Halabja Plus : ھەڵەبجە پڵەس

Halabja Plus : ھەڵەبجە پڵەس میدیایەکی ھەمەڕەنگ لە پارێزگای ھەڵەبجە
Halabja Media Agency

01/08/2024

قورئانی پیرۆز بە دەنگی ئیـســ.ــماعیل هەنـ.ـیە

گەلاوێژ دەرکەوت، بەواتای چی دێت؟ ساڵانە لە 5\8ی هەموو ساڵێک، ئەستێرەی گەلاوێژ دەنگویت، کە ئەمەش نیشانەی فێنکبوونە، بە تا...
05/08/2023

گەلاوێژ دەرکەوت، بەواتای چی دێت؟ ساڵانە لە 5\8ی هەموو ساڵێک، ئەستێرەی گەلاوێژ دەنگویت، کە ئەمەش نیشانەی فێنکبوونە، بە تایبەت لە شەواندا، وە
تاڕاددەیەک کۆتایی بە گەرما دێت..
لە مەودوا گەلاوێژ دەکەوێت، شەوانە هەوا فێنك دەبێت، گەلاوێژ كه‌وت، واتا ئەستێرەی گەلاوێژ لە ئاسمان بە دیارکەوت.

ساڵانە لە دوای ڕۆیشتنی 45 رۆژ لە وەرزی هاوین لەشەوی 5ی 8 ئەستێرەی درەوشاوەی گەلاوێژ لەئاسمان بەدیاردەکەوێت و بەخێرایی بە ئاسماندا تێدەپەڕێت.لەگەڵ دەرکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ، شەوانە کەش و هەوا فێنك دەبێت، مزگێنی نەمانی گەرمای هاوین و فێنکبوونی کەش و هەوا بەخەڵكی دەدات.

لە کۆندا کاتێك گەلاوێژ ده‌كه‌وت، خەڵك پێشوازییەکی گەرمیان لێدەکرد، وەكو مژدەی سەرکەوتن بەسەر گەرمای هاوین پێناسەیان دەکرد، بەڵام ئێستا نەك هەر پێشوازی لێ ناکرێت ، بەڵکو زۆرێك کاتەکەشی نازانن.

ئەستێرەی گەلاوێژ، یەکێکە لە درەوشاوەترین ئەستێرەکان قەبارەکەی دوو ئەوەندەی خۆرە، رووناکییەکەشی 26 جار لە رووناکی خۆر زیاترە، بەڵام لەبەر ئەوەی نۆ ساڵی تیشکیی لە خۆرەوە دوورە، هەربۆیە رووناکییەکەی ناگاتە زەوی، لەگەڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی گەلاوێژ، چەند نیشانەیەك هەن بەئاشکرا هەستیان پێدەکرێت: ئەگەر گەلاوێژ بكه‌وێت، هەردوو باڵندەی پەڕەسێلکەو حاجی لەق لەق کۆچ دەکەن بۆ خواروی باشور، بەڵام باڵندەی پەپوو سلێمانکە، بەپێچەوانەی ئەو دوو باڵندەیە، هەر کەهەستی بە نزیکبوونەوەی گەلاوێژ کرد، دێتە جێگای ئەوان و شوێنیان دەگرێتەوە.هەر دارێكیش گەڵای وەریبێت لە تێنوان، دوای گەلاوێژ دووبارە چرۆ دەردەکاتەوە، زەویش دەخوسێت و باشتر ئاو رادەکێشێت، باغ و بێستان و شینایەتیش ئاوێکی کەمتریان دەوێت و وردەوردە ئاویان لێکەم بکەنەوە.پێش گەلاوێژ، کاتێك دارێك دەبڕیت بە ئاسانی توێکڵی لێدەبێتەوە، بەڵام دوای گەلاوێژ بەزەحمەت توێکڵی لێدەبێتەوە.

لەکۆندا کاتێك ئەستێرەی گەلاوێژ دەردەکەوت، ده‌یاون،ژ: منداڵینە چی دیکە مەلەی مەکەن خۆ دەناو ئاوێ هەڵمەینن، گەڵاوێژا ده‌ركه‌وتووه‌ نەخۆش دەبن دوا چانابنەوە.ئەگەر گەلاوێژ ده‌ركه‌وت" ئیتر وەختی مازوانە، خەڵكی دەچنە ناوچە بەرزو لێڕەوارەکان مازوان دەکەن.دوای هەڵهاتنی گەلاوێژ، میوەی ترێ تامی شیرین دەبێت و پێدەگات" کەترێیەکەت ترێی چاکبێ دەبێتە هەنگوین.مەڕ و ماڵاتیش هەستی پێدەکەن و دوای گەلاوێژ لە شەوان دا لەیەکتر نزیکدەبنەوە، ئەوەش نیشانەی فێنکبوونی کەش و هەوایە.کە گەلاوێژ كه‌وت" خەڵکی لە سەردانێکیشدا بۆماڵە خزم و دۆستان، سەرەتای قسەکەنیان بەوە دەستپێدەکات دەڵێت: ئەوە گەرمای ئەوساڵیشن وردەوردە بەڕێکرد" گەلاوێژ ده‌ركه‌وت" ئەوجارە جەوەکە خۆشدەبێت.

