27/06/2025
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە دەڤەری بارزان، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە پرسەی هەر یەکە لە خوالێخۆشبووان (عەبدوللا عەلی هەسنی) و (حەدۆ مستەفا عومەر مێرگەسۆری) تێکۆشەر و پێشمەرگەکانی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان کرد.
بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووان و هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی