زانیاری ڕۆژ

زانیاری ڕۆژ ئامانجمان گەیاندنی ڕاستی و زانیارییە بە هەموو شوێنێک. تکایە پەیجەکە فۆڵۆ بکەن و هاوبەشمان بن بۆ وەرگرتنی هەواڵ و نوێکارییەکان

بەخێربێیت بۆ پەیجی زانیاری ڕۆژ 🌟
ئامانجمان خزمەتکردنی کۆمەڵگەیە, لە ڕێگەی پێشکەشکردنی زانیاریی ڕاست و خێرا و جوانترین دیمەنە سروشتییەکان و هەواڵی ڕۆژانە لەگەڵ بابەتی ئاینی و قورئان.

لەگەڵمان بمێنە بۆ نوێترین و گرنگترین هەواڵ و زانیارییەکان ❤

ڤیدیۆ لەکۆمێنتەلەماوەی 24 سعات 11 ملوێن بینەری تێپەڕانددەسەلات دارانی تورکیا ناچاریان کردون ئەکاونتەکانیان لەپلات فۆڕمەک...
28/09/2026

ڤیدیۆ لەکۆمێنتە
لەماوەی 24 سعات 11 ملوێن بینەری تێپەڕاند
دەسەلات دارانی تورکیا ناچاریان کردون ئەکاونتەکانیان لەپلات فۆڕمەکانی سۆشیال میدیا دابخەن

«ئیسلام ڕەنگی نییە!»موسڵمانێکی ئەمریکی بە وەڵامێکی توند، دەمی ئەو کەسانە دەبەستێت کە دەڵێن ئیسلام ئایینی ڕەشپێستان نییە....
24/09/2026

«ئیسلام ڕەنگی نییە!»

موسڵمانێکی ئەمریکی بە وەڵامێکی توند، دەمی ئەو کەسانە دەبەستێت کە دەڵێن ئیسلام ئایینی ڕەشپێستان نییە.

لە گرتەیەکی سەرنجڕاکێشدا، ئەو موسڵمانە بە پەیامێکی پڕ مانا سنوورێک بۆ جیاکردنەوەی ئیسلام لە کولتوور و ڕەگەز دادەنێت و دەڵێت:

نازانم ئەم قسەیە دەبێت کێ گوێی لێ بێت، بەڵام با هەمووان بزانن؛ شتێک نییە بە ناوی "ئیسلامی ڕەش" و "ئیسلامی عەرەبی" و "ئیسلامی سپی و ئاسیایی". تکایە وازبهێنن لە تێکەڵکردنی عادەت و کولتوور بە ئیسلامەوە!

ئیسلام موڵکی هیچ نەتەوەیەک نییە. هی عەرەب نییە، هی ئەفریقی نییە، هی سپی و ڕەش نییە. ئیسلام هی هیچ ڕەگەزێکی تایبەت نییە، بەڵکو پەیامی خودایە بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

پێغەمبەری خوا ﷺ هەزار و چوارسەد ساڵ لەمەوبەر ئەم بابەتەی یەکلاکردووەتەوە و فەرموویەتی:

«لا فضل لعربي على أعجمي، ولا لأعجمي على عربي، ولا لأبيض على أسود، ولا لأسود على أبيض إلا بالتقوى»
واتە: "هیچ کەس لە کەس باشتر نییە، نە عەرەب لە عەجەم، نە عەجەم لە عەرەب، نە سپی لە ڕەش، نە ڕەش لە سپی، مەگەر بە تەقواوە نەبێت."

جا تۆ بە چ مافێک حوکم لەسەر برای موسڵمانەکەت دەدەیت، تەنها لەبەر ئەوەی وەک تۆ جل ناپۆشێت؟ یان وەک تۆ قسە ناکات؟ یان وەک تۆ لەسەر هەمان داب و نەریت گەورە نەبووە؟

لەبیرت بێت: کولتوور شتێکە، ئیسلام شتێکی ترە.

شانازی بە ڕەچەڵەک و کولتوورەکەتەوە بکە، ڕێز لە نەریتی خۆت بگرە، بەڵام کولتوورەکەی خۆت مەکە بە پێوەر بۆ ئیسلام و بەسەر خەڵکیدا مەیسەپێنە.

ئیسلام زۆر گەورەترە لە ڕەگەزەکەت...
گەورەترە لە ناسنامەکەت...
گەورەترە لە کولتوورەکەت...
و گەورەترە لەو خاکەی لێیەوە هاتوویت.

