
25/08/2025
ئەو کەسەی بتلی غازی ماڵانی دەبرد لەسۆران دەستگیر کرا …
هاوڵاتیەک بەناوی ( ع . ع . ع ) کە بریکاری غازی ماڵانە ماوەی شەش ساڵە کەسێک بەناوی ( ب . ع . م ) ناسراو بە ( ب ) وەک شوفێری ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان کاری لا دەکات بەڵام کرێکارەکە ئەو هەلەی قۆستۆتەوە بەجۆرێک کەوا بتلی غازی لەماڵان وەرگرتووە و پارەشی لێوەرگرتوون و گوتوویەتی دواتر بتلی غازەکانتان بە پڕ کراوی بۆ دەگەڕێنمەوە بەو جۆرە زیاتر لە ( ١٣٠ ) بتڵی غازی لە هاولاتیان و بریاری غازەکەی دزیووە . بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە لە بنکەی پۆلیسی دیانا و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادار کرایەوە ناوبراو دەستگیر کرا …
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران
٢٥ ی ٨ ی ٢٠٢٥