ ، وقال : حسن صحيح
پيغةمبةرمان (صلى الله عليه وسلم) دةفةرموى: روژگاريك نزيكه كةوا كةسيك دانيشتبي له شويني خوى ووتةيةكم بگيردريتةوه ئةويش دةلي نيواني ئيمةو ئيوه قورئانه(واته قورئانمان بةسه) هةرچي تيدا حةلال بوو حةلالي دةكةين هةرچيشي تيدا حةرام بوو حةرامي دةكةين، ئنجا پيغةمبةر(صلى الله عليه وسلم) ئاگادارمان دةكاتةوه دةفةرموى ئةوةي پيغةمبةرى خودا حةرامي بكا وةكو ئةوةيه كه خواي گةوره حةرامي بكا چونكه (ألا) حرف تنبيه واته بو ئاگاداركردنةوةيه.

ئةم فةرموودةيةي باسم كرد به چةندين شيوةي تر ريوايةت كراوه.

سةرةتاي دروست بووني بيروكةي ئةم بةناو قورئانيانه دةگةريتةوه بو خةواريجةكان كاتي فيتنةيةكيان دروست كرد و دواتر إمامي علي و معاوية كوري أبي سفيان (رضي الله عنهم) هةولياندا فيتنةكه كوتايي بي بينن ئةوةبوو دادوةريان دانا ئنجا خةواريجةكان رازي نةبوون ووتيان (إن الحكم إلا لله) واتا حوكم بةس بو خوايه و بةس قورئان حةكةمه له نيوانمان و رازي نين به قسةى هيچ كةس وةكو قورئانيةكاني ئيستا، جا إمامي علي ووتي (كلمة حق يراد بها باطل) واتا ووتةيةكي راسته بةلام مةبةستيان بو ناراستى و فرو فيله.

دواي خةواريج شيعة پةيدا بوون كه يةكةم شت كرديان حةديثيان رةت كردةوه به پيي هةواو ئارةزوو و عةقلي خويان تةفسيري ئايةتيان كرد هةرچي ئايةت بوو تةئويليان كرد بو فكرةي خويان وةكو ئةم برادةرانه.

ئنجا ئامانجيان چيه؟ ئةوه بي گومان وةكو خةواريج و شيعه چون هةموو مةبةستيان رووخاني ئيسلامةو خزمةتكردن به بيگانةيةو بو ئةم مةبةستةش كار بو چةواشه كردني موسلمانان دةكةن له ريگةي چةند كةسانيكي وةكو عدنان إبراهيم و محمد شحرور و محمد هدايةت و عبدالرحمن ناصديق و يونس ريوي و پةيجي بةناو قورئانيةكان و زوري تريش كه قورئان و خواي قورئانيش لييان بةريئن، هةروةها مةبةستيان تانه ليدانه لةو كةسايةتيانةي كه دينيان گةياندووه به ئيمه وةكو بخاري و مسلم و ترمذي و نسائي و ئةواني تريش دا گومان له دلي خةلك دروست بكةن، دةلين چون باوةر بكةين كه ئةم حةديثانه به راستي گةيشتوونةته لاي ئيمه، دةليم چون ئةم قورئانه به دةستي كةساني دةست پاك گةيشتووته لامان حةديثيش به هةمان شيوه، دةلين خواي گةوره وةعدي پاراستني قورئاني داوه، منيش دةليم خواي گةور خو بةخوى قورئاني بو ئيمه نةنووسيوةتةوه صةحابةكان نووسيان، كةواته خواي گةوره به موسلمانان قورئان دةپاريزي خوشي يارمةتيان دةدا، بة هةمان شيوه بو پاراستني قورئان خواي گةوره به زانايان حةديثيش
دةپاريزي چونكه ئةگةر حةديث نةبوو ئةوا زوري قورئان كةس لي تيناگا.