ئێمە هەموومان یەک ئوممەتین، و تەنیا پێوەری گەورەییمان تەقوایە.

🤲 الحمدللە، ئیسلام ئەو حەبلەیە کە هەموومانی پێکەوە گرێدەدات، نەک ئەو شتەی جیامان بکاتەوە بەهۆی ڕەنگ و ڕەگەز و نەتەوەوە.

بەداخەوە ١٨ گەنج خنکاون کە لەو ١٨ کەسە ١٠ گەنجی کوردی تێدایە ! 💔 خوای گەورە لێیان خۆشبێ جیگایان بەهەشتێ
22/09/2026

بەداخەوە ١٨ گەنج خنکاون
کە لەو ١٨ کەسە ١٠ گەنجی کوردی تێدایە ! 💔
خوای گەورە لێیان خۆشبێ جیگایان بەهەشتێ

🔞ڤیدیۆ لەکۆمێنتە
22/09/2026

🔞ڤیدیۆ لەکۆمێنتە

🥹💔 کێ بیری ماوە ئەو ڕۆژە چەندە خەممان بۆیان خوارد؟**لالە و لادەن**، ئەو دوو خوشكە دووانە لکاوە ئێرانییە بەناوبانگە، کە ل...
20/09/2026

🥹💔 کێ بیری ماوە ئەو ڕۆژە چەندە خەممان بۆیان خوارد؟

**لالە و لادەن**، ئەو دوو خوشكە دووانە لکاوە ئێرانییە بەناوبانگە، کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە خێزانێکی جووتیاری هەژار لە شیراز لەدایک بوون و لە سەریانەوە بەیەکەوە لکابوون.

بەهۆی نەدارییەوە لە نەخۆشخانە جێهێڵدران، بەڵام دکتۆرێکی دڵسۆز بە ناوی عەلیڕەزا سەفائیان هەڵیگرتنەوە و وەک کچی خۆی گەورەیکردن.

ئەو دوو گیانە لە یەک جەستەدا، دوو کەسایەتی و دوو خەونی تەواو جیاوازیان هەبوو...
لادەن دەویست ببێتە پارێزەر بۆ بەرگریکردن لە ماف،
و لالە خەونی دەبینی ببێتە ڕۆژنامەنووس بۆ گەیاندنی ڕاستی.

دوای ٢٩ ساڵ ژیانێکی پڕ لە سازش و قوربانی بۆ یەکتر، بڕیارێکی زۆر بوێرانەیان دا. لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕوویان کردە نەخۆشخانەی ڕافڵز لە سەنگاپوور بۆ ئەنجامدانی ئاڵۆزترین نەشتەرگەری جیاکردنەوە.

خۆیان بە تەواوی دەیانزانی مەترسییەکە چەندە کوشندەیە، بەڵام ئەوان ژیانی سەربەخۆیان هەڵبژارد، نەک ژیانێک بە ناچاری.

بەداخەوە، دوای نەشتەرگەرییەکی قورسی **٥٠ کاتژمێری**، بەهۆی لەدەستدانی خوێنێکی زۆر لە کاتی جیاکردنەوەی دەمارە هاوبەشەکانی مێشکیان، هەردووکیان بە جیاوازی چەند کاتژمێرێک گیانیان لەدەست دا.

ئەو ڕۆژە هەموو جیهان لەبەردەم تەلەفزیۆنەکانەوە چاوەڕێی هەواڵەکەیان بوو، بەڵام هەواڵەکە دڵی هەموومانی تەنگ کرد.

👇کۆمەڵێ گەنجی کورد لەلایەن مافیاکانی لیبیاوە دەستیان بەسەردا گیراوە هاوکاریان بن . ڤیدیۆکە لەکۆمێنتە
19/09/2026

👇کۆمەڵێ گەنجی کورد لەلایەن مافیاکانی لیبیاوە دەستیان بەسەردا گیراوە هاوکاریان بن . ڤیدیۆکە لەکۆمێنتە

🔶 کاتێک چێ گیڤارا لە حەشارگەکەی دەستگیرکرا، دوای ئەوەی شوانێکی مەڕدار خەبەری لەسەر دا،یەکێک بە سەرسوڕمانەوە لێی پرسی:"چۆ...
18/09/2026

🔶 کاتێک چێ گیڤارا لە حەشارگەکەی دەستگیرکرا، دوای ئەوەی شوانێکی مەڕدار خەبەری لەسەر دا،
یەکێک بە سەرسوڕمانەوە لێی پرسی:

