Kurd Extra

Kurd Extra KurdExtra

بۆ ئەمساڵ کۆلێژێکی نوێ لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ئەمساڵی خوێندن (2025-2026) کۆلێژێکی نوێ دەکاتەو...
21/09/2025

بۆ ئەمساڵ کۆلێژێکی نوێ لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە
زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ئەمساڵی خوێندن (2025-2026) کۆلێژێکی نوێ دەکاتەوە و دەڵێت، قوتابییان دەتوانن لە ڕێگەی زانكۆلاین دوا بكەن بۆ ئەوەی وەربگیرێن.

سامان عبدوڵا بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ئەمڕۆ یەکشەممە تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئەمساڵ کۆلێژێكی نوێ بەناوی (کۆمپیوتەر و ئینفۆر ماتیکس) لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە، كۆلیژەكە لە سێ بەش پێكدێت ئەوانیش بریتین لە: تەکنەلۆجیای زانیاری، زانستی کۆمپیوتەر، ژیری دەستکرد.

راشیگەیاند: بۆ ئەمساڵ دەرچووانی پۆلی 12 دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگیران لەم کۆلێژە پێشکەش بکەن.

بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵلاحەدین گوتیشی: ئەم کۆلێژە نوێیە بۆ ئەمساڵی خوێندنی پلانی وەرگرتنی 170 قوتابی بە هەموو بەشەکانی زانکۆلاین و پارالێل هەیە.

بە كردنەوەی ئەم كۆلیژە نوێیە، كۆی گشتی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین دەبن بە 17 کۆلێژ.

سەرچاوە: کوردستان تیڤی

18/09/2025

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ڕووماڵی دیمەن و ڤیدیۆی ڕووداوی تاوان قەدەغەیە
بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لەمەودوا ڕێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی ڕووداوی تاوان بڵاو بكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، كە ئاراستەی گشت وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەت كراوە، لەمەودوا ڕێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی ڕووداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و ڕووماڵی بکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەم گشتاندنە لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، كە تێیدا داوای كردووە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی ڕووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، ڕێگە نەدرێت ڕووماڵی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە ڕێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ. "

ئەمریکا: یەپەگە هاوپەیمانێکی سەرەکییە و داوای گفتوگۆ لەنێوان تورکیا و قەسەدە دەکاتتۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕ...
30/08/2025

ئەمریکا: یەپەگە هاوپەیمانێکی سەرەکییە و داوای گفتوگۆ لەنێوان تورکیا و قەسەدە دەکات
تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕایگەیاندووە کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) چیتر پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە نەماوە و ئێستا بوونەتە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعشدا.
لە چاوپێکەوتنێکدا، باراک داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) کرد بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لەسەر سنووری نێوانیان. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو لا، واتە مەزڵوم عەبدی و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەلایەک، و هاكان فیدان و ئیبراهیم کاڵن وەک نوێنەرانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەلایەکی ترەوە، بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەکەن، بەڵام پێویستە گفتوگۆی زیاتر بکرێت.

نێردەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا دووپاتکردەوە و وتی ئامانجی هاوبەشی نێوان دیمەشق و واشنتۆن بریتییە لە گەڕاندنەوەی سووریا بۆ ڕێڕەوی ئاشتی و خۆشگوزەرانی.

باراک هەروەها باسی لە گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرد و ڕوونیشیکردەوە کە هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەم تێڕوانینی ئیسرائیلی بۆ ئاسایش گۆڕی و ئیسرائیل سوورە لەسەر پاراستنی خۆی بە هەموو شێوەیەک.سەبارەت بە دۆسیەی لوبنان، باراک پێیوابوو چارەسەرەکە لە چەکداماڵینی "حزبوڵڵا"دا نییە، بەڵکو لە "دابینکردنی دەرفەتی ئابوورییە بۆ پێکهاتەی شیعە بە شێوەیەک کە کاریگەری ئێران کەمبکاتەوە."

لە کۆتاییدا، باراک داوای لە سەرکردەکانی ناوچەکە کرد دەستبەرداری کێشەکانی ڕابردوو ببن و کەناڵەکانی گفتوگۆ بکەنەوە بۆ بنیادنانی داهاتوویەک لەسەر بنەمای سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئابووری.

