Sharafona Town :: شارەدێی شەرەفۆنا

  • Home
  • Iraq
  • Duhok
  • Sharafona Town :: شارەدێی شەرەفۆنا

Sharafona Town :: شارەدێی شەرەفۆنا Like & Follow 👍🔔
اللَهمَ﮼صَلَ﮼وَسَلَمْ﮼عَلَىٰ﮼نَبِيَنَا ﮼مُحَمَدٍ ﷺ

21/07/2025

لێدوانی مەلا سەفوان سورچی
لەسەر کەسایەتی دیاری دەڤەری سورچیایەتی خوالێخوشبو (حاجی مەلا شەرەفونەی)
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

20/07/2025

لێدوانێن مام ابراهیم مەلا نافخۆش و مام عبداللە سلێمان شەرەفونەیی
لەسەر کەسایەتی دیاری دەڤەری سورچیایەتی
خوا لێخۆشبوو ( حاجی مەلا شەرەفونەی )
إنا لله وإنا إليه راجعون

19/07/2025

لێدوانی مام ایوب وەیسی
لەسەر کەسایەتی دیاری دەڤەری سورچیایەتی
خوالێخوشبو (حاجی مەلا شەرەفونەی)
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ریشسپی و کەسایەتی دیاری  بەنمالەی حاجی سمایل و شەرەفۆنا ( عبدالرحيم عبدالله ...
17/07/2025

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ریشسپی و کەسایەتی دیاری بەنمالەی حاجی سمایل و شەرەفۆنا ( عبدالرحيم عبدالله ) ناسراو بە ( حاجی مەلا ) مان پێگەیشت کە دەکاتە برای ( مام عوسمانی رەحمەتی و مام ابراهیم و مام عزیز ) باوکی ( محسن و تحسین و نجمدین و شرودین و داود و دلێر )
جێگات بەهەشتی بەرین بێ مام حاجی
إنا لله وإنا إليه راجعون

پیرۆزە لە تەواوی خەلکی شەرەفۆنا بە واژۆی وەزیری ناوخۆ سنوری شەرەفۆنا بەرفراوان کرابەناوی پەیجی شارەدێی شەرەفۆنا دەست خۆش...
08/05/2025

پیرۆزە لە تەواوی خەلکی شەرەفۆنا
بە واژۆی وەزیری ناوخۆ سنوری شەرەفۆنا بەرفراوان کرا
بەناوی پەیجی شارەدێی شەرەفۆنا دەست خۆشی لە تاک بە تاکی سەربازە ونەکانی پشت ئەم کارە ئەکەین لە کەسایەتی و ریشسپیانی شەرەفۆنا و بەرپرسانی حوکومی و حزبی و هەموو ئەو کەسانەی کە بە نوکی قەلەمەکانیان ئیمزایان کرد و هاوکاربون بۆ سەرخستنی ئەم کارە چاکە.

26/09/2024

یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوا صل الله عليه وسلم بە سەرپەرشتی مامۆستا سفوان سورچی و ریشسپیان و خەلکی شارەدێی شەرەفۆنا لە مزگەوتی گەورەی شەرەفۆنا کرایەوە
خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە
بە سەلاواتێک لە کۆمێنت بەژداربە


بە سوپاسەوە ڤیدیۆکە لە لایەن هیمت زکریا نێردراوە ....

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( حسن محمد ) مان پێگەیشت کە دەکاتە باوکی ( باپیر و جابر و سعدون و مامۆستا سف...
01/09/2024

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی
( حسن محمد ) مان پێگەیشت کە دەکاتە باوکی
( باپیر و جابر و سعدون و مامۆستا سفیر ) و برای ( سعید و حوسێن و حمدامین )
خوای گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێت جێگای بەهەشتی بەرین بێ یارب .....

عورف و دینێك تێکەڵ بە نەزانی و داڕووخانێکی خراپ لەنێو کۆمەڵگەی ئێمەنازانم لە چییەوە دەست پێ بکەم و دەست بنێم بەسەر کام ق...
28/08/2024

عورف و دینێك تێکەڵ بە نەزانی و داڕووخانێکی خراپ لەنێو کۆمەڵگەی ئێمە

نازانم لە چییەوە دەست پێ بکەم و دەست بنێم بەسەر کام قوژبنی وێرانی ئەم ژینەی خۆمان..
سەردەمانێك دەمانگوت هیچ نییە لە هەموو جێیەکی ئەم کوردستانە خەڵک ناهۆشیارە و زەمەن زووە، قەینا با لەناو ئێمەش وا بێ... بەڵام هەرچەند ڕۆیی و جیلی ڕۆشنبیر و خوێندەوارەکان زیادیان کرد، هێشتان پەردەیەکی ڕەشی زۆرەملێ ماوە لەناومان وا خەریکە دەست دەگرێت بەسەر هەموو کایەکانی ژیاندا، بە هۆی تێنەگەیشتن و هەوڵنەدان بۆ پەروەردەیەکی باش؛ جا لە ماڵان بێ یان خوێندنگە و زانکۆ و ناوەندەکانی تر.

