Ayub.labrotory:تاقیگەی ئەیوب

Ayub.labrotory:تاقیگەی ئەیوب 07503235399

لە کۆمەڵگە پزیشکیەکەمان دکتۆر کوردۆ مەجروم ابراهیم  پزیشکی گشتی و شارەزای قورگ و گوێ و لوت هەموو ڕۆژێک دادەنیشێت
15/09/2025

لە کۆمەڵگە پزیشکیەکەمان دکتۆر کوردۆ مەجروم ابراهیم پزیشکی گشتی و شارەزای قورگ و گوێ و لوت هەموو ڕۆژێک دادەنیشێت

1- کێشەکانی کۆئەندامی هەرس:کەمی ئەم ڤیتامینە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی هەرسکردن، لەوانە قەبزی، یان سکچوون، غازات. ئەم نیش...
07/09/2025

1- کێشەکانی کۆئەندامی هەرس:
کەمی ئەم ڤیتامینە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی هەرسکردن، لەوانە قەبزی، یان سکچوون، غازات. ئەم نیشانانە دەتوانن لە لایەن گەورە و منداڵەوە تووشی ببن.
2- کێشەی کارکردنی مێشک:
ئەمەش لەوانەیە کێشەی بیرەوەری و سەرنج لەخۆبگرێت. گەورەساڵانی بەتەمەن زیاتر تووشی ئەم کاریگەرییە لاوەکییەی کەمی ڤیتامین B12 دەبن.
3- کێشەی دەمارەکان:
ڕەنگە هەندێک کەس هەست بە کێشە بکەن لە هەندێک شوێنی جەستەدا، وەک پێ و دەستەکان، یان بێهێزی. ئەمەش ڕەنگە بەهۆی پەیوەندی نێوان کەمی ڤیتامین B12 و نەخۆشی شەکرە بێت. بۆیە توشبووانی شەکرە کە دەرمانی مەتفۆرمین دەخۆن زیاتر تووشی کەمی ڤیتامین B12 دەبن، چونکە لەوانەیە ئەو دەرمانە توانای هەڵمژینی ئەم ڤیتامینە کەم بکاتەوە. هەروەها کەمی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی نیشانەکانی تری پەیوەست بە دەمارەکانەوە، وەک سەرئێشە. تەنانەت لەوانەیە پەیوەندی بە خەمۆکییەوە هەبێت،
4- نیشانەکانی تری کەمی ڤیتامین B12:
- پێست کاڵ دەبێتەوە.
- هەستکردن بە لاوازی و ماندووبوون.
- سەرئێشە.
- کێشەی دەم و زمان، وەک هەوکردن.
- نەمانی ئارەزووی خواردن.
-هەندێک کێشەی دەمارەکان، وەک لاوازی ماسولکەکان، ، سڕبوون، و سەختی ڕۆیشتن.
- لێدانی دڵی ناڕێک و تەنگەنەفەسی.
- نیشانەکانی کەمخوێنی.
📌چارەسەری کەمی ڤیتامین B12: دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت و نابێت بەبێ ڕاوێژی پزیشك بخورێت

25/08/2025

بەکتریای گەدە چیە؟ بینەری ڤیدیۆکەبن…

کەمی ماددەی ئاسنکەمی ماددەی ئاسن (بە عەرەبی: نقص الحديد، بە ئینگلیزی: iron deficiency) واتا جەستە بڕی پێوستی  لە ماددەی ...
19/07/2025

کەمی ماددەی ئاسن
کەمی ماددەی ئاسن (بە عەرەبی: نقص الحديد، بە ئینگلیزی: iron deficiency) واتا جەستە بڕی پێوستی لە ماددەی ئاسنی نییە. ماددەی ئاسن یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی هیمۆگڵۆبینی ناو خڕۆکە سوورەکان، لە کاتی لەدەستدان و کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن ناتوانرێت هیمۆگڵۆبین دروست بکرێت ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان و کەمخوێنی، کەمخوێنی ئاسنیش کە باوەترین جۆری کەمخوێنییە بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە دروست دەبێت کە وادەکات بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان کەم ببێتەوە.

