06/09/2026
لە دژی جموجۆڵەکانی تورکیا، یۆنان و ئیسرائیل هاوکاری و هەماهەنگیی سەربازییان زیاتر دەکەن
هەمبەر بە جمۆجۆڵەکانی تورکیا لە ناوچەکە، ئیسرائیل و یۆنانیش هاوکاری و هەماهەنگییە سەربازییەکانیان زیاتر و پتەوتر دەکەن. یۆنان لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوینیش خەریکە پەیوندییەکانی بەهێزتر بکات.
لەمبارەیەوە کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان، دەڵێت: "ئەسینا بەردەوام دەبێت لە هاوکارییە ستراتیژییەکانی بەرگری لەگەڵ ئیسرائیل، لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش فراوانتر دەکات."
یۆنان و ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو گرێبەستێکیان بە بەهای 3.5 ملیار دۆلار واژۆ کرد بۆ دروستکردنی سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەماهەنگی و هاوکارییەکانی ئاسایش و وزە لەنێوان هەردوو وڵات بەردەوام لە قووڵبوونەوەدان. ئەمە میدیاکانی یۆنان بڵاویان کردەوە.
هەر پێوەند بەو پرسە، میتسۆتاکیس ڕایگەیاند: "یۆنان یەکەم کاروانی فڕۆکەی F-35ی خۆی لە کۆتایی ساڵی 2028 وەردەگرێت کە ژمارەیان 20 فڕۆکەیە."
ئاماژەی بەوەش کرد کە هێشتا بەربەستە یاساییەکان لەبەردەم هەر فرۆشتنێکی فڕۆکەی F-35 لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ تورکیا وەک خۆیان ماون.
سەرۆکوەزیرانی یۆنان ئاماژەی بەوەش کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ شانشینی سعوودیی عەرەبی و میسریشدا دەکات.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نوێی بەرگری لەنێوان پاکستان، سعوودیە و تورکیا، گوتی: "ئەم ڕێککەوتنە هیچ شتێک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەسینا و ڕیاز ناگۆڕێت."