
09/05/2025
.
هونەرمەند ژیوار حاجبی، ناسراو بە خەتەر، لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا
میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە، بەربەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی کوردی-ئەڵمانی ناسراو بە "خەتەر" لە تەمەنی 43 ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزراوەتەوە.ئاماژە بەوە کراوە، کە تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی ناوبراو ئاشکرا نەبووە و پۆلیس لەم بارەیەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.جێی باسە، خەتەر ناوی تەواوی (ژیوار حیجابی) بوو، لەدایکبووی ساڵی 1982ـی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، و لە تەمەنێکی کەمدا خێزانەکەی ڕوودەکەنە ئەڵمانیا و لەوێ تێکەڵ بە کاری هونەری دەبێت و لە چەند ساڵی کۆتایی یەکێک بوو لە دیارترین ڕاپەڕەکانی ئەڵمانیا ساڵی ٢٠٠٨ یەکەم ئەلبۆمی خۆی دەردەکات.
ساڵی ٢٠٠٩ لە دیمانەیەک لە کوردستان تیڤیدا بەشداری دەکات.
خەتەر جگە لە کوردی (سۆرانی و کورمانجی) دەتوانێت بە زمانەکانی عەرەبی، ئاڵمانی، فەڕانسەیی و فارسی قسەبکات.
#خەتەر