09/10/2025
دەروازەی قەزای ناحیەی حاجیاوا !؟
هیچ قەزایەک هەیە لە کوردستان دەروازەکەی بەو شێوەیە جەنجاڵ و ناشیرین بێت ؟؟
ئایا نەدەکرا لە داهاتی شارەوانیەکان دەروازەیەکی جوان و شایستە بۆ قەزاکەمان جێ بەجێ بکرێت ؟
نەدەکرا داهاتی فرۆشتنی دووسێ پارچەی زەوی مزایەدە بۆ دەروازەکە سەرف بکرێت ؟
بەداخەوە ئەوەی ئەیبنن دەروازەی گەورەترین قەزای ناحیەیە کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی 2022 بوو بە قەزا بەڵام هیچ سیمایەکی قەزا بوونی پێوە دیار نیە لە دەروازەکەوە بیگرە هەتا فەرمانگەکان
ئەمە دەروازەکەیە نە بەرزە پردی بۆ دانراوە و نەهیچ ئامێرێکی ڕوناکردنەوەی لێیە ساڵانە ڕوداوێکی زۆری لێ ڕوو ئەدات بەهۆی تاریکی شەقامەکان و ئاڵۆزی ڕێگاکە
داواکارین لە سەرۆکی شارەوانی حاجیاوا بەڕێز سوارە فەتاح
خەمێک لەو دەروازەیە بخۆن بە ڕوناکردنەوە و بەرزە پرد ...
ئەی ئێوە چی دەڵێن ؟