پاش ڕزگار کردنی ژیانی خۆی ، ژیانی نەوەکەیشی ڕزگار کرا و بەمەبەستی سوپاس و پێزانین سەردانی نەخۆشخانەی کرد
پاش ئەوەی هەفتەی پێشوو منداڵێکی تەمەن (١٤) ساڵ دانیشتووی قەزای شارەزوور بەناوی ( ئەمیر شۆڕش علی ) بەر تەزووی کارەبا دەکەوێت و پاشان گەیەنرایە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠٢٥/١١/٣٠) هاوڵاتی ( محمود أحمد ) باپیری منداڵەکە بەمەبەستی سوپاس و پێزانین سەردانی نەخۆشخانەی کردو سوپاس و پێزانینی بۆ ستافی فریاکەوتن و ئیدارەی نەخۆشخانە دەربڕی .
لای خۆیشیانەوە هەریەکە لە بەڕێزان ( دکتۆر شڤان کوردە ) بەڕێوبەری نەخۆشخانە و بەڕێز ( سامان صابر ) لێپرسراوی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەو ستافی پزیشکی و کارمەندان پێشوازیان لێکردو سوپاسی هەڵوێستی باوکی منداڵەکەیان کرد .
لای خۆیشیەوە بەڕێز ( د.شڤان کوردە ) بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەمان ئەم جۆرە لە بەدەمەوە چوونە بۆ ڕووداوەکان بەئەرکی نەخۆشخانەو ستافی فریاکەوتن وەسف کرد و دڵخۆشی خۆی بۆ باش بوونی دۆخی تەندروستی منداڵەکە دەربڕی .
شایەنی باسە هاوڵاتی ( محمود أحمد ) باپیری منداڵەکە بەهەمان شێواز چەند ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی جەڵدەی دڵ و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەکەمان تونرا ژیانی ئەویش ڕزگار بکرێت .
نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ
30/11/2025
لە خارج پێت دەڵێن بێگانە و سەر ڕەش، لە کوردستان پێت دەڵێن خارجی!
کاتێ دەگەڕێیتەوە دوای ساڵانێکی زۆر لە غەریبی دەبینی؛
هاوڕێکانت هەمووی ژنیان هێناوە و خاوەن ماڵ و منداڵن و هەریەکە و سەرقاڵی کاری خۆیەتی و ئیلاقەی پتەو و ڕەگێکی زۆری هەیە(الحمدللە).
تۆش غەریبی تەمەنی بردووی و نامۆ خۆت دەبینی و ناتوانی بە ئاسانی بگەیتەوە بەوانەی کە ئەوان هەیانە و ڕەگیشت نییە و زوو هەڵدەکەنرێی.
Be the first to know and let us send you an email when Sharazur News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.