زەڕایەن نیوز

زەڕایەن نیوز زە‌ڕایە‌ن نیوز بەردەوام هەواڵ و زانیاری نوێ

07/11/2025

وشکبوونی بەشێکی سەرچاوەی ئاوی سێ ئاشان لەبێستانسوو بەهۆی بێ بارانی

خوای گەورە بارانی بەڕەحمەتمان بۆ ببارێنە

06/11/2025

چەند دیمەنێکی ئەمڕۆی زەڕایەن

#زەڕایەن

پاککردنەوەی سەرچاوەی پڕۆژەی دووەمی ئاوی بێستانسوور و بەردەم مەسەکانی ترومپای وێستگەی( ئاوی شارەزوور )، لەلایەن بەشی( چاک...
06/11/2025

پاککردنەوەی سەرچاوەی پڕۆژەی دووەمی ئاوی بێستانسوور و بەردەم مەسەکانی ترومپای وێستگەی( ئاوی شارەزوور )، لەلایەن بەشی( چاککردن ) و کارمەندی ئیشپێکەری ترومپاکانەوە .

06/11/2025

شەوی هەینییە سڵاوات لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی لەبیر مەکەن

( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ).

(( اللّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمّدٍ. كَما صَلَّيتَ عَلَى إبراهيمَ. وَعَلَى آلِ إبراهيمَ. إنّكَ حَميدٌ مَجيدٌ. اللهُمَّ بارِكْ عَلَى مُحَمّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمّدٍ. كَما بارَكْتَ عَلَى إبراهيمَ. وَعَلَى آلِ إبراهيمَ. إنّكَ حَميدٌ مَجيدٌ)).

زەڕایەن 2025/11/6 #زەڕایەن
06/11/2025

زەڕایەن

2025/11/6

#زەڕایەن

وەزارەتی بازرگانی عێراق؛ بەشە خۆراکی نیو ملیۆن هاوڵاتی ڕاگیراوهوەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند بەشەخۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن ه...
06/11/2025

وەزارەتی بازرگانی عێراق؛ بەشە خۆراکی نیو ملیۆن هاوڵاتی ڕاگیراوه

وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند بەشەخۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگیراوە، وەک بەشێک لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی گشتگیری ئەلیکترۆنی کە لە چوارچێوەی گۆڕانکاری بەرەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ئەنجامی دەدات.

محەمەد حەنوون، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی بەشەخۆراکەکە ژمارەیەک لەو چین و توێژانەی گرتووەتەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەخۆراک نایانگرێتەوە، لەوانە: گەشتیاران، کەسانی ناسنامە نادیار، خاوەن داهاتە بەرزەکان، و خاوەن کۆمپانیاکان و ڕوونیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دوای وردبینییەکی گشتگیر بۆ داتاکان لەناو سیستەمی ئەلیکترۆنی هاتووە.

حەنوون ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتەکە دوای پڕۆسەی نوێکردنەوەکە، ژمارەیەک خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی نوێی کارتی خۆراکی دەستپێکردووە، کە بریتین لە: لابردنی ڕاگرتن (حەجب)، گواستنەوە و دابەشکردن کە جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی ئەزموونی لە پارێزگای واسیت دەستی پێکرد و پاشان فراوانکراوە بۆ پێنج پارێزگای دیکە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەزموونەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە بەبێ ئەوەی ئاستەنگێکی ئەوتۆی هەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، وەزارەتەکە لە نزیکترین کاتدا بەشی پێشکەشکردنی داواکاریی لابردنی بێبەشکردن بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە فەرمییەکەوە دەستەبەر دەکات و ئەو کەسانەی کە بەشەخۆراکەکەیان بڕاوە دەتوانن لە ڕێی خستنەڕووی بەڵگەنامەکانەوە داوا بکەن بەشەخۆراکیان بۆ بگەڕێتەوە.

مەرزی تەوێڵە شۆشمێ دەستگیرا بەسەر نزیکەی ١١ تۆن کاڵەکی خراپبوودا، کە شیاوی خواردن نەبوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/١١/٦ لەلایە...
06/11/2025

مەرزی تەوێڵە شۆشمێ
دەستگیرا بەسەر نزیکەی ١١ تۆن کاڵەکی خراپبوودا، کە شیاوی خواردن نەبوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/١١/٦ لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە شۆشمێ وە دەستگیرا بەسەر بڕی دە تەن و ٨٣٠ کیلۆ کاڵەکی خراپ بوودا کەشیاو نەبوو بۆ خواردن و بڕیاری گەڕاندنەوەی درا بۆ وڵاتی ئێران.....