محمد شحرور كه يةكيكه له بةناوبانگترينيان باوةرى به حةديث نيه بةلام باوةري وايه كةوا كچ و كور پيشي زةواج زيناش بكةن ئةوا زينا نيه.
بويه داواتان لي دةكةم بةم قسه باق و بريق و زلانةيان هةلنةخةلةتين و ئةمانه كومةليكي زور زور كةمن له هةر وولاتيك به پةنجةي دةست دةژميردرين.
من زور جار موناقةشةم لةكةل كردوون هةموو جاريك هيچيان لاناميني و رائةكةن.
(إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ)

07/01/2024

لە پارچە فیدیۆیەک بینیم بانگخواز : حاجی کاروان دەڵێت : (چاوو زار یان چاوو نەفەس بونی نیە و شتێک نیە بەو ناوە باسدەکرێت))
ئینجا کۆمەڵێک شوبهە و قسەی گیرفان دەکات .

بەرێزان چاوو نەفەس یان چاوو زار بابەتێکی زۆر ترسناکە و لە قورئان و فەرمودەی صحيح باسکراوە پێویستە موسوڵمان لەهەموو کەسێک زیاتر خۆی بۆبپازێت و ئەو بابەتە بە گرنگ ببینێ چاوو جۆرێکی حەسادەتە و رق و کینەیە کە وەک پاڵنەرێک بەکاردێت و مرۆڤ توشی بەڵاو موصيبەت دەکات بەهۆی جوانیەوە بێ یان دەوڵەمەندی و سەیارەو خانوو هتددد . بێت تا ئەتوانێ مرۆڤ بکاتە قەبرەوە و وشتریش بکاتە مەنجەڵەوە

ئەوەی مەبەستە باسکرئ و راست بکرێتەوە یەک لەو قسانەی دەیکات دەلێت:

لە قورئاندا شتی وا نەهاوە و باسی نەکراوە!!

ئەوە بێ ئاگای خۆیتی یان چەواشەکاریە دەیکات ئەگینا ئەو بابەتە لە قورئاندا خوای گەورە باسی کردوە لە سورەتی قەلەم ئایەتی ٥١ خوای گەورە فەرمویەتی :

(وإن يكاد الذين كفروا ليزلقونك بأبصارهم لما سمعوا الذكر )

واتە : ئەوانەى کە کافرو بێ بڕوا بوون نزیکە لە ڕق و دوژمنایەتیدا [لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ] بە چاویان زەرەرو زیانت پێ بگەیەنن و بەرەو هەڵدێرت ببەن بەهۆی حەسودیان .

لەتەفسیری ئەو ئایەتە ابن عباس و موجاهید رەزای خوایان لێبێت فەرمویانە : بأبصارهم واتە: بەهۆی چاوەکانیان توشی بەڵاو موصیبەتت دەکەن بەهۆی حەسودی و رق و کینەیان ئەگەر پاراستنی خوا نەبێت بۆت . تفسير ابن كثير.

ئەو ئایەتە بەڵگەیە لەسەر چاو نەفەس کە حەقە و کاریگەری و تەئسیری هەیە و حەقە بە فەرمانی خوا .

لە تەفسیری جلالین هاتوە: بأبصارهم واتە:
ئەوەندە بە توندی سەیرت دەکەن کە خەریکە بتخەنە خوارەوە و تێکت بدەن .

لە تەفسیری ابن كثير هاتوە کە ئەو ئایەتە( بابصارهم) بەڵگەیە لەسەر چاوو نەفەس ئەفەرموێت : ئەم ئایەتە بەڵگەیە کە چاوى پیس بە ویستى خوا دەورو تەئسیری خۆى دەبینێ و دەتوانێ زیان بگەیەنێت بەو شتە بۆى دەڕوانێت هەر وەک چەند فەرموودەیەکیش لەو بارەیەوە هاتوون و دەڵێن: ((..لَا رُقْيَةَ إلّا مِن عَيْنٍ أوْ حُمَةٍ..)) واتە: نوشتەو چاوەزار بۆ چاووى پیس و گەستنی گیانداری ژەهراوی دەبێت. صحيح البخاري .
هەروەها لە فەرمودەیەکی تر هاتوە:
((الْعَيْنُ حَقٌّ، ولو كانَ شيءٌ سابَقَ القَدَرَ سَبَقَتْهُ العَيْنُ، وإذا اسْتُغْسِلْتُمْ فاغْسِلُوا)) صحيح مسلم .