"چۆن هەواڵ دەدەیت لەسەر پیاوێک کە تەمەنی خۆی بەسەر برد لە پێناو بەرگریکردن لە ئێوە و لە مافەکانتان؟"
شوانەکە بە سادەیی وەڵامی دایەوە:
"شەڕەکەی لەگەڵ دوژمن مەڕەکانی منی دەترساند!"
محەمەد ڕەشید ڕەزا دەڵێت:
"شۆڕشگێڕ لە پێناو کۆمەڵگەیەکی نەفامدا،
وەک ئەو وایە ئاگر لە جەستەی خۆی بەردات تا ڕێگا بۆ پیاوێکی کوێر ڕووناک بکاتەوە."

ڤیدیۆیی ئەم ئافرەتە موسڵمانە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاندووە 💔وا دیارە یاسایی خاوەن دووکانەکە بەم شێوەیە نابێت فرۆ...
16/09/2026

ڤیدیۆیی ئەم ئافرەتە موسڵمانە
تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاندووە 💔
وا دیارە یاسایی خاوەن دووکانەکە بەم شێوەیە نابێت
فرۆشیارەکە دابنیشێ تا ئەو کاتە کاتی ئیشەکەی خۆی تەواو ئەکات ، هەر لەبەر ئەم مەبەستەش کورسی لێ نیـە !

ئەم ئافرەتە موسڵمانە لەبەر ماندووبونێکی زۆر ناتوانێ
ئیتر بە پێوە بوەستێ ئەیەوێ دانیشێ بەڵام هیچ کورسیەکی
لێ نیە و لە تاوا دەست ئەکات بە گریان ! 😢💔
بەداخەوە مرۆڤایەتی بەرەو کوێ ؟

سەیری کۆمێنت بکە ڤیدیۆکە دانراوە ! 👇💔

حوسییەکان سەرکەوتن..!هەزاران چەکدار و لایەنگری حوسی کە لە زیندانەکانی حکومەتی یەمەن بوون لەو شارانەی کۆنترۆڵیان کرد ئازا...
13/09/2026

حوسییەکان سەرکەوتن..!
هەزاران چەکدار و لایەنگری حوسی کە لە زیندانەکانی حکومەتی یەمەن بوون لەو شارانەی کۆنترۆڵیان کرد ئازاد کران و لە سەنعای پایتەخت پێشوازییان لێکرا

کۆمەڵکوژیی زێلان - دۆڵی خوێن (١٩٣٠)لە گوندی گرماڤا ئادەمان، ئەفسەرێکی تورک بە ناوی یوزباشی داوای لە مختار و کوڕەکەی کرد ...
12/09/2026

کۆمەڵکوژیی زێلان - دۆڵی خوێن (١٩٣٠)

لە گوندی گرماڤا ئادەمان، ئەفسەرێکی تورک بە ناوی یوزباشی داوای لە مختار و کوڕەکەی کرد بچن عەرەقی بۆ بێنن، لەو ماوەیەدا دەستدرێژی کرایە سەر نامووسی ماڵەکەی. مختار کە گەڕایەوە تۆڵەی سەند و پاشان پەیوەندی بە شۆڕشەوە کرد.

سەرکردایەتی سوپا بروسکەیەکی بۆ ئەنقەرە نارد و بە ناوی ئەو ڕووداوەوە، فەرمانی لەناوبردنی بەکۆمەڵ بۆ عەشیرەتەکانی زێلان، سیپکان، ئادەمان و حەسەنا دەرچوو.

بۆ ماوەی مانگان، خەڵکی ١٨٠ گوندیان وەک کاروان کۆکردەوە و بردیانە دۆڵی دێرێ Gelyê Dêrê لەسەر ڕووباری زێلان لە ئەردیش - وان.

لەوێ ژنەکان بۆ پاراستنی شەرەفیان خۆیان لە بەرزاییەوە فڕێ دەدایە ناو ڕووبارەکەوە.

ڕۆژنامەی جمهوریەت ئەوکات نووسیویەتی ١٥ هەزار کوژراو، بەڵام شایەتحاڵی ڕووداوەکە حەسەن هشیار دەڵێت ٤٧ هەزار ژن و منداڵ و پیر کوژران.

Address

Erbil
Irbil

Telephone

+9647507297847

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانیاری ڕۆژ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to زانیاری ڕۆژ:

Shortcuts

Share

Category