ڕۆژی پێشمەرگە

ڕۆژی پێشمەرگە گۆڤارێکی مانگانەی ڕۆشەنبیری گشتی تایبەتە بە مێژوو، خەبات و تێکۆشان و کەلتوری پێشمەرگە

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 7ی 5ی 2024 مەڕاسیمی ( ڕێزلێنان و خوانی وەفا) لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر) بۆ کۆم...
08/05/2024

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 7ی 5ی 2024 مەڕاسیمی ( ڕێزلێنان و خوانی وەفا) لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر) بۆ کۆمەڵێک فەرماندەو کادرو پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان ڕێکخرا.

بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( د. پشتیوان سادق / ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر) و ( د. سامان بەرزنجی / وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و ( د. ئومێد خۆشناو / پارێزگاری هەولێر) و ( بڵند اسماعیل / بەرپرسی لقی دوو) و کارگێڕانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەکانی (هەولێر و پێشەوا) مەڕاسیمی (ڕێزلێنان و وەفا) کە لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر) بۆ چەند پێشمەرگەیەکی قارەمانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان کە ئامادەکرابوو بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدان، سەروەریان بارزانی نەمرو کاکە ئیدریس بارزانی هەمیشە لەیاد دەستیپێکرد.
پاشان لەلایەن بەڕێز (د. دلۆڤان محمد / بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر) بەخێرهاتنی ئامادەبووان، پێشمەرگە قارەمانەکان و بەرپرسانی حزبی و حکومی کرا.
د. دلۆڤان محمد فاتح / بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گوتی : به ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ڕێز لە خەباتکارانی گەلەکەمان بگرین و وەفادار بین بەرامبەر بە تێکوشانیان.
دواتر داوای لە بەڕێز (د. پشتیوان سادق / ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر) کرد بۆ پێشکەشکردنی ووتەیەک.
هەڤاڵ(د. پشتیوان سادق) له ووتەکەیدا ووتی : وێڕای سوپاس و پێزانینم بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ ساز کردنی ئەو مەڕاسیم و ڕێزلێنانە، دەزانین خەبات و بەرخودان و ماندووبوونی پێشمەرگە کە هەمیشە پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستان بووه‌، له سایەی هێزەکانی پێشمەرگە ئەو دەستکەوتە مەزنانه بەدیهاتوون، سەرچاوە و فاکتەری سەرەکی ئەو ئارامی و هێمنی و سه قامگیرییەی له کوردستاندا هەیە بە هۆی بوونی هێزەکانی پێشمەرگەیە.
د. پشتیوان سادق له بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد : ئێوەی جوامێر و قارەمان هاوشانی هەزاران پێشمەرگەی تر، ئەمڕۆتان دروستکرد، به دڵنیاییەوە ئێوە شایستەی ئەوەن هەمیشە ڕێز لە خەباتتان بگیرێت، دەرگای من بۆ هەمووان، به تایبەت بۆ ئێوەی پێشمەرگە کراوەیە، وه ئەوەی له توانای ئێمەدابێت بۆ خزمەتکردنتان درێخی ناکەین.
