زەڕایەن نیوز

زەڕایەن نیوز زە‌ڕایە‌ن نیوز بەردەوام هەواڵ و زانیاری نوێ

پرسه (حاجی مەعبوب محەمەد عەبدولکەریم)خێزانی  حاجی ڕەشید کەریم قوباد گڵاڵی کۆچی دوای کردووە کاتژمێر ٨ی بەیانی تەرمەکەی لە...
13/10/2025

پرسه

(حاجی مەعبوب محەمەد عەبدولکەریم)
خێزانی حاجی ڕەشید کەریم قوباد گڵاڵی کۆچی دوای کردووە
کاتژمێر ٨ی بەیانی تەرمەکەی لەمزگەوتی دەروازە بەڕێ دەکرێت بۆ گۆڕستانی ئەحمەد بڕندە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٣
یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لەهۆڵی پرسەی مزگەوتی گەورەی شارەزوور .

خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبوری کەسوکاری بداتەوە

هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لەشارەزوورئەندازیار هەندرێن کاوە، بڵاویکردەوە ئەمڕۆ 2025/10/12بەئامادەبوونی بەڕێ...
12/10/2025

هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لەشارەزوور

ئەندازیار هەندرێن کاوە، بڵاویکردەوە ئەمڕۆ 2025/10/12
بەئامادەبوونی بەڕێز کاک ڕزگار قایمقامی قەزای شارەزوور و کاک ڕەمەزان لێپرسراوی ئاوی شارەزوور ئامادەکردنی پرۆپۆزەڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی قەزای
شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن
بەپێی پرۆپۆزەڵەکە هەوڵبدرێت ئاو لەڕووباری سیروان بگەیەنرێتە قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن.

ڤاکسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم مەڵبەندو بنکە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت ..ڤاکسینی پەتای وەرزی لە...
12/10/2025

ڤاکسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم مەڵبەندو بنکە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت ..

ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەندە بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەندو بنکەی تەندروستی لەخۆیانەوە بکەن بۆ بەکارهێنان.
پێکوتەیەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و ڕێگری لە توشبون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی توشبون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی.
ئەو کوتانە ڕێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زووتر تێیدەپەڕێنن ..

ڕاگەیاندو پەیوەندییەگشتیەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

پرسە(مەحسوم مەحمود سلێمان شاتوانی) خێزانی حەسەن گڵاڵی کۆچی دوایکردووە ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/12 یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە...
12/10/2025

پرسە

(مەحسوم مەحمود سلێمان شاتوانی) خێزانی حەسەن گڵاڵی کۆچی دوایکردووە


ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/12 یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لەهۆڵی پرسەی مزگەوتی گەورەی زەڕایەن

خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبوری کەسوکاری بداتەوە

گەرمیان؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ تازە زاوایەک گیانی لەدەستدا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین کەسێک گ...
11/10/2025

گەرمیان؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ تازە زاوایەک گیانی لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیتریش بەسەختی برینداربوو

کەمێک پێش ئێستا دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی BYD و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ترێلە لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری BYD گیانی لەدەستداو سەرنشینەکەی بەسەختی برینداربوو.
بریندارەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارە و لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٠ە، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە و لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٢ە.

تیمی هاتووچۆ بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ "کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە"عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژین...
11/10/2025

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ "کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە"

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند؛ تا ئێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامەو کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.

وتەبێژی وەزارەتى خوێندنی باڵا وتیشی؛ لەکاتی تەواوبونی پرۆسەکە هەمولایەک لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداردەکەینەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دوورە لە راستییەوە، بۆیە داوا لە دەرچوان دەکەین بۆ وەرگرتنی هەواڵی راست لەبارەى کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بێت.

دەرخستەیەک بۆ جوانکاری شەقامی سەرەکی زەڕایەن ئامادە دەکرێت شارەوانی زەڕایەن بڵاویکردەوەلەسەر داوای بەڕێز سەرۆکی شارەوانی...
11/10/2025

دەرخستەیەک بۆ جوانکاری شەقامی سەرەکی زەڕایەن ئامادە دەکرێت

شارەوانی زەڕایەن بڵاویکردەوە
لەسەر داوای بەڕێز سەرۆکی شارەوانی
لیژنەیەکی هاوبەش لە بەشەکانی
دیزاین ، باخچەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، سەردانی شارەوانی زەڕایەنیانکرد ، بەمەبەستی ئامادەکردنی دەرخستەیەکی
گونجاو بۆ جزرەی وەسەتی شەقامی سەرەکی
زەڕایەن بەشێوەیەکی سەردەمیانە و ڕواندنی
درەختی گونجاو، لە پێناو جوانترکردنی شار .

نوێژی هەینی لە مسجد الحرام و مزگەوتی پێغەمبەرﷺ ئەمڕۆ ١٨ی ڕەبیعی ساڵی ١٤٤٧ی کۆچی2025/10/10
10/10/2025

نوێژی هەینی لە مسجد الحرام و مزگەوتی پێغەمبەرﷺ ئەمڕۆ ١٨ی ڕەبیعی ساڵی ١٤٤٧ی کۆچی

2025/10/10

لەسنوری قەرەگۆل و نەسر و باریکە ( 7858) هەزار دەنگدەر هەیەتایبەت بە زەڕایەن نیوز بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ...
10/10/2025

لەسنوری قەرەگۆل و نەسر و باریکە ( 7858) هەزار دەنگدەر هەیە

تایبەت بە زەڕایەن نیوز

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
لەسنوری قەرەگۆل و نەسر و باریکە ( 7858) هەزار دەنگدەر هەیە، ( 6101) هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە، تائێستا ( 5629) هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا 92%.

472 کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.

سێ بنکەی دەنگدان لە قەرەگۆل و باریکە هەیە ئەوانیش:

١- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی قەرەگۆلی بنەڕەتی لەقەرەگۆل، پێنج وێستگەی دەنگدان هەیە.

٢- بنکەی ئامادەیی تانجەرۆ لە باریکە، سێ وێستگەی دەنگدان هەیە.

٣- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی ناوشاخان لەباریکە، سێ وێستگەی دەنگدان هەیە.

https://zarayannews.blogspot.com/2025/10/7858.html?m=1

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێتبەیانیتان باش  ئەمڕۆ هەینی ☀  - ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ی زاینی  ـ ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردیـ ١٨ی ڕ...
10/10/2025

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
بەیانیتان باش

ئەمڕۆ هەینی ☀

- ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ی زاینی

ـ ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی

ـ ١٨ی ڕەبیعی دووەمی ١٤٤٧ی کۆچی

گوێژی گوندی مۆرتکەی ناوچەی تاوگۆزی

📸 ئەنەس جەمیل

بەهیوای ڕۆژێکی خۆش بۆ هەمووان

Address

Zarayin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زەڕایەن نیوز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to زەڕایەن نیوز:

Share