میدیای وڵات

میدیای وڵات پەیجێکە لەلایەن کۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

- نێچیرڤان بارزانی، ڕێگە ڕاستەکە.- نێچیرڤان بارزانی، خەمخۆری یەکبوون.- نێچیرڤان بارزانی، قووڵ بۆ کێشەکان گەشبین بۆ چارەس...
10/06/2026

- نێچیرڤان بارزانی، ڕێگە ڕاستەکە.
- نێچیرڤان بارزانی، خەمخۆری یەکبوون.
- نێچیرڤان بارزانی، قووڵ بۆ کێشەکان گەشبین بۆ چارەسەر.
- نێچیرڤان بارزانی، باڵای دیپلۆماسییەتی کوردستان......
خوای گەورە پشتیوانت بێت

 #پارتی بەرەو یەك  #ملیۆن دەنگنێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی
23/10/2025

#پارتی بەرەو یەك #ملیۆن دەنگ

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی

په‌یامى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى بۆ یادى دامه‌زراندنى پارتى دیموكراتى كوردستان:له‌ یادى (79) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان...
16/08/2025

په‌یامى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى بۆ یادى دامه‌زراندنى پارتى دیموكراتى كوردستان:

له‌ یادى (79) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان، پارتى دیموكراتى كوردستاندا، به‌ شكۆدارییه‌وه‌ بارزانیى نه‌مر، دامه‌زرێنه‌رى پارتى و ڕێبه‌رى ڕۆحیى گه‌لى كوردستان و ته‌واوى ئه‌و قاره‌مان و شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌ردانه‌‌ به‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ دڵسۆزانه‌ له‌پێناو ئازادیى كوردستاندا، گیانیان به‌خشى. سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین و سڵاو له‌ خێزان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین.

ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان و له‌ جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و سه‌ركردایه‌تى و ئۆرگانه‌كان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ر و دۆستانى پارتى پیرۆز ده‌كه‌م. به‌ ئومێد و بڕواوه‌ به‌ڵێنى به‌رده‌وامیى كار و كۆشش له‌پێناو ئامانجه‌ باڵاكانى پارتى و هێنانه‌دیى مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.

پارتى به‌ر له‌ (79) ساڵ له‌ دۆخێكى ئاڵۆز و دژوارى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك پێویستییه‌كى ژیانى و له‌پێش دامه‌زرا، تاكوو سه‌رفرازانه‌ ڕێبه‌رى و سه‌ركردایه‌تیى گه‌لى كوردستان به‌ره‌و ئازادى بكات. ئێستاش به‌پێى مێژوو و ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى كوردستانى، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تى بۆ گه‌یاندنى گه‌لى كوردستان به‌ كه‌نارى ئارامى، ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانى پارتى.

به‌رپرسیاریه‌تیى مێژوویى و نیشتمانیى پارتى‌ وا ده‌كات كه‌ پێشه‌نگى پته‌وكردنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێبه‌ریى كوردستان بكات له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌كان و گۆڕینیان به‌ ده‌رفه‌ت و خزمه‌ت بۆ ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵات. له‌مپێناوه‌شدا، پارتى وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌موو قوربانییه‌ك ده‌دات.

وه‌ك چۆن له‌ هه‌موو كێشه‌ و ئاڵۆزى و هه‌وراز و نشێوه‌كانى مێژوودا، پارتى سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز مایه‌وه‌، هه‌رواش به‌ دانایى و ئیراده‌ى به‌هێزه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئومێد و خه‌ونه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌دى ده‌هێنێت. بۆ ئه‌مه‌ ده‌بێ به‌رده‌وام خۆمان له‌گه‌ڵ پێشهات و پێشكه‌وتنه‌كان و گیانى سه‌رده‌م و پێداویستییه‌كانیدا نوێ بكه‌ینه‌وه‌ و پارتى وه‌ك هه‌میشه‌، ئومێد، گارانتى، گیان و داینه‌مۆى به‌ره‌وپێشچوونى گه‌لى كوردستان بێت.



سڵاو له‌ یادى 16ى ئاب، دروود بۆ گیانى شه‌هیدانى كوردستان.

نێچیرڤان بارزانى
16ى ئابى 2025

20/04/2024

نوێترین دەرکەوتنی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی

پەیجێکە لەلایەن کۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

05/04/2023

ئەو یەکەم کەس بوو بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەرکرد👏

پەیجێکە لەلایەن کۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا، رایگەیاند، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی (چنگ-قفڵ) کە لەناوچە سنوریەکانی هەرێم ئەنجامیداوە ...
26/04/2022

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا، رایگەیاند، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی (چنگ-قفڵ) کە لەناوچە سنوریەکانی هەرێم ئەنجامیداوە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.

پۆتین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی راگەیاند: پۆتین هێرشی سەر ئۆکرانیای راگەیاند، و بایدن دەڵێت سزای توومد بەسەر رووسیا دەسەپێنین...
24/02/2022

پۆتین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی راگەیاند: پۆتین هێرشی سەر ئۆکرانیای راگەیاند، و بایدن دەڵێت سزای توومد بەسەر رووسیا دەسەپێنین.

كۆبونه‌وه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى كۆتاییهات‌ و دانیشتنەکەی بۆ بڕیاری کۆتایی دواخست، بەڵام سەرۆکایەتی دادگای فیدڕاڵی ڕا...
23/02/2022

كۆبونه‌وه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى كۆتاییهات‌ و دانیشتنەکەی بۆ بڕیاری کۆتایی دواخست، بەڵام سەرۆکایەتی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند : بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن پێچەوانەی دەستورە

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا: هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ بۆ زیاتر خزمەتکردن و پەرەپێدانی زمانی کوردی.
21/02/2022

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا: هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ بۆ زیاتر خزمەتکردن و پەرەپێدانی زمانی کوردی.

موچەى مانگى شوباتى فەرمانبەران دابەشدەکرێتلەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى دارایى عێراق ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەى ژم...
21/02/2022

موچەى مانگى شوباتى فەرمانبەران دابەشدەکرێت
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى دارایى عێراق ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەى ژمێرەى وەزارەتەکەیان دەستى کردووە بە دابینکردنى موچەى فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگى شوبات".
وەزارەتى دارایى داواشدەکات، سەرجەم یەکەى خەرجى وەزارەتەکان سەردانى بەشى ژمێریارى وەزارەت بکەن بۆ گەیاندنى پاڵپشتى دارایى بە وەزارەتەکانیان.

Address

Daratw
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when میدیای وڵات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category