کەناڵی دەربەندیخان

کەناڵی دەربەندیخان یوتیوب....
https://youtu.be/z8oua3zE_ko
(1)

16/10/2025

ڕۆژتان باش
دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی دەربەندیخان

بەپێی زانیاریەکان لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان بڵاوکراوەتەوە ئەم شاندە بەمەبەستی باشکردنی خزمەتگوزاریەکان...
15/10/2025

بەپێی زانیاریەکان لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان بڵاوکراوەتەوە ئەم شاندە بەمەبەستی باشکردنی خزمەتگوزاریەکانی وێستگەکە سەردانیان کردووە

15/10/2025

گەنجێکی دەنگخۆش و تایبەت، قورئان دەخوێنێت ...
ڤیدیۆ هیوا حەمە جاف

15/10/2025

ئاگاداری ...

15/10/2025

بەهادین زمناکۆیی، چالاکی مەدەنی ڕایگەیاندووە، قۆناغی دووەمی کارکردن لە ڕێگای گوندی زمناکۆ، دەربەندیخان، دەست بەکارکردن کراوە تێیدا

14/10/2025

شەیدا هادی کاندیدی ژمارە ٨ داخوازی گەڕەکێک جێبەجێ دەکات.

سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان ، ئەندازیار زریان سابیر، ڕایگەیاند، گەڕەکی دەرسیم گەڕەکێکی نوێیە و خزمەتگوزاریەکانی تەواو نەبووە، ڕێگای سەرەکی گەڕەکەکە داخوازی زۆری لەسەربوو لەلایەن دانیشتوانی گەڕەکەکەوە، ئەوەبوو کە داواکاریەکەیان گەیاندە خاتوو شەیدا و وەڵامدرایەوە و بە خۆشحاڵیەوە دەستمان بە پڕۆژەکە کردووە.

13/10/2025

بەربەستی ڕێگاکان دانراوەتەوە بۆ ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر ...
لەسەر ئەو ڕێگایانە دانراوە لە دەربەندیخان بارهەڵگر بۆیان نیە پێیدا تێپەڕبن ...
پێویستە بەرزی ئۆتۆمبێلەکانیان و بەربەستەکان بزانن بۆ ئەوەی گیرنەخۆن

 #دەربەندیخانڕزگارکردنی چەند گەشتیارێک لە ڕووباری سیروان”ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان و تیمی غەواسی دەربەن...
13/10/2025

#دەربەندیخان
ڕزگارکردنی چەند گەشتیارێک لە ڕووباری سیروان”

ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان و تیمی غەواسی دەربەندیخان بەسەرپەرشتی مقەدەم کەیوان دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر چەند گەشتیارێک ڕزگار دەکەن لە ڕووباری سیروان کە چووبوونەوە شوێنەکە و دوای بەردانەوەی ئاو گیریان خواردبوو

13/10/2025

منداڵەکەی گەڕەکی کانی سارد لە دەربەندیخان، ئێوارەی ئەمڕۆ ون بوو، دۆزرایەوە ..

فەرماندە مەحمود عەزیز، ناسراو بە مەحمودی مامە عەزە، لە ساڵی 1954 لە گوندی هۆرینی بناری بەمۆ لەدایکبووە و لە ساڵی 1976 پە...
12/10/2025

فەرماندە مەحمود عەزیز، ناسراو بە مەحمودی مامە عەزە، لە ساڵی 1954 لە گوندی هۆرینی بناری بەمۆ لەدایکبووە و لە ساڵی 1976 پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە و لە 1978 بووەتە پێشمەرگە. ئەو کەسایەتییەکی خۆشەویست و ئازا بوو، چەندین پلەی پێشمەرگایەتی وەرگرتووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە داستانەکانی وەک ڕزگاری، قەیوان-ماوەت، ئالان و حاسڵدا هەبووە.

دوای شاڵاوەکانی ئەنفال، شەهید مەحمود بە شێوەی پارتیزانی لەگەڵ خێزانەکەی درێژەی بە خەبات دا. بەڵام بەداخەوە، بەهۆی خیانەتەوە لە ئەشکەوتی دەربەند مەسۆران هێرش کرایە سەریان و برا و کوڕەکەی و هاوڕێیەکی شەهید کران. سەرەڕای ئەم کۆستە گەورەیە، ناوبراو بەردەوام بوو لە خەبات و ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕزگارکردنی بناری بەمۆ و دەربەندیخان و خانەقیندا بینی.
وێڕای خەباتی شاخ و پارتیزانی، لە شاریشدا کادرێکی چالاک بوو و لە ساڵی 1993 هەوڵێکی زۆری دا بۆ گەیاندنی کارەبا بە گوندەکانی بناری بەمۆ. بەهۆی ڕاستگۆیی و مرۆڤدۆستییەکەیەوە، وەک سەرۆک عەشیرەتی شەرەفبەیانی هەڵبژێردرا. بەداخەوە، لە 12/10/1996 لە ناوچەی سەرەتەک شەهید کرا و چووە کاروانی نەمرانەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 12/10/2025 شاڵرۆژی شەهید بوونی فەرماندەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مەحمودی مامە عەزە، بۆ هاوسۆزی کەسوکاری شەهیدی فەرماندە و وەفا، بەرامبەر بە رۆحی شەهید، جەمال عەلی مینا، هاوکات (شەیدا هادی حاجی کەریم، کاندیدی ژمارە ٨ یەکیتی نیشتیمانی کوردستان )سەردانی مەزاری شەهید مەحمود مامەعەزەیان کرد، لە گوندی هۆرێن، بناری بەمۆ.

ساڵڕۆژی بە قەزا بوونی دەربەندیخان
12/10/2025

ساڵڕۆژی بە قەزا بوونی دەربەندیخان

11/10/2025

پەیامی شەیدا هادی بۆ ساڵڕۆژی بە قەزابوونی دەربەندیخان

Address

Darsim
Darbandikhan
460020

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کەناڵی دەربەندیخان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کەناڵی دەربەندیخان:

Share

کەناڵی دەربەندیخان بۆ دەربەندیخان

خزمەت کردنی مرۆڤایەتی ئەرکی سەرشانی مرۆڤەکانە

راگەیاندنەکان ئەرکی رێ رۆشنکردنەوەی مرۆڤایەتیان لەسەر شانە