Hajiawa News

Hajiawa News “ڕاستی • متمانە • بوێری — لە ئێمەوە” يه‌كه‌مين په‌يجى دەڤەری ڕاپەڕین بۆ گواستنه‌وه‌ى گشت رووداو و چالاكيه‌كان له‌ حاجياوا و دەڤەری ڕاپەڕین .
(269)

10/08/2026

☝️ئەم ڤیدیۆیە گەورەترین مۆری بێبەزەیی و ستەمی دەسەڵاتداران پیشان دەدات، باوکێک کە برینی نەشتەرگەری لەسەر دڵیەتی، سێ کاتژمێرە لە گەرمای سەرەی بەنزیندا وەستاوە و هاوار دەکات.

- ئەم هاوارە پڕ بە ناخە، گەورەترین شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتێک کە لەسەر دەریایەک نەوت پاڵیداوەتەوە، کەچی بەزەیی بە جەستەی نەخۆش و بریندارەکانی گەلەکەشیدا نایەتەوە و بۆ دەستکەوتنی لترێک بەنزین دەیانچەوسێنێتەوە.

10/08/2026

☝️دیمەنی کەمێک پێش ئێستای بوومەلەرزە بەهێزەکەی کۆڵۆمبیا هەمووان هەوڵی رزگارکردنی گیانی خۆیان دەدەن!

☝️خۆشبەختانە ئیدارەی ئێمە هێندە بەهێز و نایاب بووە بە تەواوی مووچە، بەنزین، ئاو، پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی حکومەتمان ...
10/08/2026

☝️خۆشبەختانە ئیدارەی ئێمە هێندە بەهێز و نایاب بووە بە تەواوی مووچە، بەنزین، ئاو، پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی حکومەتمان بنبڕ (مەفح) کردووە و بە لوتکەی سەرکەوتنمان گەیاندوون!

- تخوا دەستکاریی ئیدارەی بەغداد مەکەن، نەوەک حوکمی ئەوانیش ببێتە وەک ئیدارە نموونەییەکەی لای خۆمان!

☝️ڕازونیازی بەرەبەیان، دیمەنێکی ئێستای سەعات ٣ی شەو، لەو کاتەی زۆربەی مرۆڤەکان لە خەوی قووڵدان، ئەم مامەیە خەڵوەتی مزگەو...
10/08/2026

☝️ڕازونیازی بەرەبەیان، دیمەنێکی ئێستای سەعات ٣ی شەو، لەو کاتەی زۆربەی مرۆڤەکان لە خەوی قووڵدان، ئەم مامەیە خەڵوەتی مزگەوت و باوەشی قورئانی هەڵبژاردووە بۆ قسەکردن لەگەڵ ئەو خودایەی کە هەرگیز نانووێت.

- ئەم دیمەنە تەواوی ڕاستی ژیانمان پێ دەڵێت کە ئارامی و دڵنەوایی ڕاستەقینەی ناو ئەم ژیانە شێواوە تەنها لەم کاتژمێرە خامۆشانەدا و لەبەر دەم میهرەبانی پەروەردگاردا فەراهەم دەبێت.

09/08/2026

☝️لە کوێستانەکانی بناری قەندیل لە دەڤەری پشدەر، ژیانی ڕەسەنی کوردەواری لە جوانترین شێوە خۆ نیشان دەدات. دەرگای لوتف و خولقی ناو ڕەشماڵەکان، گفت شیرینی و دڵسافی گەورەکان و سیمای پڕ لە بێگەردی منداڵە چاوگەشەکان، تابلۆیەکی بێوێنە لە باوەشی سروشتی کوێستانەکان پێکدەهێنن.

ڤیدیۆ| شێرکۆ ئاڵەیی

☝️حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئەگەر بەغداد ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتمان بۆ زیاد بکات، کێشەی بەنزین چارەسەر دەکەین!- ئێوە کاتێک ڕۆژان...
09/08/2026

☝️حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئەگەر بەغداد ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتمان بۆ زیاد بکات، کێشەی بەنزین چارەسەر دەکەین!

- ئێوە کاتێک ڕۆژانە (٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتتان) بە سەربەخۆیی دەفرۆشت، لیتری سوپەر هەر بە ١٣٠٠ دینار بوو و نەوتی ماڵانیش بە ١٨٠ هەزار دینار بوو!