هۆکاری کەمی ماددەی ئاسن
ئافرەتان زیاتر ماددەی ئاسنیان کەمترە لەچاو پیاو بە هۆکاری سووڕی مانگانە.
نەخواردنی ئەو خۆراکانەی بڕی پێوست ماددەی ئاسنی تێدایە.
دووگیانی لە ژنان.
تەمەن.
لەش توانای هەڵمژینی ماددەی ئاسنی نەبێت بەهۆی نەخۆشییەکی هەرسەوە.
کێشەکانی هەرس یان نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس.
تووشبوون بە خوێنبەربوون.
نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن
هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی و کەمبنوونەی چڕی قژ.
چرچ بوونی پێست.
بێتاقەتی و بێ هێزی و سەرەگێژکە و ماندوویی.
شکانی نینۆک یان زەردبوون و کاڵبوونەوەی ڕەنگی نینۆک.
هەناسەبڕکێ و هەست بەخێرایی لێدانی دڵ.
سەرئێشە.
ڕەنگ زەردی و کاڵبوونەوەی ڕەنگی پێست.
ساردبوونی جەستە بە تایبەت دەست و پێیەکان.
کەمی گەشە لە منداڵان و هەرزەکاران.
گرژبوونی ماسولکە و لاوازی ئێسک.
چارەسەری
بە ڕێگای خواردن

خواردنی گۆشتی سوور، بیبەری شیرین، چەوەندەر، نیسک، پاقلەمەنیەکان، کەلەرم، سپێناخ، ماسی، میوەی وشککراوە، چەرەزات و گەنمەشامی.
خۆ بەدوور گرتن لە چا و قاوە و نیسکافە و خواردنەوە گازییەکان.
بە ڕێگای دەرمانەکانی Iron supplements وەکو:

soft iron cupsul
iron plus cupsul
Adva Fer max cupsul
venofer amp
کۆمەڵێک ناوی تر و براندی تر.
دەستیشانکردن
بە دوو پشکنین ڕێژەی کەمی مادەی ئاسن لە جەستە دیاری ئەکرێ ئەوانیش

iron test

ڕێژەی ئاسایی بەگوێرەی تەمەن و جۆری ئامێر ئەگۆرێت
70ــ180 mcg/dL

ferritin test

ڕێژەی ئاسایی بەگوێرەی جۆری ئامێر و تەمەن ئەگۆرێت
24ـــ 336 ng/mL
جیاوازی لەنێوانیاندا هەیە زیاتر ferritin test بەکارئەهێنرێت چونکە ئاسنی خەزن کراوە.:

ئاگادار چارەخوازانمان ئەکەین کە ڕۆژانی هەینی لە سەعات 2 بۆ 12 شەو  مختبرمان کراوەیەبەهیوای تەندروستی باش بۆ هەمولایەک
18/07/2025

ئاگادار چارەخوازانمان ئەکەین کە ڕۆژانی هەینی لە سەعات 2 بۆ 12 شەو
مختبرمان کراوەیە
بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەمولایەک

🌸 ئایا تۆ خاتوونێکیت دەناڵێنیت بەدەست مووی زیادەوە؟ با بگەینە ڕەگی هۆکارەکەی🌸 موی زیادە(Hairsutism) - بریتییە لە گەشەی ز...
29/06/2025

🌸 ئایا تۆ خاتوونێکیت دەناڵێنیت بەدەست مووی زیادەوە؟ با بگەینە ڕەگی هۆکارەکەی🌸

موی زیادە(Hairsutism) - بریتییە لە گەشەی زۆری قژ لە ئافرەتاندا لەو ناوچانەی کە بە شێوەیەکی گشتی لە پیاوان دەبینرێن- دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنە بنچینەییەکان.
👩‍🔬 پاکێجی تایبەتی پشکنینە گرنگەکانی دەستنیشانکردنی مووی زیادە ئەنجام بدە بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی و ئەنجامدانی چارەسەری پێویست.