ئاوات حه‌مه‌د
پسپۆڕی زانستی جوگرافیا

صلوا على من كان وجهه كالقمر"🌙ﷺ ❤ םבםב ❤ ﷺ
06/07/2023

صلوا على من كان وجهه كالقمر"🌙

ﷺ ❤ םבםב ❤ ﷺ

🌺الْلَّھُمَّ صَلِ وَسَلِّــــمْ وَبَارك عَلّىَ نَبْيِّنَا مُحَمّدٍﷺ🌺
25/05/2023

🌺الْلَّھُمَّ صَلِ وَسَلِّــــمْ وَبَارك عَلّىَ نَبْيِّنَا مُحَمّدٍﷺ🌺

16/04/2023

❤️كوردستان❤️

09/02/2023

رەحــمان تۆڵە لە بــیـژەن دەکـــاتەوە 😂

07/02/2023

بيژەن پیرەژنێکی ھێناوەتەوە 😂 سیروس دیسان باس قەنەفەی کردەوە🤣

جوانی دڵ❤ ترسەلەخوداجوانی زمان🌹 زیکری خودایەجوانی ڕوخسار🌹 عیبادەتەجوانی وشە👈ڕاستگۆی یەجوانی عەقڵ👈 زانستەجوانی ژیان🌹 قەنا...
02/08/2022

جوانی دڵ❤ ترسەلەخودا
جوانی زمان🌹 زیکری خودایە
جوانی ڕوخسار🌹 عیبادەتە
جوانی وشە👈ڕاستگۆی یە
جوانی عەقڵ👈 زانستە
جوانی ژیان🌹 قەناعەتە
جوانی کچ 🌹دین. شەرم .ئەخلاقە
جوانی کوڕ 🌿دین. غیرەت. ئەخلاقە
جوانی عیلم 👈خۆبەکەم زانینە
جوانی هەژار 👈سوپاس گوزاریە
جوانی نەخۆش 🤝ئارام گرتنە
خودایەلەهیچ جوانی یەک بێبەشمان نەکەیت ئامین

.ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە شەهید دەکەین کە ڕۆژی سێشەممە  26/7/2022 کاتژم...
24/07/2022

.
ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە شەهید دەکەین کە ڕۆژی سێشەممە 26/7/2022 کاتژمێر 9:30ی سەرلەبەیانی سەردانی بینایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بکەن،بەمەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگی (5) ئەم ساڵ....

#ئاگاداری #موچە

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ مانگی ٧ ی ٢٠٢٢ : ١- بریاردرا کە ١٣ ی ٩ دەوامی فەرمی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکات...
24/07/2022

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ مانگی ٧ ی ٢٠٢٢ :
١- بریاردرا کە ١٣ ی ٩ دەوامی فەرمی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکات و سێ رۆژی سەرەتای دەوام بۆ هەڵمەتی هۆشیاری بێت لەسەر چەند بابەتێک کە وەک دەوامی فەرمییە ، پاشان ١٧ ی ٩ ی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی وانە وتنەوەی فەرمی دەبێت.
٢- پرۆژەی گۆڕینی شێوازی وانە وتنەوە لە چەند قوتابخانەیەکی کوردستان وەک pilot project
٣- راسپاردنی بەڕێز بریکاری وەزیر بۆ سەرپەرشتیکردنی چەند ۆرک شۆپێک سەبارەت بە سیستمی تاقیکردنەوەکان.
٤- پەسەندکردنی رێکخستنەوەی رێکارەکانی دانانەوە و دانانی وانەبێژانی دانەمەزراو.
٥- بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی کاری ساڵی نوێی خوێندن .
٦- پەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

17/05/2022

شاعیری گه‌وره‌ (پیره‌مێرد) ده‌یان ساڵ به‌ر له‌ ئێستا
له‌سه‌ر خۆڵبارین ئه ڵێت:-

جاران خوا قینی ئه‌گرت له‌شارێ
به‌ناخی ئه‌رزا ئه‌یبرده‌ خوارێ

یاخود قه‌ومێکی به‌وه‌ ئه‌ترساند
له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ردی ئه‌باراند

که‌ پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ په‌یابوو
بۆ خاتری ئه‌و،ئه‌مانه‌ لاچوو

ئێستا له‌ رێگه‌ی دین لامان داوه‌
خواو پێغه‌مبه‌رمان هێند لێره‌نجاوه‌

وا ورده‌ ورده‌ ئه‌مان ترسێنێ
له‌ جێی به‌رد،جارێ خۆڵ ئه‌بارێنی

ئه‌م خۆڵبارینه‌ جێگه‌ی ئینزاره‌
هه‌روابین نۆره‌ی به‌رده‌ ئه‌مجاره

پەیامێک لە ژووشکەوە بۆ مرۆڤ..ئەگەر منتان بینی لە حەوشەی ماڵەکەتان ، یان ڕەزو باخەکەتان یان لە وشکانی و لەناو کێڵگەکەتان...
10/05/2022

پەیامێک لە ژووشکەوە بۆ مرۆڤ..

ئەگەر منتان بینی لە حەوشەی ماڵەکەتان ، یان ڕەزو باخەکەتان یان لە وشکانی و لەناو کێڵگەکەتان پارێزگاریم لێ بکەن و ئازارم مەدەن.
من دۆست و هاوڕێی مرۆڤم بەتایبەتی جوتیاران
من ئاژەڵێکی شەرمنم و بەزۆری بەشەودا دەگەڕێم. لەشەودا پارێزگاریتان لێ دەکەم لە مێروو گیاندارە ژەهردارو زیان بەخشەکان بەتایبەت مارو دوپشک ، خودای گەورە تواناو بەرگری کردنێکی زۆر بێ وێنەی پێ بەخشیوم دژی هەموو ژەهردارەکان، پارێزگاریم لێ بکەن هەتا منیش پارێزگاریتان لێ بکەم..

Address

Halabja
46018

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Halabja Plus : ھەڵەبجە پڵەس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category