BIG Think - ویتفکرون

BIG Think - ویتفکرون هەسارەی زانست و فکر

بەڕاستی سەرنج ڕاکێشە ،خوای متعال لە کۆرپەڵەیەك دەپرسێ بە چ تاوانێك تۆیان کوشت؟!!! ئەمە ئەوپەڕی بەهێزی و ووردی ئەو مەحکەم...
19/09/2025

بەڕاستی سەرنج ڕاکێشە ،
خوای متعال لە کۆرپەڵەیەك دەپرسێ بە چ تاوانێك تۆیان کوشت؟!!!
ئەمە ئەوپەڕی بەهێزی و ووردی ئەو مەحکەمە ئیلاهیە دەردەخات ، هیچ حساب بۆ قاتیلەکە ناکات و پرسیاریشی لێ ناکات کە بۆچی کوشتت ، بەڵکو پرسیارەکە ئاڕاستەی ئەو کۆرپەڵە تەمەن چەند ڕۆژە دەکات کە زیندە بە چاڵ کراوە ...
حیوارەکە ئەوەندە بەهێزە ، مەحکەمەکە قفڵ دەکات ، کابرای قاتیل و زاڵم هەر بە بیستنی ئەو حیوارە لە نێوان خوای متعال و کۆرپەڵەکە ، هیچ شتێکی نامێنێ قسەی لەسەر بکات...
هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە بۆ منداڵانی ئەنفال و هەڵەبجە و غەزە..
سوپاس بۆ خوێندنەوە 🌹

18/09/2025
لەنەهامەتیەکانی دانانی سنوور: ئەم وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٤ ز، لەلایەن وێنەگرێکی فەڕەنسیەوە گیراوە.ئەمانە حاجیانی و...
17/09/2025

لەنەهامەتیەکانی دانانی سنوور:

ئەم وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٤ ز، لەلایەن وێنەگرێکی فەڕەنسیەوە گیراوە.
ئەمانە حاجیانی وڵاتانی ئەفریقان (میسر - لیبیا - تونس ... ) هەمویان بەیەکەوە بەرەو ماڵی خوای گەورە بەڕێ ئەکەوتن بەبێ بونی هیچ پاسەپۆرتێک و سنورێک!

ئوممەتێکی گەورەیان بچووک کردەوە لە هەندێک خاکی
بچووک هەر خەریکی شتی پڕوپووچ و بچووک بن.

ئەو کەسەی کە پێوانی چیوەی زەوی کرد... بە داردەست و سێبەر:لە زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، فیلەسوفێکی یۆنانی لە میسر شتێکی...
17/09/2025

ئەو کەسەی کە پێوانی چیوەی زەوی کرد... بە داردەست و سێبەر:

لە زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، فیلەسوفێکی یۆنانی لە میسر شتێکی وایکرد کە وەک خەیاڵی زانستی دەچوو: بە وردی زۆرەوە چێوەی بازنەی زەویی حیسابکرد... تەنها بە بەکارهێنانی چاودێری، ئەندازە و دارێک.

ناوی ئێراتۆستینیس بوو.ئێراتۆستینیس لە دەوروبەری ٢٧٦ پ.ز لە شاری کوڕینا (شارێکی کۆنی یۆنانی) لەدایک بووە. بیرکاری زان، ئەستێرەناس، فەیلەسوف، جوگرافیا و بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوداری ئەسکەندەریە بوو - کە مەزنترین ناوەندی زانیاری لە جیهانی کۆندا بوو.
چۆنی کرد؟
ئێراتۆستینیس دەیزانی لە نیوەڕۆ لە ئەسوان (شارێک لە باشووری میسر) لە کاتی هاوینگەڕدا، خۆر ڕاست دەبووەوە - هیچ سێبەرێک نەبوو و ڕووناکی خۆر دەگەیشتە بنی بیرەکان.بەڵام لە ئەسکەندەریە لە باکوور، لە هەمان ڕۆژ و کاتدا شتەکان سێبەریان هەبوو. ئەم جیاوازییە تەنها لە ڕێگەی خواری ڕووی زەویەوە ڕوون دەکرایەوە.بۆیە تاقیکردنەوەیەکی کرد: دارێکی ڕاستی لە ئەسکەندەریە چاند و گۆشەی سێبەرەکەی پێوا لە نیوەڕۆی هاوینگەڕدا. گۆشەکە نزیکەی ٧.٢ پلە بوو - کە یەکێکە لە ٥٠ی بازنەی تەواو (٣٦٠ پلە).بەم زانیارییانەوە حیسابکردنێکی نایابی کرد: ئەگەر مەودای نێوان ئەسوان و ئەسکەندەریە ٧.٢ پلە بێت (بە پێی خەمڵاندنی ئەو کاتە نزیکەی ٨٠٠ کم)، ئەوا ئەم مەودایە بە ٥٠ زەرب کردنی گەردوونی هەموو زەوی دەدات.ئەنجام: نزیکەی ٤٠,٠٠٠ کمنرخی ڕاستەقینەی ئەمڕۆ ٤٠,٠٧٥ کیلۆمەترە - کە هەڵەیەکی زۆر بچووکە، بە تایبەتی ئەوەی ئەم حیسابکردنەی بەبێ ئەستێرە دەستکردەکان، کاتژمێری ئەتۆمی، ژمێرەر یان ئامڕازەکانی تری ئێستا کردووە.
تۆش دەتوانیت بیتاقیکەیتەوە!

