Kurd 99

Kurd 99 سەکۆیەکی میدیایی هاوسەنگ و دەروازەیەک بۆ هەواڵ و زانیاری. www.k99press.com

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: 1ـی 9 دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە
24/08/2026

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: 1ـی 9
دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە

23/08/2026

چۆن خوێندنەوە دەبێت بەکلتور؟
(ئیسماعیل حەمە) وەک خوێنەر وەڵام دەداتەوە.

ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەپڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون گیانی لەدەستدائەندازیار محمد احمەد ساڵحە و دانیشتوی دەربەندیخانە ئەمڕۆ لە پڕۆژەی...
23/08/2026

ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەپڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون گیانی لەدەستدا

ئەندازیار محمد احمەد ساڵحە و دانیشتوی دەربەندیخانە ئەمڕۆ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و چوار کرێکاری تریش برینداربوون
چۆنێتی ڕوداوەکە؛

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، پێنج کرێکار و ئەندازیار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی کە چاڵی مەجارییان هەڵکەندووە و چوونەتە ناوی، گڵەکە بەسەریاندا رووخاوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە کە ئەندازیارەکەیە و چوار کرێکارەکەش بریندارن.

پێنج کرێکار و ئەندازیار لە پڕۆژەیەکی سلێمانی تووشی رووداو بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
23/08/2026

پێنج کرێکار و ئەندازیار لە پڕۆژەیەکی سلێمانی تووشی رووداو بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی لە شاری سنەپێشەکی:ناوەندی پارێزگای کوردستان لە ماوەی ٢٤ کات...
23/08/2026

ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی لە شاری سنە

پێشەکی:
ناوەندی پارێزگای کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شاهیدی دوو ڕووداوی کوشندەی توندوتیژی بووە کە ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ تێکچوونی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و بەرزبوونەوەی ئاستی تاوان. ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی ناوچەکە لەژێر فشاری قورسی قەیرانە بونیادییەکانی وەک هەژاری و ناسەقامگیریی ئابووریدایە.
یەکەم: توندوتیژیی ڕێکخراو و گومانی ئایدۆلۆژی
لە ڕووداوی یەکەمدا، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەیوب محەمەدی"، دانیشتووی ناوچەی نایسەر، لەسەر ڕێگای بەهەشت محەمەدی کەوتووەتە بەر هێرشی کۆمەڵێک کەسی نەناسراو و بەهۆی بەکارهێنانی چەکی سارد (چەقۆ و شمشێر) و خوێنبەربوونی توندەوە، گیانی لەدەستداوە. بەپێی هەندێک لە سەرچاوە خۆجێییەکان، گومان دەکرێت هێرشبەرەکان سەر بە ڕەوتە ئایینییە توندڕەوەکان بن، هەرچەندە ئەم زانیارییانە تا ئێستا لەلایەن ناوەندە سەربەخۆکانەوە بە شێوەیەکی فەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە.
دووەم: توندوتیژیی جێندەری و شکستی سیستەمی پاراستن
ڕووداوی دووەم پەیوەستە بە کوشتنی "ئاتوسا جەعفەری"، تەمەن ٢٧ ساڵ و فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆستەی سنە. ناوبراو لە کاتی چوونی بۆ سەر کار، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە. ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە قوربانییەکە پێشتریش هەڕەشەی جیدیی لێکراوە، ئەمەش نیشاندەری کەلێنە یاسایی و ئەمنییەکانە لە پاراستنی ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی دەبنەوە.
شیکاریی بارودۆخەکە (کۆمەڵناسیی تاوان):
لە ڕوانگەیەکی شیکارییەوە، پەرەسەندنی ئەم جۆرە تاوانانە تەنیا ڕووداوی جیاواز نین، بەڵکو ڕەنگدانەوەی قەیرانە گشتگیرەکانی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستانن. دەتوانرێت هۆکارەکان لەم خاڵانەدا چڕ بکرێنەوە:
١. فاکتەری ئابووری: بێکاریی بەردەوام، هەڵاوسان و داڕمانی هێزی کڕین، گوشارێکی دەروونیی بەکۆمەڵی دروست کردووە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی لێبوردەیی و زیادبوونی توندوتیژی.
٢. پەراوێزخستنی سیستماتیک: سیاستە گشتییەکانی حکومەت لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتیدا، کوردستان وەک ناوچەیەکی پەراوێزخراو مامەڵە پێ دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی لاوازبوونی ژێرخانە کۆمەڵایەتییەکان.
٣. خەمساردیی دامەزراوەیی: نەبوونی میکانیزمی پێشوەختە بۆ بەرگرتن لە تاوان و لاوازیی یاسا لە پاراستنی مافەکانی ژنان و هاووڵاتیان، ژینگەیەکی گونجاوی بۆ ئەنجامدەرانی تاوان خوڵقاندووە.

