ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلول

ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلول ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ زیندووکردنەوەی مێژووی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول.

04/06/2025

قۆناغی دیواردانان تەواوبوو
کۆسپێ سپی / ٤ی٦ی۲۰۲٥
دروستکردنەوەی نانەواخانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول لەسەر پێشنیاری جەنابی سەرۆک بارزانی .
زۆر سووپاسی کاک شوان ، بەرپرسی لقی ۲٦ی گوڵان دەکەین کە ڕۆژانە لەسەر کار بەسەرمان دەکاتەوە و خەمخۆرانە ڕێنمونیمان دەکات.
خۆشحاڵ بووین لە دیداری مێوانانی ئازیز .

31/05/2025

کۆسپێ سپی ۳۱ی٥ی۲۰۲٥
بەردەوامین لە کارکردن بۆ دروستکردنەوەی نانەواخانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول لەسەر پێشنیاری جەنابی سەرۆک بارزانی .

خۆشحاڵ بوین لە دیداری مێوانە ئازیزەکانمان .

بەڵێنبێت نەوەیێکی وەفاداربین.سوپاس بۆبارەگای بارزانی.لەپای ناردنی پەیامی پیرۆزباییان بەبۆنەی هەشت ساڵەی دامەزراندی ڕێکخر...
30/05/2025

بەڵێنبێت نەوەیێکی وەفاداربین.

سوپاس بۆبارەگای بارزانی.
لەپای ناردنی پەیامی پیرۆزباییان بەبۆنەی هەشت ساڵەی دامەزراندی ڕێکخراوەکەمان.

18/05/2025

مەراسیمی یادکردنەوەی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلول ، هاوکات دانانی بەردی بناغەی نانەواخانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بەئامادەبونی بەڕێز کاک ڕەشید مەلا عەلی ، ئەندامی سکرتاریەتی بارەگای بارزانی .
کۆسپێ سپی
۱٦ی ئایاری ۲۰۲٥

بەناوی خودای گەورە و میهرەبانئەمڕۆ ۱٦ی ئایاری ۲۰۲٥ لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک ڕەشید مەلا عەلی ، ئەن...
16/05/2025

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

ئەمڕۆ ۱٦ی ئایاری ۲۰۲٥ لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک ڕەشید مەلا عەلی ، ئەندامی سکرتاریەتی بارەگای بارزانی و تەواوی هەڤاڵامان لە ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلول یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان بەرز ڕاگیرا، هاوکات لەسەر پێشنیار و ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی بەردی بناغەی نانەواخانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول لە کۆسپێ سپی داندرا .

هەشت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە هەنگاوێکی داهێنەرانەدا بە بیرۆکەیەکی ژیرانەو ڕۆحیەتێکی دڵسۆزانەو خۆبەخشانەدا ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلول دامەزرا ، لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوەکەمان توانی ببێتە خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵەمەند لە بوارەکانی ناساندن و نۆژەنکاری بەشێک لە شوێنەواری بارەگاکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و ڕێزلێنان لە شۆڕشگێران و ڕێکخستنی گەشتی زانستی و زیندوکردنەوەی بۆنەو یادە نیشتیمانیەکان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حزب‌ و دەزگا ڕاگەیاندنەکان و سەردان و پێشوازیکردن و بوارە چاپەمەنیەکان و سۆشیال میدیا .
ڕاسپاردمان لە لایەن جەنابی سەرۆک بۆ دروستکردنەوەی نانەواخانەی کوسپێ سپی دەرخەری تواناو لێهاتوییمانە لەلایەک وە پشتیوانی و متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانیە پێمان لەلایەکی تر ، بۆیە بەڵێن بە جەنابیان دەدەین بەو پەڕی هێز و توانامانەوە کار بۆ دروستکردنەوەی نانەواخانەکە دەکەین و ئومێدو هیوامان وایە ببێتە جێگای ڕەزامەندی جەنابیان و تەواوی خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەکەو تەواوی کوردستان .
لە کۆتاییدا پیرۆزبایی لە خۆمان و تەواوی دۆستانمان دەکەین .
لەگەڵ ڕێز بۆ هەموو لایەک
۱٦ی ئایاری ۲۰۲٥

23/03/2025

ماڵئاوا
فەرماندەی ماندوو نەناس ، حاجی میرخان دۆلەمەری

23/03/2025

تا ئەبەد یادت دەمێنێت جەنابی فەرماندەی ماندوونەناس
کۆچت کۆستێکی گەورەو، ماڵئاواییت زۆر خەمهێنەرە .

