
06/06/2025
تۆڵستۆی خاوەنی ١٣ منداڵ بوو. دوای ٤٨ ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری، یاداشتێکی بەجێهێشت بۆ هاوسەرەکەی کە لەسەری نوسرابوو، "من کارێک دەکەم کە زۆرجار کەسانی هاوتەمەنم دەیکەن".
من دەستبەرداری جیهان دەبم بۆ ئەوەی دوا ڕۆژەکانم بە تەنیا و بە ئارامی بەسەر بەرم." ئەو تەمەنی ٨٢ ساڵ بوو کاتێک ماڵەکەی بەجێهێشت. دوای چەند ڕۆژێک لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر دا سەرما بەستووبووی مردبوو.
وتی: "تەنانەت ڕەقترین گوێزیش دەیەوێت بشکێندرێت. فستەقی پێگەیشتوو ناتوانێت دەست بە دارەکەوە بۆ هەمیشە بگرێت. بۆیە نابێت مرۆڤ پەشیمان بێتەوە لەوەی کە توێکڵەکەی دەشکێت. نابێت میوەکە بجەنگێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە سەر زەوی".
بیربکەوە! چی لەوە دڵخۆشکەرترە کە شتێک بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە هاتووە؟
ژیان لەوە زیاتر نییە کە تۆو دەگۆڕێت بۆ درەخت و درەخت بۆ تۆو. بە واتایەکی تر مردن...
*لیڤ نیکۆلایڤیچ تۆڵستۆی / سێ مردن*