🧪 چی لە پاکێجەکەدا هەیە؟

🔹 TSH : بۆ هەڵسەنگاندنی فەرمانەکانی غودەی دەرەقی، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر شێوازی گەشەی قژ هەبێت.

🔹 هۆرمۆنی Testesterone: ڕێژەی بەرزی لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان.

🔹هۆرمۆنی Prolactin: بەرزبوونەوەی ئاستی دەبێتە هۆی تێکدانی فەرمانەکانی هێلکەدان و دەبێتە هۆی دروستبوونی مووی زیادە.

🔹هۆرمۆنی DHEA (Dehydroepiandrosterone): یارمەتی دیاریکردنی هۆکارەکانی کوێرە ڕژێنی سەر جگەر دەدات.

🔹هۆمۆنی 17-Hydroxyprogesterone: دەستنیشانی هۆکاری زیادبوونی زگماکی کوێرە ڕژێنی سەر جگەر (CAH).

* لە ڕێگەی ئەم پشکنینەوە:
ـ پشکنینی پێشوەختە ئەنجام دەدەیت وەڵامی هۆکارەکەی بەدەست دەهێنیت.
ـ چارەسەر و ڕێنمایی پێویستت پێدەدرێت سەبارەت بە ئەنجامەکە لەلایەن پزیشکەوە بێبەرامبەر.

نرخی پشکنینەکان:
نرخی کۆی پشکنینەکان: ٦٠ هەزار دینار.
نرخی کۆی پشکنینەکان دوای داشکاندن: 38000 هەزار دینار.

ئەگەر خەمی باڵا و گەشەی مناڵەکەتە ئەوا وەرەو سەردانمان بکە بۆ تاقیگەی ئەیوب -حاجیاوا -ناو بازار بەرامبەر دەلاکی عومەر سی...
28/05/2025

ئەگەر خەمی باڵا و گەشەی مناڵەکەتە ئەوا وەرەو سەردانمان بکە بۆ تاقیگەی ئەیوب -حاجیاوا -ناو بازار بەرامبەر دەلاکی عومەر سیڤەر

هەستاری خۆراک چیە ....ئایا دوای خواردن هەست بە خورانی پێست یاخود  بە  زبربوون و کزانەوەی زمان دەکەیت!؟ دەزانیت رەنگە ئەم...
23/05/2025

هەستاری خۆراک چیە ....
ئایا دوای خواردن هەست بە خورانی پێست یاخود بە زبربوون و کزانەوەی زمان دەکەیت!؟
دەزانیت رەنگە ئەمانە نیشانەی هەستیاریی خۆراک بن!؟

لە تاقیگەی ئەیوب ، هەڵدەستین بە ئەنجامدانی پشکنینی هەستیاری خۆراک بە پێشکەوتوترین ئامێر لە ڕێگەی خوێنەوە. ئەمە یارمەتی دەدات ئەو خۆراکانە دیاری بکرێن کە دەبێت خۆمانیان لێ بەدوور بگرین بۆ ژیانێکی تەندروست تر.
کۆنتڕۆڵی تەندروستی خۆت بکە و سەردانمان بكە

“تەندروستی ئێوە لە پێشینەی کارەکانمانە”

سەردانی تاقیگەکانمان بکەن یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ خزمەتگوزاری خوێن وەرگرتن لە ماڵەوە.07503235399-07501639726
ناونیشان : حاجیاوا ناوبازار - بەرامبەر دەلاکی عونەر سیڤەر

21/05/2025
کیمیا  ژیانە
21/05/2025

کیمیا ژیانە

زانیاری گرنگ لەسەر جەڵتەی دڵگیرانی ماسولکەکانی دڵ کە بە شێوەیەکی گشتی بە جەڵتەی دڵ ناسراوە، (بە عەرەبی: نوبة قلبية، بە ئ...
04/05/2025