واتە: چاوپیسی ڕاستە ئەگەر شتێک پێش قەدەر بکەوتایە چاو پێشی دەکەوت ئەگەر خەڵکتان بەچاوەوە کرد و داوای خۆشۆردنیان لێکردن خۆتان بشۆن.

لە تەفسیری سعدی هاتوە :
بأبصارهم واتە: بەهۆی چاوەکانی توشی بەڵاو کارەساتی دەکەن بەهۆی حەسودی و تورەی .

لە تەفسیری بغوی هاتوە: بأبصارهم
واتە: کافرەکان ویستیان بە چاوەکانیان پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم توشی بەڵاو موصیبەت بکەن
بۆیە کۆمەڵێک لە قوڕەیش تەماشایان کرد و گوتیان: ئێمە هیچمان نەبینیوە وەک ئەو و بەڵگەکانیان

هەتا فەرمویەتی لەناو بنی ئەسەد کەسی وا هەبوو لەناویان مانگایەک یان حوشترێکی قەڵەو بەلایاندا تێدەپەری چاویان لێدەدا و دەمردن .

لە فەرمودەیەکی تر دا هاتوە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێت: أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: العين تدخل الرجل القبر، وتدخل الجمل القدر.
واتە: چاو حەقە مرۆڤ دەخاتە قەبرەوە و وشتریش دەخاتە مەنجەڵەوە .

زانایان ئەفەرمون کەسێک چاوی پیس بێت و بە چاوەکانی کەسێکی تر بکوژێت یان زەرەرو زیانی هەبێت ئەوا حەبس دەکرێت تا دەمرێ .

:هەروەها لە ئایەتێکی تردا هاوە خوای گەورە فەرمویەتی
( ومن شر حاسد إذا حسد)

لە تەفسیرەکان هاتوە کە مەبەست پێی یەهودە کە بەچاوەکانیان حەسودی و رق و کینەیان برد بە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ویستیان توشی بەڵای بکەن .

يعني اليهود فإنهم كانوا يحسدون النبي صلى الله عليه وسلم.

لە فەرمودەیەکی صحيح هاتوە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە یەکێک لە سەفەرەکانی هاوەڵێکی لەگەل بوو بەناوی سهلی کوری حنیف کە گەنجێکی زۆر جوان و لاشەیەکی سپی هەبوو لەرێگادا لایاندا لەشوێنێک بەناوی الجحفە سەهل رۆیشت خۆی شوشت لەوکاتەدا عامری کوری رەبیعە هات کە ناسراو بوو بە چاوی پیس کەبینی سەهل خۆی دەشوات وتی نەمبینیوە لەوە جوانتر
ئیتر سەهل کەوت بە زەویدا نەیتوانی جولە بکات هێنایانە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموی : کەس هەیە تۆمەتباری بکەن بەوە وتیان بەلێ سەیری عامری کوری رەبیعەیان کرد ئینجا بانگی کردو هەندێ ئاویان هێنا عامر دەست و دەموچاوو ئەنیشک و ئەژنۆ و قاچی شوشت ئینجا ئاوەکەیان خست بەسەر سەهل و چاک بویەوە .

أخرجه أحمد وصححه ابن حبان). وهذا الحديث أصل في طريقة الرقية من العين.

قورئانیەکان کێن و فکرەیان چۆنە و لە کوێوە سەریان هەلداوە ؟ وەڵامدانەوەیەک بۆیان ..======================================...
06/01/2024

قورئانیەکان کێن و فکرەیان چۆنە و لە کوێوە سەریان هەلداوە ؟ وەڵامدانەوەیەک بۆیان ..