🔸️دیقەت بدە قورئانی پیرۆز 🔸️🔹️نافەرموێت ( لقد کان لکم في أقوال رسول اللە أسوة حسنة)یان نافەرموێت ( في أفعال رسول اللە ) ...
17/09/2025

🔸️دیقەت بدە قورئانی پیرۆز 🔸️
🔹️نافەرموێت ( لقد کان لکم في أقوال رسول اللە أسوة حسنة)
یان نافەرموێت ( في أفعال رسول اللە ) يان ( في اخلاق رسول اللە )
بەڵکو فەرموویەتی ( في رسول اللة )
واتە ئەو زاتە خۆی ، بە هەموو سیفەتەکانیەوە ( قسە و فعل و اخلاق و مامەڵە و عیبادەت و هتد...) هەمووی ئوسوەی حەسەنەیە و باڵاترین نمونە و قدوەیە بۆ موسوڵمانان ...
پێ دەچێ خوای متعال بە تایبەت خەلقی کردبێ وەکو نمونەیەکی باڵا بۆ دواین ئوممەتی مرۆڤایەتی ...
🔹️ئێمە لە سەردەمێك دەژین لە هەموو لایەکەوە هەوڵ دەدرێ ئەو قدوە و پێشەنگە لە موسوڵمانان دابڕن و ئەو ئایەتە پیرۆزە تەتبیق نەکرێ ، هەر لە ڕەوتی قورئانی و حەداسی و بیدعەچی و جەماعەتی مەرقەد و شێخ و مەشایخەوە بگرە ، تا دەگەیتە سەلەفی ئەشکەوتی و سەلەفی ڕواڵەتی و سەلەفی مەدخەلی ، لەو لایەش تا دەگەیتە منافیق و مولحید و دوژمنانی ئیسلام لە شەرق و غەرب لە هەموو لایەکەوە هەوڵ دەدرێ ئەو قدوەیە لە موسوڵمانان دابڕن ...
سوپاس بۆ خوێندنەوە 🌹

لەکاتی کوژرانی ژینا ئەمینی چەند سەرکردەی ئەحمەقی دنیاتان بینی هاواری لێ هەستابوو و دەیانوت: (ژن، ژیان، ئازادی)؟! وادەزان...
17/09/2025

لەکاتی کوژرانی ژینا ئەمینی چەند سەرکردەی ئەحمەقی دنیاتان بینی هاواری لێ هەستابوو و دەیانوت: (ژن، ژیان، ئازادی)؟! وادەزانی لەبەر ژن و ژینا وایان دەکرد؟!!

ئەوان ئێستا لە کوێن؟! بۆچی ژنی غەززە بە بۆمبی ئەمریکی و ئەورووپی هەڵدەدڕرێن، مناڵی ناو سکیان بە بۆمبی ئەورووپی و ئەمریکی بە دەستی سوپای ئیسرائیل دەهێنرێتە دەرەوە و درووشمی وا لە دەمیان نایەتە دەر؟!

17/09/2025

ئەو زانستەی کە بووەتە بنێشتە خۆشەی دەمی خـەڵک، ئەویش دەرونناسیە ـ نازانـم ئەم کەسانە چـۆن گەشتوونەتە ئەو باوەڕەی کاتێک لەخۆیەوە بە کەسێک ئەڵێت ئەوە نەخـۆشی دەروونی هەیە ئەوە ئاوایە و ئەگەر بڵیێیت پێناسەکەی چیە؟ دەمی تەتەڵە ناکات ئەمە ئیشی گاڵتەو گەپ نیە، دەموچاوی هەرکەس تۆزێک مەیلەو زویری بێت بڵێی ئەوە هەر دیارە نەخـۆشی هەیە، ئەووکەسەشی کە نەخۆشی هەیە ئەبێ دکتۆر بیبینێت، قسەی لەگەڵ بکات گفتوگۆیەک بکەن و دوای باسی خۆی بکات ئایا راستەکات یاخود نا؟؟ ئینجا دکتۆرەکە هێشتا بۆی دەرناکەوێ بەتەواوی ئەم کەسە نەخۆشە یان نا کێشەی چیە و بۆچی ئاوایە؟؟، دوای ئەوە لەژێر چاودێری دکتۆردا دەبیت و پێویستی بە دەرمان کرد بۆتی دەنوسێت و کۆمەڵێک ڕێنمایت پێدەڵێت و مانگانەو هەفتانەش سەردان بکەیتەوە تاکو کاتی چارەسەر کۆتای دێت، ئەم پڕۆسەیە بەلانی کەم نزیکی مانگێک بخایەنێت یان زیاتر ـ یانی کەسێک هەموو ئەمانە زەڕبی سفر دەکات، لە یەک چرکە بەکەسێک دەڵێت نەخـۆشی هەیە و ساق نیە و شێتـە ، ڕەنگـە بۆ من دیاردەیەکی سەیر و سەمەرەبێت بەڵام ئەوانەی،ساڵەهای ساڵە دەخوێنن لەو بوارە خەریکی ئەم زانستی دەرونناسیەن و خۆیان هیلاک کردوە بۆ ئەوان زۆر گرانتروو سەختترە چونکە زانستەکە ئەبێتە گاڵتەجاڕی و پێگەکەی خۆی،لەدەست ئەیات.

