
19/12/2023
سەرەتا بەناوی خوای گەورە
لێرەوە دەمەوێت سوپاسی تاك بە تاكی خۆشەویستانم بكەم بۆ هەبوون و پاڵپشتی بەردەوامیان بۆمن لەسەر فەیسبووك، چاوی یەكە بە یەكەتان ماچ دەكەن و دەستی ماندوو بونتان دەگوشم من كە مودەی ٦ ساڵە توانیم دڵخۆش بم بە ڵایڤ كردنەوە لەگەڵتان و ئێوە بە ڵایك و شەیر و كۆمێنت و ستار ناردن زۆر دڵی منتان خۆش كرد هەرچەندە من نەمتوانی لە ئاست ماندی بوونی ئێوەو وەفای ئێوەبم بەڵام هیوادارم توانیبم دڵخۆشی بكەمە سەر دڵتان و لێوتان ئەگەر بۆجارێكیش بێت، وەكو دەزانین هەموو شتێك كۆتایی هەیە بۆیە دەمەوێ بڵێم لێرەوە بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوایتتان لێدەكەم لەسەر پلاتفۆڕمی فەیسبووك و هەردوو پەیجی كوردیستان ئیس وەن و كراكن گەیمینگ بە یادگاری بۆخۆتان جێدێڵم ، لێرەوە لەسەر فەیسبووك جارەكیدی نامبیننەوە بۆیە داواكارم گەردەنم ئازا بكەن و گەردەنتان ئازا ، من لەگەڵ ئێوە گەورەبووم و ڕۆژە خۆشەكان لەبیر ناكەم خۆشترین كاتەكانی ژیانم لەگەڵ ئێوەبوو ، سوپاس بۆمن هەبووم هیوادارم پشتگیری گەیمەرەكانیتر بكەن چونكە هەموویان زۆر لەمن باشتر و بەتواناترن ❤️ بەداخەوە ڕێگای ژیانی من وایە كە دەبێ بە دلێكی تەنگەوە كە حەزش ناكەم وابڵێم چونكە ئێوە زۆر زۆر خۆشەویستن و نامەوێ لێتان جیابم بەڵام لە كاتێكی نزیك ماڵئاوایتان لێدەكەم لە یوتیوب و تیكتۆك وبە یەكجاری و بۆ هەمیشەش لە ژیانی گەەیمینگ، زۆرم پێناخۆشە كە ئێستا خەریكی نوسینی ئەوەم بەڵام تەنیا خوا سەرەتاو كۆتایی نیە
خۆشمدەوێن لە ناوەندی دڵمەوە و بشبوورن بە پێی سەپۆرت و پشتگیریتان نەبووم ❤️خواتان لەگەڵ فەیسبووك سەپۆرتەرس