29/08/2025
له ساڵی ١٩٢٠ ژماره‌ی دانیشوانی شاری سلێمانی ١٠ هه‌زار كه‌س بووه
ــ له ساڵی ١٨٩٣ خانه‌قای مه‌حوی له سلێمانی دروستكرا.
ــ له ساڵی ١٨٩٧ یه‌كه‌م ده‌زگای ته‌له‌گراف له شاری سلێمانی دامه‌زرا، یه‌كه‌م كه‌س كه ئیشی له‌سه‌ركرد ( شاكر مەجروم ) بوو.
ــ له ساڵی ١٩٠٠ ( قایه‌ره فه‌نی ) گه‌وره عه‌ره‌بانه‌ی دروستكرد له سلێمانی، كه وڵاخ ڕای ئه‌كێشا،
ــ له ساڵی ١٩٠٦ مه‌حوی گه‌وره شاعیری كورد له سلێمانی كۆچی دوایكرد.
ــ له ساڵی ١٩٠٧ ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی ٨٩٦٣ كه‌س بووه.
ــ له‌ساڵی ١٩٠٨ یه‌كه‌م سندوقی گۆرانی له لایه‌ن " حاجی ئه‌مینی كاكه حه‌مه‌و حاجی عه‌بدول ئیلاهــ عەزیزەوە هێنراوه‌ته سلێمانی.
ـ له ساڵی ١٩١١ پردی قلیاسان له سلێمانی دروستكرا.
ــ له ساڵی ١٩١٥ - ١٩١٧ به‌فر بارینێكی زۆر و گرانی له
سلێمانی ڕوویدا.
ــ له ساڵی ١٩١٦ هێنانی یه‌كه‌م ئۆتۆمبیل بۆ سلێمانی له‌لایه‌ن خه‌لیل پاشای والی به‌غداوه.
ــ له ساڵی ١٩١٦ یه‌كه‌م فڕۆكه ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ڵمانی هێناویه‌تیه سلێمانی و كه‌وتۆته شیوی ( دۆزه‌خ مینه ) و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش مردووه.
ــ له ساڵی ١٩٢٠ یه‌كه‌م ده‌زگای چاپ مێجه‌رسۆن هێنایه شار.
ــ له ساڵی ١٩٢٠ ژماره‌ی دانیشوانی شاری سلێمانی ١٠ هه‌زار كه‌س بووه.
ــ له ساڵی ١٩١٨ یه‌كه‌م كتێبخانه‌ی ( مه‌لا عه‌لی سه‌حاف ) له سلێمانی دانرا.
ــ له ساڵی ١٩٢٢ سه‌یرانه گه‌وره‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن كرا‌و دەنگی دایه‌وه.
ــ له ساڵی ١٩٢٢ ئینگلیزه‌كان سلێمانیان چۆل كرد .
ــ له ساڵی ١٩٢٣ تویمه‌لیك ( باخی مه‌لیك ) له‌لایه‌ن شێخ مه‌حموده‌وه دروستكرا.
ــ له ساڵی ١٩٢٣ یه‌كه‌م بۆردومانی سلێمانی له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه كرا.
ــ له ١٦/٥/١٩٢٣ كوشتنی ڕۆشنبیر ی به‌ناوبانگ جه‌مال عیرفان.
ــ له ساڵی ١٩٢٤ له‌شكری شێخ مه‌حمود سلێمانی چۆڵ كرد.
ــ له ساڵی ١٩٢٤ ده‌رچونی ژماره ١ ی ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه.
ــ له ساڵی ١٩٢٥ چیرۆكی شانۆی ( قاره‌مانی كورد ) له خانوه‌كه‌ی ( به‌هیه خانی بابا عه‌لی ) كه قوتابخانه‌بوو له خوار مزگه‌وتی گه‌وره‌وه پیشاندرا.
ــ له ساڵی ١٩٢٦ برازایه‌كی ( كه‌ریمی عه‌له‌كه ) یه‌كه‌م ئاشی مه‌كینه‌ی هێنایه سلێمانیه‌وه.
ــ له ساڵی ١٩٢٦ یه‌كه‌م تیپی مۆسیقا دامه‌زرا له سلێمانی.
ــ له ٢١ نیسانی ساڵی ١٩٢٦ یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان له خانووه‌كه‌ی عه‌لی به‌گ فه‌تحوڵا به‌گ له سابونكه‌ران كرایه‌وه.
سەرچاوە: كتێبی ( سلێمانی شارە گەشاوەكەم) ـ جەمال بابان