21/04/2022
" داوا دەکەن ئەو شوقانەی کڕیویانە تاپۆیان بۆ بکرێت
وە قیستی شوقەیەک نادەن کە تاپۆی نەبێت "
ناوەندی لێکۆڵینەوەی وەن کورد، زانیویەتی کە ئەوانەی شوقەکانی زانیاری تاوەریان کڕیوە و بەشێک لە قیستەکانیان داوە، تا ئێستا تاپۆی شوقەی خۆیان بە ناو نەکراوە.
لە بەدواداچوونێکی چڕی وەن کورد، دا دەرکەوتووە کە خاوەن پرۆژەکە ناتوانێت تاپۆ بە ناوی خاوەن شوقەکان بکات.
بەڵگەنامەکان ئەوە دەردەخەن، کە شوقەکانی زانیاری تاوەر لەسەر خاکێک دروستکراوە کە، کە ناتوانرێت تاپۆ بکرێن، چونکە کۆمەڵێک کێشەی زۆری لەسەرە.
بەهۆی ئەوەی کە ئەم کێشەیە بەردەوامە، بەشێک لەوانەی قیستی دووەم و سێیەمیان ماوە، ڕادەستیان نەکردووە، تاوەکوو شوقەکەیان بۆ تاپۆ نەکرێت.
لە ئەنجامدا بەشێک لەو ئەگەرانەی کە دەبینرێن، کزبوونی ئاستی جێبەجێکردنی شوقەکانی زانیاری تاوەرە، بەهۆی نەدانی قیستەکانی تر.
بەشێک لەوانەی قیستی یەکەمیان داوە بە ناوەندی وەن کوردیان ڕاگەیاند کە
" قیستی شوقەیەک نادەن کە تاپۆی نەبێت،داوا لە خەڵك دەكەن كە بەشێک لە پارەی شوقەکە لای خۆیان بێت و نەیدەن بە خاوەن پرۆژەکە تاکوو تاپۆی شوقەی خۆی وەردەگرێت "
ناوەندی لێکۆڵینەوەی وەن کورد
بۆ بازرگانی و ئابووری