Pakbin::پاکبین

Pakbin::پاکبین پاکبین _ پەیجێکی ئەهلی و سەربەخۆیە ئامانجی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بابەتی هەمەجۆر

كەمێك پێش ئێستا كاندیدی وەزیرەكانی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی لە تەلاری پەرلەمانی عێراق.
27/10/2022

كەمێك پێش ئێستا

كاندیدی وەزیرەكانی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی لە تەلاری پەرلەمانی عێراق.

وەفدی یەکێتی لە ھەردوو کۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان نیگەرانی یەکێتیان لە شێوازی ئێس...
27/10/2022

وەفدی یەکێتی لە ھەردوو کۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان نیگەرانی یەکێتیان لە شێوازی ئێستای حوکمڕانی گەیاندە ھەردولا و تەئکیدیان لەوە کردەوە ھەموو ئەوانەی کە ئێستا ڕوو دەدەن دەرئەنجامی ویستێکی تاک ڕەوییە کە دەیەوێت ڕۆڵی لایەنەکانی تری کوردستان فەرامۆش بکات راشیانگەیاند کە ئێمە ناتوانین بەردەوام بین لەگەڵ بارودۆخێکی وەھادا.

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکان:

لەچوار چێوەی سەردانەکانی وەفدی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ، پێش نیوەڕۆی ئیمڕۆ لە شاری سلێمانی ھەڤاڵان ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و دکتۆر میران محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بەرێزان مستەفای سەید قادر و ئاسۆ ڕەحیم و شێخ کامیل و بەختیار ئەولی و دلێر عەبدولخالق ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی کۆیونەوە.

وەفدی ھەردوولا تەئکیدیان لەسەر برەودان بە کاری پێکەوەیی لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردەوە.

ھەر ئەمرۆش وەفدەکە لە گوڵەخانە لە لایەن بەرێز محمدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا و لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی فاتح مەحموود لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی ، محەمەد دۆلاشی ، سادق محێدین و رزگار غەفور کارگێرانی مەکتەب سیاسی و شادمان رۆستەم و سەلاح حاجی عەلی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەرێوەچوو ، ھاوخەباتی و پێکەوەیی لە مێژینەی ھەردوولا دوو پاتکرایەوە.

وەفدی یەکێتی لە ھەردوو کۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان نیگەرانی یەکێتیان لە شێوازی ئێستای حوکمڕانی گەیاندە ھەردولا و تەئکیدیان لەوە کردەوە ھەموو ئەوانەی کە ئێستا ڕوو دەدەن دەرئەنجامی ویستێکی تاک ڕەوییە کە دەیەوێت ڕۆڵی لایەنەکانی تری کوردستان فەرامۆش بکات راشیانگەیاند کە ئێمە ناتوانین بەردەوام بین لەگەڵ بارودۆخێکی وەھادا.

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا
27/10/2022

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا

دکتۆر لەتیف رەشیدسەرۆک کۆمار و نووری مالیکی و فالح فەیاز پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان بە کابینەی نوێ.
27/10/2022

دکتۆر لەتیف رەشیدسەرۆک کۆمار و نووری مالیکی و فالح فەیاز پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان بە کابینەی نوێ.

برایەکی کازم فارووق بە رووداوی راگەیاند، لە نەخۆشخانەیەکی هیندستان نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ئێستاش لەژێر چاودێریی چڕدایە.
27/10/2022

برایەکی کازم فارووق بە رووداوی راگەیاند، لە نەخۆشخانەیەکی هیندستان نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ئێستاش لەژێر چاودێریی چڕدایە.

خالید شوانی لەپشکی کورد کاندیدە بۆ وەزارەتی داد.
27/10/2022

خالید شوانی لەپشکی کورد کاندیدە بۆ وەزارەتی داد.

محەمەد شیاع سودانی و کاندیدانی وەزارەتەکان گەیشتنە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
27/10/2022

محەمەد شیاع سودانی و کاندیدانی وەزارەتەکان گەیشتنە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

دۆلار هارەی کرد ….میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لەگەڵ داخستنی بۆرسەی سەرەكیی بەغدا، بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرا...
24/10/2022

دۆلار هارەی کرد ….

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لەگەڵ داخستنی بۆرسەی سەرەكیی بەغدا، بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرانبەر دیناری عێراقی دابەزیوە، بە شێوەیەك لە هەردوو بۆرسەی ناوەندیی كیفاح و حارسیەی بەغدا، بەهای 100 دۆلار بۆ 145 هەزار و 400 دیناری عێراق دابەزیوە، لە كاتێكدا هەر بەیانیی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 146 هەزار و 350 ديناری عێراقی بوو.

لە هەمان كاتدا نرخی مامەڵەپێكردنی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەكی زیاتر دابەزیوە، 100 دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار دینار فرۆشراوە و بە 145 هەزار ديناریش هاتووەتە كڕین.

هەڵمەتی گەران و پشکنین بۆ چەک داماڵین دەستی پێکرد.
24/10/2022

هەڵمەتی گەران و پشکنین بۆ چەک داماڵین دەستی پێکرد.

كەمێك پێش ئێستە لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی ناسراو بە "مەعرەزی علوجەكان" تەقە دەكرێت و بەپێی زانیارییەكان بریندار...
24/10/2022

كەمێك پێش ئێستە لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی ناسراو بە "مەعرەزی علوجەكان" تەقە دەكرێت و بەپێی زانیارییەكان بریندار ھەیە

سەرۆکی کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی جەزائیرەوە پێدەگاتسەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ئۆکتۆ...
19/10/2022

سەرۆکی کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی جەزائیرەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ئۆکتۆبەر2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی کرد لە بەڕێز لە بلقاسم محمودی، باڵیۆزی جەزائیر لە عێراق.

باڵیۆزی جەزائیر پەیامێکی نووسراوی لە عەبدولمەجید تەبۆنی سەرۆک کۆماری جەزائیر گەیاند بە دکتۆر لەتیف جەمال رەشید بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن کە وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەست بەکاربووە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەدیهێنانی داوا رەواکانی عێراقییەکان لە ئۆقرەیی وپێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.

له‌ پەیامەکدا باس له‌ گرنگی په‌یوه‌ندی دوقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و پەرەپێدانی ئاسۆی هاریکارییە هاوبەشەکان کراوە به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هەردوو گه‌لی عێراق و جه‌زائیر بكات.

لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عەبدولمەدجید تەبۆنی سەرۆکی جەزائیر پێشاندا لە پای ئەو پیرۆزباییە برایانە کە کردوویەتی و تەئکیدی کردەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی دوقۆڵی و گەشەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش.

سەردانی ئەدهەم بارزانی بۆ سەرمەزاری مام جلال
18/10/2022

سەردانی ئەدهەم بارزانی بۆ سەرمەزاری مام جلال

Address

Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pakbin::پاکبین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Pakbin::پاکبین:

Share