بـــــەرگـــــی دۆزەخ
#ویتفکرون

مرۆڤی کامڵ و تەلارسازیی ڕەسەنفەیلەسوف و ئەندازیاری ڕۆمانی ڤیتروڤیوس لە پەرتووکەکەی دا بەناوی (De Architectura) باس لە ڕێ...
16/09/2025

مرۆڤی کامڵ و تەلارسازیی ڕەسەن

فەیلەسوف و ئەندازیاری ڕۆمانی ڤیتروڤیوس لە پەرتووکەکەی دا بەناوی (De Architectura) باس لە ڕێژەی ئایدیاڵیی جەستەی مرۆڤ دەکات، و ڕوونی دەکاتەوە چۆن بەشێوەیەکی بیرکارییانە جەستەی مرۆڤ جێگای لەناو شێوە ئەندازەییە سەرەتاییەکان دەبێتەوە، تەواوی بنچینەکانی ئەندازە لە پیاوێکدا دەردەخات، بەشێوەیەک کڕۆکی ئەندازە بریتییە لە مرۆڤێک بە هەیئەتێکی کامڵەوە، پاشان ئەو هەیئەتە کامڵە دەکاتە بنچینەی تەلارسازی بۆ ڕێکوپێکیی تەنە ئەندازەییەکان؛ دواتر لە سەدەی پانزەیەم لیۆناردۆ داڤێنچی بە وێنەکێشان و لە ژێر ناونیشانی (Vitruvian Man) بیرۆکەی ڤیتروڤیوسی بەرجەستە کرد، و بوو بە ئایکۆنێکی فەلسەفی کە ئاماژەیە بۆ یەکانیەتی جوانی و بیرکاری و ئەندازە لە مرۆڤ دا.

لێرەشەوە سەرنجمان بۆ لای ئەهلی تەسەوف دەچێت، کە مرۆڤیان بە باڵاترین دروستکراو وەسف کردووە، و سەرچاوەی حەقیقەتی هەموو دروستکراوەکانی دیکە؛ وەک خودای گەورەش لە قورئانی پیرۆز دا ئەم حەقیقەتەی بۆمان بەیان کردووە، کە دەفەرموێت: ﴿لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ﴾ [التين: ٤].

بۆیە شیاو نییە لەڕووی ئەقڵییەوە لە مرۆڤ کامڵتر هەبێت لەم گەردوونە دا کە کۆکەرەوەی هەموو مانا بەرزەکان بێت، ئەمەش وای کردووە ئەندازە و تەلارسازیی ڕەسەن تەواو هاوئاواز بێت لەگەڵ ڕوح و جەوهەری مرۆڤ.

#ویتفکرون

لەوانەیە ئیبداع و داهێنانەکانی مێشکی مرۆڤ زۆربەی سنورەکان ببڕێت : زاناکانی بەریتانیا خەریکی دیزاین و دروستکردنی ڕۆکێتێکی...
16/09/2025

لەوانەیە ئیبداع و داهێنانەکانی مێشکی مرۆڤ زۆربەی سنورەکان ببڕێت :
زاناکانی بەریتانیا خەریکی دیزاین و دروستکردنی ڕۆکێتێکی ئاسمانین , کە خێراییەکەی دەگاتە ۷۰۰ هەزار کم لە سەعاتێک ,
دووری مانگ لە زەوی تەقریبەن ۳۸۰ هەزار کم دەبێ ,
واتە ئەو ڕۆکێتە دەتوانێ بە نیو سەعات بگاتە خولگەی مانگ....
وە بە ٦٦ ڕۆژ دەتوانێ بگاتە خولگە جوانەکانی زوحەل...

16/09/2025

وانەیەکی زۆر گرنگتر لە سەدان کتێب

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لە وڵاتە سوورەکاندا رێژەی مردن لە رێژەی لەدایکبوون زیاترە.
18/07/2025

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لە وڵاتە سوورەکاندا رێژەی مردن لە رێژەی لەدایکبوون زیاترە.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when BIG Think - ویتفکرون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share