10/09/2026
چوارقوڕنە | چارەخوازانی نەخۆشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی گشتی چوارقوڕنە بەهۆی کەمی دەرمانەوە نیگەرانن👇؛
🔺نەخۆشخانەی گشتی چوارقوڕنە ساڵانێکی زۆرە خزمەتی گەورە بە چارەخوازان دەکات ،لە ئێستادا گەورەترین کێشە کە ڕووبەڕووی نەخۆشخانەکە بۆتەوە کەمی دەرمانە بەتایبەت دەرمانی مانگانەی نەخۆشی درێژخایەنی وەک (شەکرە ،دڵ ،زەخت ،چەوری ،هتد).
🔺ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پەیوەندیان بە "چوارقوڕنە نیوز" کردووە لەسەر ئەم کێشەیە ،داواکارین لە ستافی نەخۆشخانەکە و بەشی کارگێڕی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە هەوڵ و هیمەتی زیاتر بدەن تا هیچ نەخۆشێک بێ بەش نەبێت لە وەرگرتنی دەرمان و مانگانە لەکاتی خۆیدا لێی سوود مەندبن لەگەڵ ڕێز بۆ ماندوو بوونی کارمەند و ستافی نەخۆشخانەکە👋...
تۆ وەک چارەخواز لەو نەخۆشخانەیە ئەم کێشەیەت هەیە لە کۆمێنت بینوسە👇؛