- کێشەی ئەم نیشتمانە کەمی نەوت نییە، کێشەی ئەوەیە کە ئێوە دەستتان پاک نیە، ئەگەر دەریایەک نەوتیش تەسلیمی دەستە نا پاکەکانی ئێوە بکەیت، هەرگیز هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات!

09/08/2026

☝️ڕاستکردنەوەی هەڵەیەک لە پەروەردەی منداڵدا.

☝️ڕیکلام - خانوویەکی تایبەت بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی کفرەدۆڵ لە حاجیاوا.ئەم خانووە بە شێوازێکی زۆر ئەندازیاری و گونجاو سوود ل...
09/08/2026

☝️ڕیکلام - خانوویەکی تایبەت بۆ فرۆشتن لە گەڕەکی کفرەدۆڵ لە حاجیاوا.

ئەم خانووە بە شێوازێکی زۆر ئەندازیاری و گونجاو سوود لە ڕووبەرەکەی وەرگیراوە و پێکهاتووە لە:

- ژووری میوانێکی گەورە و شاهانە.
- هۆڵی سەرەکی.
- ژووری نوستن.
- چێشتخانە.
- چێشتخانەی یاریدەدەر .

- خانووەکە کەوتووەتە گەڕەکی خۆش و ئاوەدانی کفرەدۆڵ لە قەزای حاجیاوا.

📞 بۆ زانیاری زیاتر لەسەر نرخ و بینینی خانووەکە:
07501561501

☝️لوتکەی ئیمان و ئەمانەتپارێزی؛ گەنجێکی حاجیاوا نزیکەی ١٣٠ وەرەقە دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی…!- دوێنێ گەنجێکی جوامێر و دە...
09/08/2026

☝️لوتکەی ئیمان و ئەمانەتپارێزی؛ گەنجێکی حاجیاوا نزیکەی ١٣٠ وەرەقە دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی…!

- دوێنێ گەنجێکی جوامێر و دەستپاکی قەزای حاجیاوا (کاک جێگر جەمال) نموونەیەکی بێوێنەی لە ئەمانەتپارێزی تۆمارکرد… کاک جێگر دوای دۆزینەوەی بڕێکی زۆر پارە کە پێکهاتبوو لە (١٢١ وەرەقە) لەگەڵ (٧٥٠ هەزار دینار) بەبێ هیچ دوودڵییەک و تەنها لەپێناو خوای گەورەدا ئەمڕۆ پارەکەی ڕادەستی خاوەنە ڕاستەقینەکەی کردەوە کە هاووڵاتییەکی نزیک شاری سلێمانی بوو.

- خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
«إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا»
(النساء: 58)
(بێگومان خودای میهرەبان فەرمانتان پێدەکات کە ئەمانەتەکان بە تەواوی بگەیەننەوە دەستی خاوەنە ڕاستەقینەکانی خۆیان).

- لە سەردەمێکدا کە نیشتمانەکەمان بە دۆخێکی قورسی باری قەیرانی ئابووری بێمووچەی و گرانی بژێویدا دەناڵێنێت مرۆڤی باڵا و باوەڕداری کورد بە کردەوە دەسەلمێنێت کە ئیمان، ڕەوشت و خۆشەویستیی خودا لە تەواوی سەروەت و زێڕی دونیای فانی گەورەترن.

🤲لە خوای پەروەردگار داواکارین، خێر و بەرەکەت بخاتە سەر تەمەن و ماڵ و منداڵیان و ئەم دەستپاکییە گەورەیەی بۆ بنووسێت لە توێشووی قیامەتیدا.

بەپەلە | ڕێگای سەرەکی نێوان قەڵادزێ - ژاراوە داخرا..- بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک هاووڵاتی و گەنجی ناڕا...
08/08/2026

بەپەلە | ڕێگای سەرەکی نێوان قەڵادزێ - ژاراوە داخرا..

- بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک هاووڵاتی و گەنجی ناڕازی لەسەر (پردی ژاراوە) کۆبوونەتەوە و ڕێگای سەرەکی نێوان (قەڵادزێ - ژاراوە) یان بەڕووی هاتوچۆدا داخستووە.

- ئەم خۆپێشاندانە وەک ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی بەنزین و سووتەمەنی.

Address

Azadi
Hajiawa

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hajiawa News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share