هەروەها ووتی : شانازی به مێژوو و سەروەریەکانمان دەکەین که ئێوەی قارەمان بەشێکن لەو مێژووە پڕ سەروەریە، ژیانی خۆتان کردۆتە قوربانی بۆ گەل و نەتەوەکەتان و خەباتی ئێوە ئەمڕۆی کوردستانێکی ئاوەدان و بەهێزی لێ هاتۆتە بەرهەم، ئێوەی پێشمەرگە و پەیڕەوانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ئیلهامبەخشی ئێمە و نەوەی داهاتوشن بۆ خزمەتکردنی کوردستان.
هەروەها ووتی : ئەمڕۆ هەست به شانازی دەکەین که له خزمەتتان داین، وە دەستخۆشی له بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکەم بۆ ئەو دەستپێشخەرییە جوانە.
پاشان لەلایەن بەڕێز ( د. پشتیوان سادق / ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر) و ( د. سامان بەرزنجی / وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و ( د. ئومێد خۆشناو / پارێزگاری هەولێر) و ( بڵند اسماعیل / بەرپرسی لقی دوو) لەلایەن ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر) ڕێزلێنان بەخشرایە هەڤاڵان ( قادر قادر / بەرپرسی دەزگای بالای ئەیلوول و گوڵان) و ( مامۆستا عبدالرحمن مەلا رەسول / جێگری بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان) و چەند پێشمەرگەیەکی قارەمانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان کە لە ئێستادا (بەرپرس و جێگرو ئەندامی دەزگای ئەیلوول و گوڵان. هەولێر) ن.
هەروەها لەلایەن هەڤاڵ ( قادر قادر / بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان) ڕێزلێنانی دەزگای ئەیلوول و گوڵان. هەولێر، پێشکەش بە بەڕێزان ( د. پشتیوان سادق)، ( د.سامان بەرزنجی)، (بڵند اسماعیل)، (د. ئومێد خۆشناو)، (د. دلۆڤان محمد)، (هەینی ڕەشید) کرا.
دواتر لەلایەن (عبدالرحمن ملا رسول / جێگری بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان) ووتەی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان پێشکەشکراو ووتی : سوپاسی ئامادەبوون و وەفاداری و دڵسۆزی ئێوە دەکەم، لە حزووری ئێوەی بەرپرسانی حزبی و حکومی ستایشی بەڕێز ( د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و ستافەکەی دەکەم لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان.
هەروەها ستایش و سوپاسی بەڕێز (د. دلۆڤان محمد) و ستافەکەی لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر) دەکەین بۆ ڕێکخستنی ئەو مەراسیمە وەک (وەفایەک) بۆ ئەو پۆلە پێشمەرگە قارەمانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، وێڕای بەردەوام لەخەم دابوون بۆ ڕاییکردنی کارەکانی پێشمەرگەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویستی تەندروستی.
هەروەها ووتی: سەربەرزین که دەبینین ئەو کوردستانەی کە دوێنێ له ژێر سەرکردایەتی بارزانی نەمر خەباتمان بۆی کرد ، ئەمڕۆ لە سایەی جه نابی سەرۆک بارزانی ئازاد و بەهێز و ئاوەدان و گەشاوەیە، سوپاس بۆ وەفاداریتان، پێویستە لەسەر نەوەی ئەمڕۆ ڕێز لە خەباتی دوێنێی بگرێت و ئەمڕۆی بپارێزێت، کۆشش بکرێت داهاتوو بە جوانترین و بەهێزترین بنیاد بنێت.
دوبارە سوپاس بۆ بەڕێز ( د. دلۆڤان محمد فاتح / بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر) و ستافە دڵسۆزو ماندوونەناسەکەی بۆ کۆ کردنەوەمان و وەفاداریان، بۆ ڕێکخستنی ئەو مەراسیمە جوانە.
هیوادارین نمونەتان هەر زۆر بێت.