بە داخەوە دەبینم هەموو ئاستێکی قۆناغی بە ناو شەهادەمان تێ پەڕاندووە، لە پزیشک و ئەندازیار و پارێزەرەوە بیگرە تا دەگاتە مامۆستای زانکۆ و توێژەری کۆمەڵایەتی و مامۆستای ئایینی و چەندین نموونەی بەرزی تر، بەلام جێی ئەسەفە دەبینین هەر یەکێکمان لە ماڵی خۆمان ئەوەندە ئازادیمان نەداوە بە کەسوکارمان بتوانن وەک هەر کەسێک بەگوێرەی حەز و خولیای خۆیان بژین و ئامانج بۆ خۆیان دیاری بکەن.

مخابن کە دەبینم بە ناوی شەرم و و شکۆ و کەسایەتی و دین و عەشیرەت و خۆبەرزکردن و خۆهەڵکێشان، ئافرەتەکانمان دەبنە یەکەم قوربانی.

لای من ئاسایییە کوڕ و کچ یەکیان بە دڵ بێ ئینجا زەواج بکەن، بەڵام دەبینم کوڕ سەرپشک کراوە و هەرچی بکا ئازادە و لەسەری حسێب ناکرێت. گەر دە ساڵ (دوور لە ڕووی جەنابتان) خوێڕیایەتی بکا، هیچ نییە و بە سانایی ناوی پاک دەبێتەوە. بەڵام گەر بێتوو کچێک خوازبێنیی بێت و کوڕەکەی بەدڵ نەبێت، کچە دەکەن بە قوربانی، جا بە هەر شێوازێك بێت. پێم بڵێن گەر لەبەر نامووس و بەرگریکردن لە دین بێت، ئەوە سەرەتا موخالەفەی دینە کە جیاوازی لە بەینی کوڕ و کچا بکرێت. لەگەڵ ئازادییەک نیم ببێتە مایەی بەرەڵایی، بەس پێتان وا نییە ئەم سەرکوتکردن و بەزۆر بەشوودانە، جگە لەو دەرەنجامە شوومەی خۆتان ڕۆژانە دەیبینن، هیچ ئاکامێکی باشی نییە!

تکام وایە با هەموومان پێکەوە ئاوڕێك لەم ڕۆژگارە بدەینەوە، با هیچی تر جەرگ و دڵی خۆمان، کە ئافرەتەکانمانن، نەبنە قوربانیی ژیانێکی تاڵ و پڕ مەینەتی.
دوو ڕۆژ زەواج دەکەن، دوایی دەبێتە شەڕ و موشکیلە. ماڵی خۆت و منداڵەکانیشت خراپ مەکە.

لەگەڵ ڕێزم
پارێزەر میکائیل محەمەد
تایبەت بە پەیجی شارەدێی شەرەفۆنا

بەداخەوە فەهیما عبداللە اسماعیل کۆچی دوای کردإنا لله وإنا إليه راجعون
12/06/2024

بەداخەوە فەهیما عبداللە اسماعیل کۆچی دوای کرد
إنا لله وإنا إليه راجعون

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی( جمیلە )مان پێگەیشت کە دەکاتە خێزانی رەحمەتی ( مام عوسمان ) و دایکی ( حجی مح...
14/03/2024

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی( جمیلە )مان پێگەیشت کە دەکاتە خێزانی رەحمەتی ( مام عوسمان ) و دایکی ( حجی محمد و سیدا احمد و حامد ) جێگەی بەهەشتی بەرین بێ
إنا لله وإنا إليه راجعون

إنا لله وإنا إليه راجعونپلکە عیش 11/10/2023خوای گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێت.....
12/10/2023

إنا لله وإنا إليه راجعون
پلکە عیش 11/10/2023
خوای گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێت.....

بەناوی پەیجی شارەدێی شەرەفۆنا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی مامۆستا عبداللە سورچی دەکەین کە چەندین سال وەک وتاربێژ لە ...
30/09/2023

بەناوی پەیجی شارەدێی شەرەفۆنا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی مامۆستا عبداللە سورچی دەکەین کە چەندین سال وەک وتاربێژ لە مزگەوتی گەورەی شەرەفۆنا خزمەتی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام کرد و شایەنی باسە مامۆستا پەیوەندیەکی بەهێزی کۆمەلایەتی و هاورێ و خزمانەی لەگەڵ سەرجەم توێژەکانی دەڤەرەکەمان هەبوو.
هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ دەخوازین.
بە کۆمێنتێک وەسفی مامۆستا بکە....... 👇

Address

Zey Gawra
Duhok
جەرگەیناوچەیسورچیایەتی

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sharafona Town :: شارەدێی شەرەفۆنا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category