03/05/2025
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت هیوادارم هەموو لایەکتان تەندروست باش بن
بەڕێزان ویستم ئەم پۆستە بکەین بۆ ئەوەی لای هەموو لایەکتان ڕوون بێت پڕۆسەی ڤیزای لۆتەری Diversity Visa Program پڕۆسەیەکە ساڵانە حکومەتی ئەمریکا چانسی ژیان و مانەوە بە زیاتر لە 50 هەزار کەس دەبەخشێت ئەویش لەڕێگای پێدانی ڤیزای لۆتەری کە ساڵانە پڕکردنەوەی فۆڕم لەمانگی 10 بۆ 11 بەردەست دەبێت و هەروەها لەمانگی 5ی هەموو ساڵێک ناوەکان ڕادەگەیەنرێت بۆیە بەپێویستمان زانی هەموو لایەکتان ئەم زانیاریانە بزانن پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان:
① ڕاگەیاندی ئەنجامەکان بۆ ئەمساڵ لە ڕۆژی 3ی 5ی 2025 دەبێت کاتژمێر 7ی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان و کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەکاتی Washington DC دەبێت.
② لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان تاکە شوێن کە بتوانن باروودۆخی فۆڕمەکەتان بزانن واتا بزانن ناوتان گەڕاوەتەوە یاخوود نا لینکی سەرەکی حکومەتی ئەمریکا کە ئەم لینکەی خوارەوەیە دەتوانن لەڕێگای داخڵکردنی Confirmation Number واتا ئەو کۆدەی لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە وەرتانگرتووە دەتوانن بزانن ناوتان گەڕاوەتەوە یاخوود نا.
https://dvprogram.state.gov/
③ وریابن کۆمەڵێک گروپ و باندی ساختە لە کاتی پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و دوای ڕاگەیاندنیش ئیمەیل و تەلەفۆن بۆ خەڵک دەکەن گوایە ناویان گەڕاوەتەوە داوای پارە دەکەن لەخەڵک ، یان بەحیساب چانسی ناوهاتنەوەتان زیاد دەکات گەر پارەیان بۆ بنێرن، ئاگاداربن و وریابن ئەم باندانە هەموویان ساختەن و هیچیان ڕاست نین تەنیا پارەکانتان دەبەن و هیچی تر بەهیچ شێوەیەک بڕوایان پێ مەکەن چونکە تاکە شوێن بۆ ئەوەی بزانی ناوت گەڕاوەتەوە یاخوود نا ئەم لینکەی سەرەوەیە.
④ مەرج نیە هەر کەسێک ناوی گەڕایەوە دواتر ڤیزای پێ بدەن و سەفەر بکات چونکە ژمارەی ڤیزای بەردەست نیو ئەوەندە کەمتری ئەو کەسانەیە کەناویان دەگەڕێتەوە. بەکورتیەکەی ساڵانە نزیکەی 130 هەزار کەس ناویان دەگەڕێتەوە بەڵام ژمارەی ڤیزای بەردەست 50 بۆ 55 هەزار ڤیزا بەردەستە.
The entry period for the DV-2026 Diversity Visa Program was between October 2, 2024 and November 7, 2024. Entries are not being accepted at this time.