=============================================

قورئانیەکان وەک لە ناوەکەیاندا دیارە کۆمەڵەیەکن تەنها باوەڕیان بە قورئان هەیە باوەڕیان بە حەدیث نیە جا دواتر هەر بە قورئان فکرەکەیان هەموی هەڵدەوەشێنینەوە و دەریدەخەین کە چەند لە گومڕایدان ..
قورئانیەکان سەرەتا لە هیندستان سەریان هەڵدا پاشان باڵیان کێشا بۆ پاکستان و لە ئێراندا بونیان هەیە و ئێستا گەشتۆتە نێو وڵاتی ئێمەش ..
لای ئەم بەناو قورئانیانە کە ڕاست ناکەن دواتر بە قورئان دەیسەلـێنین کە چەند گومڕان ..
ئەم کۆمەڵەیە پێغەمبەر صلى اللە و علیە وسلم تەنها وەک نێردراوێک دەبینن ..
نمونەی ئەمە وەک ئەو کەسەوایە کە بە پاسکیلێک تەنها نامە نۆ ماڵان دەبات واتا نامەبەرە ..
کاتێک نامەبەرەکە نەمەکە دەباتە لای ئەو کەسەی مەبەستیەتی ئەگەر ئەو کەسەی نامەکە وەردەگرێت پرسیاری لێبکات کە نامە چی تیایە و ڕونکردنەوەیەک بات نامەبەرەکە بڵێ نازانم چونکە ئیشم تەنها نامە بردنە نەک ڕو نکردنەوە ی نامە ..
قورئانیەکان ببورن (( بەناو قورئانیەکان )) دەڵێن پێغەمبەر تەنها ئیشی گەیاندنە بە بەڵگەی ئەم ئایەتە کە وای لێ تێدەگەن :-
((مَا عَلَى الرَّسُولِ إِلاَّ الْبَلاَغ) {99}]سورة المائدة)
ئەم قورئانیانە قورئان دەکەن بە حەکەم لە هەموشتێکدا واتا دەیکەن بە پێوەر تەنها قورئان ..
بەڵام ئەمە ڕاستنیە ئێستا ڕونی دەکەمەوە واتا من دەڵێم و خوداش دەڵێ دە بێ گوێڕایەڵی پێغەمبەریش بکەین ..
با سەیری قورئان بکەین بزانین وایە :-
لە سورەتی (( النساء)) ئایەتی (( ٦٥ )) خودای گەورە دەفەرموێ :-

فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٦٥﴾
.
واتا :- سوێند بە پەروەردگار (( ئەی محمد )) ئەوانە نابنە ئیماندار هەتا بۆ یەکلای کردنەوەی کێشەکانیان تۆنەکەن بە دادوەر ئەوکات بەرامبەر ئەو بڕیارەی تۆ داوتە هیچ تەنگیەک لە دەرونیاندا نەبێ ..بە چاکی ملکەچ و تەسلیم بن ..

باشە قوئانیەکان چۆن کێشەکانیان یەکلای دەکەنەوە لە کاتێکدا باوەڕیان بە حەدیث نیە ...
بالێرەدا ئایەتەکە خۆی زۆر ڕون دیارە کە خودای پەروەردگار پێمان دەفەرموێ ئەبێ پێغەمبەر بکەینە دادوەر ئەگەر نەشی کەین ئەوا باوەڕدار نین ..

