Kurdistan24 Economy

Kurdistan24 Economy نوێترین هەواڵ و زانیارییە ئابوورییەکان لە کوردستان و جیهان

پەڕەی فەرمی دیسکی ئابووری کوردستان24 لە فەیسبووک

06/08/2026

باران نییە دەبارێت ، دۆلارە دۆلار
هاژە باسی بارینی دۆلار دەکات و دەشڵێت...

دوای ئەوەی بڕی 500ملیۆن دۆلار گەیەندرایە عێراق ، سەرچاوەیەک لەبانکی ناوەندی بە دیسکی ئابووری راگەیاند ، ئەوبڕەی دەگات بە...
06/08/2026

دوای ئەوەی بڕی 500ملیۆن دۆلار گەیەندرایە عێراق ، سەرچاوەیەک لەبانکی ناوەندی بە دیسکی ئابووری راگەیاند ، ئەوبڕەی دەگات بەکۆی گشتی 3 ملیار دۆلاری کاشە ئەوەش زۆرترین ئاستی فرۆشتنی دۆلاری کاش دەبێت لە مانگێکدا کە بانکی ناوەندی پێی هەڵبستێت.

بەپەلە: یەکەم باری دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق.بەگوێرەی زانیاریەکانی دیسکی ئابووری کوردستان ۲٤؛ کەمێک پێش ئێستا بڕی ...
06/08/2026

بەپەلە: یەکەم باری دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق.
بەگوێرەی زانیاریەکانی دیسکی ئابووری کوردستان ۲٤؛ کەمێک پێش ئێستا بڕی 500ملیۆن دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق

06/08/2026

“شۆفێران بەهۆی گرانبوونی بەنزین سیستەمی ئۆتۆمبێلەکانینان دەگۆرن بۆ غاز"

06/08/2026

مامەڵەکاران جارێکی دیکە روویان لە کڕینی زیو کردووە..
کاوار باسی دەکات

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، رایدەگەیەنێت، بودجەی عێراق لەسەر بنەمای 60 دۆلار ب...
06/08/2026

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، رایدەگەیەنێت، بودجەی عێراق لەسەر بنەمای 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ئەژمار کراوە، بەڵام دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەکردن بەهۆی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز، کورتهێنانی دارایی لە 64 ترلیۆنەوە بۆ نێوان 70 تاوەکو 80 ترلیۆن دینار بەرزدەکاتەوە.
دەشڵێت، حکوومەت لە پلانیدایە داهاتی نانەوتی لە 16%ـەوە بۆ 45%تاوەکو 46%بەرز بکاتەوە.

بەپێی رۆژمێری کوردی ئەمڕۆ ناوەڕاستی وەزری هاوینە، ساڵانە لەم کاتەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەنگوێت یان بە واتایەکی تر دەردەکەو...
06/08/2026

بەپێی رۆژمێری کوردی ئەمڕۆ ناوەڕاستی وەزری هاوینە، ساڵانە لەم کاتەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەنگوێت یان بە واتایەکی تر دەردەکەوێت کە کاریگەری لەسەر دابەزاندنی پلەی گەرما لە زەوی دەبێت، لەمەودوا بە تایبەتی شەوانە هەست بە فێنکی دەکرێت.
لە کلتوری کۆنی کوردەواری خەڵک پێشوازییان لەم رۆژە کردووە و کاروباری کشتوکاڵی و ژیانی خۆیان لەسەری رێکخستووە و خۆیان بۆ وەرزی سەرما ئامادە کردووە. ئەستێرەی گەلاوێژ یەکێکە لەدرەوشاوەترین ئەستێرەکانی ئاسمان کە قەبارەکەی دوو هێندەی خۆرە و رووناکییەکەشی 26 جار لە رووناکیی خۆر زیاترە. ناوی گەلاوێژ لە کلتور و هۆنراوە و ئەدەبیاتی کوردیش رەنگی داوەتەوە.

06/08/2026

خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق 15٪ زیادی کردووە
هاژە باسی دەکات

کەمبوونەوەی پارەی پاشەکەوتکراو لە بانکەکانی عێراق بۆ سێیەم مانگی بەردەوام درێژەی هەیە. ئامارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق ن...
06/08/2026

کەمبوونەوەی پارەی پاشەکەوتکراو لە بانکەکانی عێراق بۆ سێیەم مانگی بەردەوام درێژەی هەیە. ئامارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق نیشان دەدەن کۆی پاشەکەوت تا کۆتایی ئایار بۆ 104 ترلیۆن و 296 ملیار دینار دابەزیوە، لە کاتێکدا لە ئاداردا زیاتر لە 105 ترلیۆن دینار بوو.
هەروەها، کۆی قەرزەکانی بانکەکانیش بۆ 73 ترلیۆن و 173 ملیار دینار کەم بووە. ئەم دۆخە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی چالاکیی ئابووری و کەمبوونەوەی وەبەرهێنان.

06/08/2026

"گندۆرەی باڵەکایەتی وەکو خەڵکەکەی چاکە"
جووتیارێکی نموونەیی زەوییەکەی بە کاڵەک داچاندووە و دەڵێت کڕیاری تایبەتی ھەیە و 15 رۆژە لێی دەفرۆشم

Address

Shaqlawa Road
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan24 Economy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdistan24 Economy:

Shortcuts

Share