
22/08/2025
خوشک وەک پاڵەوان
لە نێو ئەم هەمو ناشرینییەی شەوی ڕابردوو، لە بەرەبەیان و کۆتایی شەڕەکەدا، دیمەنێکی جوانی تیابوو کە سەرنج ڕاکێش و ئەشێ وانەیەکیش بێت!
خوشکە گەورەکەی لاهور شێخ جەنگی تا دواساتەکان لەگەڵ براکانی و لە تەنیشتیان مایەوە.
ئەم دیمەنە دواساتەکانی شەڕە و لەگەڵ براکەیدا تا ئەو ئۆتومبێلەش دەچێت کە بە دەستبەسەری دەیخەنە ناوی..
من قەت ئەم خاتونەم لە وێنەو گرتەیەکی ڤیدیۆیدا نەبینیوە خۆی نمایش بکات و بڵێت لە پشتم سەرۆک! بەڵام وێنە و ڤیدیۆی سەدان پیاوم (بە شکڵ و شێوە) بینیوە لە تەنیشت لاهور شێخ جەنگیەوە وەستاون و نوسیویانە (قەڵای خۆڕاگری!و هیواو ئومێدی هەموان و یەک دونیا دەستەواژەو دەربڕینیتر..)
بەڵام لە ساتە پڕ تەنگانە و مەترسیەکەدا تەنیا ئەو، لە شانی براکەیدا ڕێدەکات و خوشکێتی دەکات بۆ براکەی!
کارزان عوسمان