حاجی میرخان دۆلەمەری ، ئامر بەتالیۆن لە هێزی ئاکرێ/شێخان ی شۆڕشی مەزنی ئەیلول . بەرپرسی دەزگای ئەیلول/گوڵان ی سۆران ، بەداخەوە لە ئێوارەی ۲۳ی ئاداری ۲۰۲٥ بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی پاکی سپارد . پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵەکەیان دەردەبڕین ، جێگای خاڵ حاجی میرخان بەهەشتە ان شاءاللە .

انا للە وانا الیە راجعون

بە بڕیاری جەنابی سەرۆک بارزانی نانەواخانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول لە کۆسپێ سپی دروست دەکرێتەوە . پێشوازیمانکرد لە ڕێزدار / ک...
16/03/2025

بە بڕیاری جەنابی سەرۆک بارزانی
نانەواخانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول لە کۆسپێ سپی دروست دەکرێتەوە .

پێشوازیمانکرد لە ڕێزدار / کاک ڕەشید مەلا علی ، ئەندامی سکرتاریەتی بارەگای بارزانی هاوڕێ لەگەڵ کاک مستەفا علی بیراکەپری ، کە بە مەبەستی لە نزیکەوە هەڵسەنگاندن بۆ شوێن و چۆنیەتی دروستکردنەوەی نانەواخانە لە کۆسپێ سپی تەشریفیان هێنابوو .

نانەواخانەی کۆسپێ سپی یەکێکە لە یادگاریە پڕ بەهاکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە تایبەت بووە بە دابینکردنی نان بۆ پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی چیای زۆزک .
بە بڕیاری جەنابی سەرۆک بارزانی ، نانەواخانەکە وەک ڕەمز و یادگاری پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول جارێکی تر وەک خۆی لەهەمان شوێن دروستدەکرێتەوە .

سووپاسی بەڕێزان مام بەکر گەرەوەیی و مام فەتاح پیرسوەیی دەکەین کە هاوکارمان بوون لە پێدانی زانیاری .

۱۲ی۳ی۲۰۲٥
کۆسپێ سپی/ گوندی

ئێوارە خوانێک بە تامی جەژن لەگەڵ جەنابی کاک ئیدریس بارزانی . ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ۱۱ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بانگهێشتکرای...
11/03/2025

ئێوارە خوانێک بە تامی جەژن لەگەڵ جەنابی کاک ئیدریس بارزانی .
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ۱۱ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بانگهێشتکراین بۆ ئێوارە خوانێک لەگەڵ جەنابی کاک ئیدریس بارزانی ، وێڕای ئەنجامدانی واجباتی ئایینی و یادی خودا، باس لە کاری ڕێکخراوەییمان کراو جەنابیان وەک هەمیشە پشتیوانی خۆی بۆمان دووپات کردەوە .
لەئاست ئەم خەمخۆری و پشتیوانیە دونیایەک سوپاسگوزار و منەتبارین ، هیواخوازین هەمیشە سەربەرز و پایەداربن ، هەربمێنن بۆ کوردستان .

25/02/2025

هەڤاڵانی ڕێکخراو لە پێشوازی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانی پۆلی نۆ لە قوتابخانەی مەمیخەلانی بنەڕەتی تێکەڵاو بۆ ئەشکەوتی سەردێمان لە ناحیەی قەسرێ ، بارەگای ڕادیۆی دەنگی کوردستان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول .
۱۹ی۲ی۲۰۲٥

Address

Choman

Opening Hours

Monday 09:00 - 22:00
Tuesday 09:00 - 22:00
Wednesday 09:00 - 22:00
Thursday 09:00 - 22:00
Friday 09:00 - 22:00
Saturday 09:00 - 22:00
Sunday 09:00 - 22:00

Telephone

+9647504930490

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلول posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category