زانیاری گرنگ لەسەر جەڵتەی دڵ
گیرانی ماسولکەکانی دڵ کە بە شێوەیەکی گشتی بە جەڵتەی دڵ ناسراوە، (بە عەرەبی: نوبة قلبية، بە ئینگلیزی: Myocardial infarction (MI)) کاتێک روودەدات کە لێشاوی خوین کەم دەبێتەوە یان دەوەستێت بۆ ناو خوێنبەری دڵ و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ماسولکەی دڵ، باوترین نیشانە ئازار یان ناڕەحەتی سنگە کە لەوانەیە بچێتە سەر شان و قۆڵ و پشت و مل، زۆرجار لە ناوەڕاست یان لای چەپی سنگدا ڕوودەدات و زیاتر لە چەند خولەکێک دەخایەنێت. لەوانەیە ناڕەحەتی جاروبار هەست بە سووتانی دڵ بکات. نیشانەکانی تر لەوانەیە کورتبوونی هەناسە یان هەستکردن بە ماندوبونیشی لەگەڵ بێت. ئافرەتان زیاتر بەبێ ئازاری سنگ تووشی دەبن و لە جیاتی ئەوە ئازاری مل و ئازاری قۆڵیان هەیە یان هەست بە ماندووبوون دەکەن.

هۆکارەکان
بەرزە فشاری خوین، شەکرە، نەکردنی وەرزش و کەمی جووڵە، جگەرەکیشان، قەڵەوی و کێشی زیادە، بەرزی ئاستی کۆلیسترۆلی خوین، خۆراکی خراپ و خواردنی کحول لە ڕادەبەدەر.

ئەو تێستانەی بۆ دیاری کردنی بەکاردێت
ژمارەیەک لە تاقیکردنەوەکان سوودبەخشن بۆ یارمەتیدان بۆ دەستنیشانکردن، لەوانە ئەلیکترۆ کاردیۆ گرام (ECGs)، تاقیکردنەوەی خوێن و (angiography) ئی سی جی کە تۆماری چالاکی کارەبایی دڵە، لەوانەیە جەخت لە بەرزبوونەوەیەکی ئێس تی ئێم ئای (STEMI) بکاتەوە، ئەگەر ST segment هەبێت تاقیکردنەوەی خوێن کە بە گشتی بەکاردەهێنرێت بریتین لە ترۆپۆنین کە یەکیکە لە ئەنزیمەکانی دڵ لەکاتی MI گۆڕانکاری بەسەرا دێت.

ڕێگریکردن لەم نەخۆشییە
١. شێوازی ژیان: چالاکی جەستەیی دەتوانێت مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و دەروونی کەم بکاتەوە، ئەو کەسانەی لە مەترسیدان ئامۆژگاری دەکرێن کە لە هەفتەیەکدا ١٥۰ خولەک ڕاهێنانی هەوایی مامناوەند یان ٧٥ خولەک بکەن. هێشتنەوەی کێشی تەندروست و وازهینان لە جگەرەکێشان مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و دەروونی کەم دەکاتەوە.

٢. خواردنی خۆراکە تەندروستەکان و دورکەوتنەوە لە خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڕیژەی کۆلیسترۆل تیایاندا بەرز.

٣. لەکاتی دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەکی دڵ لەلایەن پزیشکەوە پیویستە ئەو دەرمانانەی بۆ کەسی نەخۆش دادەنریت بە ڕێکوپێکی بەکاربێت.

٤. لەئەگەری هەر مەترسیەکی جەڵتەی دڵ ئەگەر هەر یەک لەم نیشانانەی سەرەوەت هەبوو نزیکترین نەخۆشخانە ئاگاداربکەوە بۆ ئەوەی دووربیت لە جەلتەی دڵ.

٥. بۆئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرە یاخود بەرزە پەستانی خوینیان هەیە، لەسەریان پیویستە ڕێنمایی خۆراک و دەرمانەکانیان پەیڕەو بکەن بۆ دووربون لە هەر حاڵەتیکی نەخوازراو.
سەرچاوە:سایتی زانیاری

08/01/2025

لای ئێمە بەپێشکەوتو ترین ئامێری سەردەمی ئەکرێت پشکنینی گشتی

Address

Hajiawa

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ayub.labrotory:تاقیگەی ئەیوب posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ayub.labrotory:تاقیگەی ئەیوب:

Share

Category