پرسەنامەبەڕێز / خانەوادەی فەرماندە ڕەشید سندی. لە / دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان             بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی...
12/02/2024

پرسەنامە
بەڕێز / خانەوادەی فەرماندە ڕەشید سندی.
لە / دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەو فەرماندەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، (ڕەشید سندی) هەڵگری میدالیای بارزانی، خەمبارو دڵگران بووین، وێڕای خەمباریمان خۆمان بە هاوبەشی غەمتان دەزانین..
بەناوی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان و سەرجەم لقەکانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین..
لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو فەرماندەو کەسایەتی دیاری کوردستان، گۆڕی پڕ نوور و جێگەی بەهەشتی فیردەوس بێت، خودای پەروەردگار سەبرو ئارامی ببەخشێتە دڵی بەڕێزتان و خانەوادەو کەسوکارو ئازیزانی..
انا للە و انا الیە راجعون

دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان
١٢ی ٢ی ٢٠٢٤

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای بالای ئەیلوول و گوڵان لە بارەگای دەزگای ئەیلوول و گوڵان (هەو...
26/10/2023

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای بالای ئەیلوول و گوڵان لە بارەگای دەزگای ئەیلوول و گوڵان (هەولێر و کەرکووک) لەلایەن بەرپرس و جێگرو ئەندام و کادیرانی دەزگای ئەیلوول و گوڵان. هەولێر و کەرکوک زۆر بەگەرمی پێشوازیکرا لە بەڕێزان (د. دلۆڤان محمد جلال_بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر) شاندی یاوەری
وێڕای بەخێرهێنان و ستایش کردنیان لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ پێشمەرگەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان ، بەناوی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان بە نوسراوی فەرمی (سوپاس و پێزانین) لەلایەن بەڕێزان (فریق/ سەعدی گەورە) وە ( لیوا /محسن فاتح) پێشکەش بە بەڕێز ( د. دلۆڤان محمد جلال_بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر) کرا.
دواتر لە لایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ستافی ئەرشیف و دۆکیۆمێنتاری ڕۆژی پێشمەرگە کرا کە لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕۆڵی کاراو گرنگیان هەبوو.

کۆبونەوەئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٣ کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان و بەشی ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن ب...
18/10/2023

کۆبونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٣ کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان و بەشی ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو..
دوای خستنە بەرباسی داواکاری دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان بۆ گرنگی و بایەخدانی زیاتر بە (ڕاگەیاندن) بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و مێژووی پڕ سەروەری میللەتەکەمان . .
لەلایەن بەرپرس و هەڤاڵانی بەشی ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیمان بەڵێنی پاڵپشتی و هاوکاریان ڕاگەیاند، وە ئامادەییان دەربڕی کە بەشێک بن لەو کارەو بەیەکەوە هەنگاوی بۆ بنێن بە مەبەستی خزمەتکردن بە مێژوو کەلتوورو خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەو مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی میللەتی کورد لە شۆڕشە مەزنەکانی ئەیلوول و گوڵان.

فۆتۆ
وێنەگری بەشی ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن

نەخۆشخانەی پێشمەرگەئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣ (مەکتەبی پەیوەندییەکانی/ دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان) هاوەڵ لەگەڵ (بەرپر...
17/10/2023

نەخۆشخانەی پێشمەرگە
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣ (مەکتەبی پەیوەندییەکانی/ دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان) هاوەڵ لەگەڵ (بەرپرس و جێگرو هەڤاڵانی / دەزگای ئەیلوول و گولان. هەولێر) زۆر بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رائد / بەهێز عبداللە _ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە) و (مقدم / ئاراس _ بەڕێوەبەری کارگێڕی) و ستافی ماندوونەناسی نەخۆشخانەی پێشمەرگە پێشوازیان لێکرا.
ئامانج لە سەردانی هەڤاڵانی (دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان) گرنگی و بایەخدانی زیاتربوو بە بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، وە زیاتر ئاشنابوون بەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی کە لەو نەخۆشخانە پێشکەوتووە پێشکەش بە پێشمەرگەو خانەوادە سەربەرزەکانیان دەکرێت.
وێڕای دەستخۆشی هەڤالانی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان، هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێشوەچوونی زیاتریان خواست بۆ بەڕێوەبەرو ستافی ئەکادیمی ماندوو نەناسی نەخۆشخانەی پێشمەرگە.

65 ساڵ بەر لە ئەمڕۆمێژوو شاهیدیدا بۆتۆ
06/10/2023

65 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ
مێژوو شاهیدیدا بۆتۆ

کۆنگرەی چوارەمی مامۆستایانی قارەمان و تێکۆشەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوولڕۆژی پێنج شەممە بەڕێز (عبدالرحمن مەلا رەسول / جێگری بە...
06/10/2023

کۆنگرەی چوارەمی مامۆستایانی قارەمان و تێکۆشەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