نموونەی پەڕەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق - بازنەی سلێمانیڕۆژی سێشەممە 2025/11/11 هەڵبژاردنی خولی شەشە...
05/11/2025

نموونەی پەڕەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق - بازنەی سلێمانی

ڕۆژی سێشەممە 2025/11/11 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
لەبازنەی سلێمانی 1,201,658 ملیۆن دەنگدەر هەیە.
1,119,111 ملیۆن دەنگدەری گشتی و
82547 هەزار دەنگدەری تایبەتە

بەردەوامی کارکردن لەپڕۆژەی دووسایدی زەڕایەن - دەربەندیخان پڕۆژەی دوو سایدی زەڕایەن - دەربەندیخان لەلایەن کۆمپانیای بێشکا...
05/11/2025

بەردەوامی کارکردن لەپڕۆژەی دووسایدی زەڕایەن - دەربەندیخان

پڕۆژەی دوو سایدی
زەڕایەن - دەربەندیخان لەلایەن کۆمپانیای بێشکان جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ دوو نەشتەرگەری ئەنجامدرائەمڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٥/١١/٥) لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەک...
05/11/2025

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ دوو نەشتەرگەری ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٥/١١/٥) لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەمان ( ٢ ) نەشتەرگەری بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا

نەشتەرگەریەکان لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ ئەنجامدراوە .

جێگای ئاماژەیە ڕۆژانی ( یەک شەممەو چوار شەممە ) لە نەخۆشخانەکەمان نەشتەرگەری بەردەوامی هەیە کە بەهاوکاری پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و ستافی کارمەندانی هۆبەی نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت .

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک

نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ

بڕی باران بارین لەشارەزوور لە پێنج ساڵی ڕابردوودابەدواداچوونی زەڕایەن نیوز بەپێی ئامارەکانی کەشناسی لەبەڕێوەبەرایەتی کشت...
05/11/2025

بڕی باران بارین لەشارەزوور لە پێنج ساڵی ڕابردوودا

بەدواداچوونی زەڕایەن نیوز

بەپێی ئامارەکانی کەشناسی لەبەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور بڕی باران بارین لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لەشارەزوور جیاواز بووە.
باشترین ساڵ بۆ باران بارین لەم پێنج ساڵەدا ساڵی 2024 بوو بڕی 766.4 ملیم باریوە، خراپترین ساڵیش بۆ باران بارین ساڵی 2021 بووە تەنیا بڕی 318.2 ملیم باران باریوە.

① ساڵی 2021 بڕی 318.2 ملیم باریوە

② لەساڵی 2022 بڕی 326.9 ملیم باریوە

③ ساڵی 2023 بڕی 556.3 ملیم باریوە

④ ساڵی 2024 بڕی 766.4 ملیم باریوە

⑤ ساڵی 2025 بڕی 359.2 ملیم باریوە

ئەمساڵ تائێستا باران نەباریوە.

https://zarayannews.blogspot.com/2025/11/blog-post.html?m=1

پزیشکانی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ ENTلە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ  🔹 دکتۆر‌ە بەفرین غەفور مەجیدپزیشکی پسپۆڕی قورگ و ...
05/11/2025

پزیشکانی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ ENT
لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ

🔹 دکتۆر‌ە بەفرین غەفور مەجید
پزیشکی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ

دکتۆرا ( بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی قورگ و لوت و گوێ

🗓️ ڕۆژانی ( سێشەممە ) نەخۆش دەبینێت
🗓️ ڕۆژانی ( چوارشەممە ) نەشتەرگەری دەکات

🔹 دکتۆر‌ سۆران محەمەد عەلی
پزیشکی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ

ماستەر لەنەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی قورگ و لوت و گوێ

🗓️ ڕۆژانی ( یەکشەممە ) نەخۆش دەبینێت
🗓️ ڕۆژانی ( چوارشەممە ) نەشتەرگەری دەکات

Address

Zarayin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زەڕایەن نیوز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to زەڕایەن نیوز:

Share