KURD shopping

KURD shopping باشترین شوێن بۆ دەستکەوتنی ناوازەترین کاڵای سەردەم

 مەرجەکان و چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی کارمەندانی   بۆ   :-۱. پێویستە پێشکەشکار لەدایکبووی ۱۹٦۹ - ۲۰۰٥ بێت.۲. کەمترین بڕوا...
07/04/2024


مەرجەکان و چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی کارمەندانی بۆ :-
۱. پێویستە پێشکەشکار لەدایکبووی ۱۹٦۹ - ۲۰۰٥ بێت.
۲. کەمترین بڕوانامە بۆ (ئەوانەی فەرمانبەرن) نابێت لە ئامادەیی کەمتربێت.
۳. قوتابیانی سەرجەم قۆناغەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە خوێندن تیایاندا دوای تەواوکردنی ئامادەییە، بەو مەرجەی تەمەنی پێشکەشکار لە ۱۹ ساڵ کەمتر نەبێت.
٤. بۆ (دەرچوانی دانەمەزراو) کەمترین بڕوانامە (دبلۆم)ە، جگە لەو ناوەندی تۆمارانەی کێشەی کەمی کارمەندیان هەیەو پێشوەختە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری دەکرێن، کە خاوەن بڕوانامەی ئامادەییش دەتوانن فۆرمی بۆ پڕبکەنەوە.
٥. پێویستە پێشکەشکار (کارتی دەنگدانی ئەلیکتڕۆنی) هەبێت.
٦. پێویستە لە دانیشتوانی پارێزگاکە بێت.
۷. دەبێت بۆ سنوری ناوەندی تۆمارکردنەکەی خۆی فۆرم پڕبکاتەوە.
۸. نابێت پێشتر بڕیاری سزادانی بۆ دەرچووبێت و لە پاداشتی کۆمسیۆن بێبەش کرابێت، یاخود لە وانەبێت کە دووجار یان زیاتر پەنجەمۆری کردووە، یاخود کارمەندی ئەو وێستگانە بووبێت کە پەنجەمۆری دووبارەی هەبووە.
۹. نابێت لە خزم و نزیکانی پاڵێوراوانی (هەمان بازنەی هەڵبژاردن) بێت، وەک (باوک، دایک، کوڕ، برا، خوشک، هاوسەر، هاوژین، مام، خاڵ).
۱۰. پێشکەشکار دەبێت بەڵێننامەیەکی دەستنووس پڕبکاتەوە و، بەڵێن بدات کە رێوشوێنەکانی لێپرسینەوەو دادگەری نایگرێتەوە و، حوکم نەدراوە بەئەنجامدانی تاوان و، یەکێک نەبێ لە ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان وە نابێت نوێنەری پارتە سیاسیە رکابەرەکان یان یەکێک لە چاودێرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەڕۆژی دەنگدان، وە دەبێت سەربەخۆبێت و، پابەندبێت بە بنەماکانی ڕەفتاری ئامادەکراو لەلایەن کۆمسیۆنەوە.

چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە :-
*لەسەر ڕێکارو مەرجەکانی پێشکەشکردن ڕەزامەند ببە.
*بە تۆمارکردنی ژمارەی دەنگدەر و ژمارەی بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران لە خانەی دیاریکراو دەچیتە ناو فۆڕمەکە.
* خانە بەتاڵەکان بە جوانی وبەبێ هەڵە پڕدەکرێتەوە ، لەکاتی بوونی هەڵە لەفۆڕمەکە کێشە بۆ پێشکەشکردنەکەت لەوانەیە دروست بێ، پێویستە ژمارەیەکی کارای مۆبایل تۆماربکرێ کەبتوانرێت بە ئاسانی دواتر پەیوەندی پێوە بکرێت.
* لەکۆتایی کلیک لەسەر دووگمەی چاوپێخشاندنەوە دەکرێت دڵنیا دەبیەوە لە دروستی و پڕکردنەوەی هەموو خانەکان.
* دووگمەی ناردن دادەگری.
*پاشان نسخەیەکی خەزن دەکەی لەو ئامێرەی کە فۆڕمەکەت پێ پڕکردۆتەوە .
*نسخەیەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ دەکرێت کە (دوو پەڕە فۆڕمەکە کەبارکۆدی لەسەرە لەگەڵ زانیاری پەشکەشکارەکە )یە ،لەگەڵ بەڵگەنامە پێویستەکان بەپێی جۆری پێشکەشکردن (فەرمانبەر، قوتابی زانکۆ و پەیمانگاکان ، دەرچوانی دانەمەزراو) دەیگەڕێنیەوە بنکەی تۆماری دەنگدەران.

**وە بۆ دڵنیابوونەوە لەناردنی فۆڕمەکە یان لەکاتی لەبیرچوون لە خەزن کردن و کۆپی کردنی فۆڕمەکە دەتوانی بگەڕێیەوە سەر فۆڕمەکە بە تۆمارکردنەوەی (ژمارەی دەنگدەر+ژمارەی بنکەی تۆمارکردن + ژمارەی مۆبایل)
-
-
ئەکاونتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 👇
https://www.flowcode.com/page/ihec.official
-----------------------------------------




#العراق

#اربيل



#هەولێر




kurdistan
01/03/2024

kurdistan

01/03/2024
21/11/2023
23/10/2023

🎯جملە و مفرد ی بەردەستە
🚖گەیاندن هەیە بۆ هەمووشارێک

📞07403835439

🎯جملەی بەردەستە🚖گەیاندن هەیە بۆ هەمووشارێک📞07403835439
13/10/2023

🎯جملەی بەردەستە
🚖گەیاندن هەیە بۆ هەمووشارێک

📞07403835439

Address

Irbil

Telephone

+9647503835439

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KURD shopping posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to KURD shopping:

Share