باشە .. بەڵگەی تر مان زۆر لەبەردەستدایە کە بیەین بە بەناو قورئانیەکان ..
خودای گەورە لە سوڕەتی (( الانفال )) ئایەتی ((٤٦ )) دەفەرموێ :-
وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ
واتا :- گوێڕایەڵی فرمانەکانی خودا و پێغەمبەرەکەی بکەن ..
گوێڕایەڵی فرمانەکانی خودای گەورە قورئانە و ئەی گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی چیە ؟
بە بێگومان حەدیثە ..
ئەم ئایەتەش ڕونە ..
با بێینە سەر ئایەتێکی تر .. خودای گەورە لە سوڕەتی (( النحل )) ئایەتی (( ٤٤ )) دەفەرموێ :-
وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ
واتە :- بۆ تۆ(( ئەی محمد )) ئەم قورئانەشمان ڕەوانەکردوە تا بۆ خەڵکی ڕون بکەیتەوە بەشکم بیر بکەنەوە

لێرەدا خودای گەورە زۆر بە ئاشکرا دەفەرموێ تۆڕونی بکەیتەوە چونکە خەڵکی خۆی تێناگات .
باشە قورئانیەکان چۆن ڕونکردنەوەکانی پێغەمبەر دەزانن لە کاتێکدا باوەڕتان بە حەدیث نیە ،، بۆنمونە (( زەکات دان ،، نوێژ کردن .هتد ))
با بێینە سەر ئایەتێکی تر ،، خودای گەورە لە قورئاندا لەسەروڕەتی (( احزاب )) ئایەتی (( ٣٦ )) دەفەرموێ :-

وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا

واتا:-بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیه کاتێک که خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری شتێک بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشک بن (له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، چونکه) ئه‌‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات له فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌وه ئیتر به ئاشکرا گومڕاو سه‌رلێشێواوه.

ئەوە بەڵگەی قورئانمان هێنا .. لە کۆتایدا دەڵێم ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە ..

أَيُّوبَ السِّخْتِيَاني " رَحِمَهُ اللّٰه) دەڵێت :ئەگەر باسی سوننەتـت کرد بۆ پیاوێک ، ئەوەیش وتی : واز لەمە بێنە ، باسی ...
03/01/2024

أَيُّوبَ السِّخْتِيَاني " رَحِمَهُ اللّٰه) دەڵێت :

ئەگەر باسی سوننەتـت کرد بۆ پیاوێک ، ئەوەیش وتی : واز لەمە بێنە ، باسی قورئانمان بۆبکە ، (فَاعْلَمْ) بزانە_کەئەوە (أَنَّهُ ضَالٌّ مُضِل) گومراو_گومراکەرە .

عَنْ الْأَوَْزَعِيّ ، عَنْ أَيُّوبَ السِّخْتِيَانيِّ ، أَنَّهُ قَالَ : {إِذَا حَدَّثْتَ الرَّجُلَ بالسُّنَّةِ فَقَالَ : دَعْنَا مِنْ هَذَا وَحَدِّثْنَا مِنَ الْقُرْآنَ ، فَاعْلَمْ أَنَّهُ ضَالٌّ مُضِلٌّ} . [4] واتە : (أَيُّوبَ السِّخْتِيَانيِّ - رَحِمَهُمَا اللّٰه) ــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــ

تدوين السنة النبوية"لمحمد آل مطر الزهراني : ص/ (٢١)

شەحڕور یەکێک لە سەرە گومراکانی بەناو قورئانیەکان خۆی مرد بەڵام شەرەکەی ماوە لە مێشکی زۆر کەس بەلامئەویش بوو بە توراس..پێ...
02/01/2024

شەحڕور یەکێک لە سەرە گومراکانی بەناو قورئانیەکان
خۆی مرد بەڵام شەرەکەی ماوە لە مێشکی زۆر کەس بەلام
ئەویش بوو بە توراس..
پێغەمبەری خوا (علیە السلام) لەسەر مردنی ئەو جۆرە گومڕانە دەفەرموێت:
(يَستريحُ منه العبادُ والبِلادُ والشَّجرُ والدَّوابُّ)متفق علیە.
واتە: خەڵک و وڵات و دار و ئاژەل ئیسراحەت دەکەن بە مردنی، چونکە زەرەری بۆ ھەموو کەس و شت ھەبووە.
پرسیاریان کرد لە پێشەوا ئەحمەد: ئێمە دڵخۆش دەپین بە مردنی گومڕاکان،ئایا گوناھمان پێ دەگات؟
ئەویش ووتی: کێ ھەیە لە ئێمە بەوە دڵخۆش نەبیت.