23/08/2026

بۆچونی گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کەنیشتەجێی ئەڵمانیایە سەبارەت بەخوێندنەوە.

21/08/2026

ژمارەی FIB چۆن دەگۆڕیت؟ 📱🔄 هەموو هەنگاوەکان لەم پۆستەدا

پێشکەشکردنی ؛ ڕێکەوت فاتیح

لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی دوورمەودای گەشەپێدان و فراوانکردنی زانکۆدا، زانكۆی سلێمانی بەكردنەوەی بەشێكی نوێ پێشوازی لە...
20/08/2026

لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی دوورمەودای گەشەپێدان و فراوانکردنی زانکۆدا، زانكۆی سلێمانی بەكردنەوەی بەشێكی نوێ پێشوازی لە دەرچوانی قۆناغی دوانزە دەكات.
بۆ ئەم ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، بەشی ( پەروەردەو دەروونزانی ) لە كۆلێجی پەروەردەی زانستەمرۆڤایەتییەكان/سیدصادق، پێشوازی لە خوێندكارانی ئازیز دەكات .
ئارەزوومەندانی خوێندنی ئەم پسپۆڕییە، دەتوانن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی زانكۆلاینەوە هەلی بەدەستهێنانی كورسی خوێندن لەم بەشە نوێیە بەدەستبێنن.

تێکەڵ و پێکەڵنوسینی؛ نەبەرد شارەزووریلە بەنزینخانەکەت نوسیوتە ئۆکتانی 95 کەچی سەیارەکەم وەک دەهۆڵ دیلکۆ لێدەدا،نوسیوتە ش...
20/08/2026

تێکەڵ و پێکەڵ

نوسینی؛ نەبەرد شارەزووری

لە بەنزینخانەکەت نوسیوتە ئۆکتانی 95 کەچی سەیارەکەم وەک دەهۆڵ دیلکۆ لێدەدا،

نوسیوتە شەربەتی فرێش و دوو ڕۆژە تف ئەکەم ڕەنگ فڕێ ئەدەم،

مەلایت و لەپێنج فەرزەکە دووفەرز بەڕێک وپێکی بەرنوێژیی ناکەی،

دکتۆریت و چەپیت و بانگەشەی دادپەروەری ئەکەی کەچی سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەریەکەت بەسەقەتی کردوە بۆهەموو تەداوییەک 25 هەزار وەرئەگری،

پارێزەریت و داوای وێنەی شان و مل ئەکەی لە موەکیلە موئەنەسەکەت.

مامۆستایت و تەعزێکانت ئەخەیتە کاتی دەرسەکان،

وەزیریت و لەبەردەم سەرۆک عاقڵ عاقڵ دائەنیشی،

حکومەتیت و پلانت هەیە پلانت نەبێ،

منیت و بەدوای ڕستەیەکدا ئەگەڕێت و دەست ناکەوێ!

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغداد، بەشێوەی غیابی حوكمی 6 ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەربەست عوم...
20/08/2026

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغداد، بەشێوەی غیابی حوكمی 6 ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەربەست عومەر حەسەن (سەربەست بامەڕنی)، بریکاری پێشووی وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق دەرکردووە، لەکاتێکدا ناوبراو لە مانگی حەوتی ٢٠٢٤ کۆچی دوایی کردووە.

سەربەست بامەڕنی، کە لە تەممووزی 2024دا کۆچی دوایی کردووە، لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکیدا وەک "تۆمەتباری هەڵاتوو" ئاماژەی پێکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دادگا و دەستەکە ئاگاداری کۆچکردنی ناوبراو نەبوون لە کاتی دەرکردنی بڕیارەکەیاندا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی، حوکمدانی بامەڕنی بەهۆی سەرپێچیکردن بووە لە گرێبەستێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری کە لە ساڵی 2014 لەگەڵ کۆمپانیایەکی دانیمارکیدا ئامادەکرابوو، بەمەبەستی نمایشکردنی شوێنەواری "گەنجینەی نەمرود" لە موزەخانەکانی ئەوروپادا.

Address

Sharazur, As Sulaymaniah
Halabja
SHARAZUR

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurd 99 posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share