ڕۆژی پێنج شەممە بەڕێز (عبدالرحمن مەلا رەسول / جێگری بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان) و شاندی یاوەری ئامادەبوون لەگەڵ هەڤاڵانی نوێنەری دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و بەشی ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن و دەستەی پشکنین و بەدواداچوون و لقی 2 و چەندین ئۆرگانی تری پارتیمان و حکومی و سەربازی لە بەستنی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵەی مامۆستایانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول..
بەڕێز ( عبدالرحمن مەلا رەسول / جێگری بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان) بەناوی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان و سەرجەم لقەکانی هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەو پۆلە مامۆستاو پێشمەرگە قارەمانانە خواست لە سەرکەوتنیان بۆ هەڵبژاردنی ستافێکی نوێی کۆمەڵە تێکۆشەرەکەیان و دەستخۆشیان لە ستافی هەڵبژێردراوی پێشووی کۆمەڵە تێکۆشەرەکەشیانکرد کە ئەرکی سەرشانی خۆیان بۆ خزمەتکردن بە مامۆستایانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە دڵسۆزی جێبەجێکردبوو.
مامۆستایانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە دەستێک قەڵەم و بە دەستێک چەک، هەم پارێزەری کوردو کودستان هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و لەهەمان کاتیشدا بوون بە چراو ڕووناکی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری و خوێندەوارکردن و پەروەدەی دروستی تەندروستی سەرکەوتووی کچ و کوڕە چاوگەشەکان لە ناوچە ئازادکراوەکانیان لە ئەستۆگرت و بۆ ساتێکیش لە بەرامبەر دوژمنانیاندا خۆیان نەچەماند..
_ مامۆستایانی قارەمان و تێکۆشەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بڵێسەو چراو ڕووناکی بوون، بە فەرمانی ڕێبەرو پێشەواو ڕەمزی کوردایەتی (مەلا مستەفای بارزانی) نەمر ئەرکی گەیاندنی زانست و پەروەردەیان لە ئەستۆ گرت و خاوەن بەڵێن بوون لە بەرامبەر بارزانی نەمرو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی میللەتی کورد.
_ پیرۆزبێت بەستنی چوارەمین کۆنگرەکەتان
پیرۆزبێت ساڵڕۆژی مامۆستایانی کوردستان بە تایبەت و بە تایبەتتریش ئێوەی مامۆستایانی بە ئەمەک و دڵسۆزو پێشمەرگەی قارەمانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول .

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستانبەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبانبەبۆنەی شەس...
28/09/2023

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستاڤی ئێزگەی دەنگی كوردستان و هەموو ئەو خەباتگێڕانە دەكەم كە لە قۆناغەكانی ڕابردوودا لە ئێزگەی دەنگی كوردستاندا دەنگی شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستان بوونە.

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان، شۆڕش و وەرچەرخانێك بوو لە گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەكەمان و لە هەمانكاتیشدا بووە سەرچاوەی ئیلهام و بەرچاوڕوونی بۆ شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە قارەمانەكان و ڕێكخستنە حزبییەكان و هەموو چینوتوێژەكانی گەلی كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە گەیاندنی پەیامی شۆڕش بۆ سەرانسەری كوردستان و ناوچەكە و جیهان.

ڕۆڵی ئێزگە تێكۆشەرەكەی دەنگی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشدا هەمیشە لە یادەكاندا دەمێنێتەوە. هیوادارم ئێستایش بە نەفەسێكی تازە و بە سوودوەرگرتن لە تەكنیك و شێوازی نوێ بەردەوام بێت لە بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی ڕەسەنایەتی و كولتوور و پێكەوەژیان و نیشتیمانپەروەری لەناو خەڵكی كوردستاندا.

مسعود بارزانی
28ی ئەیلوولی 2023

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامبه‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی ...
26/09/2023

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

به‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له‌ هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.

له‌ خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت.

والسلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته‌

مسعود بارزانی
26ی ئەیلوولی 2023

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023 هەڤاڵان (عبدالرحمن مەلا رەسول _جێگری بەرپرسی دەزگای...
25/09/2023

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023 هەڤاڵان (عبدالرحمن مەلا رەسول _جێگری بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان)و شاندی یاوەری لە ئەنجومەنی وەزیران زۆر بەگەرمی پێشوازیکران لەلایەن بەڕێز (دکتۆر / ئومێد سەباح _ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) و ستافی بەڕێزی نوسینگەی تایبەتی.

Address

Kasnazan

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕۆژی پێشمەرگە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ڕۆژی پێشمەرگە:

Share

Category