وەك دەبینن وێنەکە یەکێکە لە بەناو قورئانیەکان چۆنیەتی نوێژی بەناوقورئانیەکانی باس کردووە . یەکەم : ئایا نوێژی قورئانیەکا...
28/12/2023

وەك دەبینن وێنەکە یەکێکە لە بەناو قورئانیەکان چۆنیەتی نوێژی بەناوقورئانیەکانی باس کردووە .
یەکەم : ئایا نوێژی قورئانیەکان چۆنە !
١- کەم کردنەوەی نوێژە فەرزەکان لە پێنج فەرزەوە بۆ دوو سێ فەرز ، یەکێکیان بەیانیان وئەوی تریان شەوان ئەوی تریان خیلافی تێدایە !!
٢- هەڵوەشاندنەوەی خوێندنی سورەتی الفاتیحە و تەحیات ، لە جێگای هەردووکیان نوێژ خوێن ئازادە هەر دوعایەک بخوێنێ ئەو ناڕەحەتیەتی ناوێت !!
٣- لابردنی رکوع وسجود وسەلام دانەوەی کۆتایی، واتا هەموو نوێژەکە بە پێوە ئەنجام دەدرێت !!
٤- وازهێنان لە ڕووکردنە کەعبە، وڕووکردەنە هەرلایەک بە ئارەزووی خۆی !!
٥- ئیلغاکردنی نوێژی جەماعەت !! ئەمە هەموو قسەی خۆیانە وەک لە ڕەسمەکەدا دیارە .
دووەم : [ شیعەکانیش ســێ نــوێــژیــان ھــەیــە..! ]
قال شيخ الإسلام ابن تيمية - رحمه الله -
‌‌‌والرافضة تجعل الصلوات الخمس ثلاث صلوات، فيصلون دائما الظهر والعصر جميعا، والمغرب والعشاء جميعا، وهذا لم يذهب إليه غيرهم من فرق الأمة.
وهو يشبه دين اليهود فإن الصلوات عندهم ثلاث.
واته : ڕافیزەکان پێنج نوێژەکە دەکەن بە سێ نوێژ ، بەردەوام نوێژی نیوەڕۆ و عصر کۆدەکەنەوە ، وە مغریب و عیشا کۆدەکەنەوە وە ئەوە لەھیچ ئوممەتێک نەھاتوە ، وە ئەوە چواندنە بە ئاینی یەھودیەکان چونکە نوێژ لای ئەوان سێ نوێژە .【 منهاج السنة النبوية : (١٧٥/٥) 】

🌾نووسەر دەڵێت:لەمەوەبۆمان دەردەکەوێت کەقورئانییەکان 'نە قورئان ونە سوننەت ونە هاوەڵان ونە تابعین وئیمامەکان ونەچوار پێشە...
27/12/2023

🌾نووسەر دەڵێت:
لەمەوەبۆمان دەردەکەوێت کەقورئانییەکان '
نە قورئان و
نە سوننەت و
نە هاوەڵان و
نە تابعین و
ئیمامەکان و
نەچوار پێشەواکە و
نەهیچ زاناو عاقڵ و ژیرێکی ناو ئەم ئوممەتی ئیسلامە پشتگیریان ناکەن، ئەوانە ڕێبازێکی گومڕاییان داهێناوە دوور لەڕێبازی پاکی پیرۆزی ئیسلام! !
🖋️کتێبی : گفتوگۆیەک لەگەڵ گروپی بەناو قورئانییەکان و هەڵوەشاندنەوەی دیارترینی شوبهە و گومانەکانیان[ل٨١ و ٨٢].🌾

Address

Choman

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قورئانیەکانی کوردستان بناسە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category