30/11/2025
ئەمڕۆ ٣٠/١١/٢٠٢٥ دەستەی باڵا و کارگێڕی کۆمەڵەی نێوەندگیری و راوێژکاری خانووبەرە، لەگەڵ بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەرەوپێشچوونی کارەکانی کۆمەڵەی نێوەندگیری کرا و بەڕێزان لە رێکخراوە جەماوەرییەکان هەموو پاڵپشتی و هەماهەنگییان دەربڕی بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵە.
لای خۆشییەوە دەستەی باڵا و کارگێڕی کۆمەڵە، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی رێکخراوە جەماوەرییەکان کرد لە پای هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لە پێناو رێکخستنەوەی کەرتی خانووبەرە.