ئا. ئەحمەد جەردیس

لە یازدەهەمین ساڵیادی کارەساتی شنگالداسەرۆک بارزانی داوای قەرەبووکردنەوەی قوربانیان دەکاتلە پەیامێکدا بەبۆنەی یازدەهەمین...
03/08/2025

لە یازدەهەمین ساڵیادی کارەساتی شنگالداسەرۆک بارزانی داوای قەرەبووکردنەوەی قوربانیان دەکات

لە پەیامێکدا بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی کارەساتی شنگال، سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند کە ئەو تاوانەی تیرۆریستانی داعش دژی خوشک و برا ئێزیدییەکان ئەنجامیان دا، هەموو سنوورەکانی دڕندەیی تێپەڕاندبوو و برینێکە کە هەرگیز لە یاد ناچێت.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە هێرشی سەر ئێزیدییەکان، کە بەهۆی کوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە کرانە ئامانج، درێژکراوەی ئەو زنجیرە کارەساتانەیە کە بە درێژایی مێژوو بەرۆکی گەلی کوردستانی گرتووە. ناوبراو تاوانەکەی داعشی بە جینۆساید وەسف کرد.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد کە "مێژووییەکی پڕشنگداریان تۆمار کرد و بۆ ئازادکردنی چیای شنگال و شنگال خوێنیان بەخشی و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش کردەوە. هەروەها سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگە و تێکشکاندنی داعش.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە قەرەبووی قوربانیانی کارەساتی شنگال و هەموو ئەو جینۆسایدانەی دیکە بکاتەوە کە دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراون.
هاوکات داوای کۆتاییهێنان بەو هزر و ڕەفتارە شۆڤینیانە کرد کە بە بیانووی جیاواز و عەقڵیەتێکی نامرۆڤانە و نکۆڵیکارانە، ئازاری گەلی کوردستان دەدەن.
ئەحمەد جەردیس

دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەو تاوانەی تیرۆریستانی داعش یازدە ساڵ بەر لە ئێستا لە دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا تاوانێك بوو هەموو سنوورەكانی نامەردی و دڕندەیی تێپەڕاندبوو، ئەمە ئازارێكە هەرگیز لە یادمان ناچێت. قەدەری گەلی كورد ئەوە بووە كە هەمیشە دوژمنی دڵڕەق و بێویژدانی هەبووە و كارەسات لەدوای كارەسات بەرۆكی گەلی كوردستانی گرتووە. ئەوەی لەدژی خوشك و برایانی ئێزیدی ڕووی دا درێژكراوەی ئەو زنجیرە كارەساتانەیە كە لەدژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون. لای هەموو كەسێك ڕوونە ئێزیدییەكان بە هۆی كوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و بێویژدانیی تاوانبارانی داعش و جینۆساید كران.

لەدوای ڕوودانی ئەو كارەساتە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش، گەلی كوردستان و پێشمەرگە بە دڵ و بە گیان لەگەڵ خوشك و براكانیان بوون و ئەوەی لەدەستیان هات بۆ ڕزگاركردنی ئاوارەكان و ئازادكردنی شنگال و چیای شنگال ئەنجامیان دا. لێرەدا ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هەموو ئەو قارەمانانە بەرز دەنرخێنین كە مێژووییەكی پڕشنگداریان تۆمار كرد و بۆ ئازادكردنی چیای شنگال و شنگال خوێنیان بەخشی و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە و سەری تیرۆریستانیان خستە ژێر پێی ئێزیدییەكان. هەروەها زۆر سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكەین كە لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و تێكشكاندنی داعش ڕۆڵێكی بەرچاویان بینی.

لە یازدەهەمین ساڵیادی كارەساتی شنگالدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە و هەموو ئەو تاوان و كۆمەڵكوژیانە دەنێرین كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتوون. پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی قوربانیانی كارەساتی شنگال و هەموو ئەو جینۆسایدانە بكات كە دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون. دەبێ كۆتایی بەو هزر و ڕەفتارە شۆڤینیانە بێت كە هەرجار و بە بیانوویەك و بە عەقلیەتێكی نامرۆڤانە و نكۆلیكار ئازاری گەلی كوردستان دەدەن.

مسعود بارزانی

3ی ئابی 2025

30/07/2025

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک پایتەخت پووچەڵکردووەتەوە

پورتوگال: شوێنپێی ٧٨ هەزار ساڵەی خێزانێکی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوەتوێژەران لە کەناراوێکی باشووری پورتوگال شوێن پێی بە بەردبو...
29/07/2025

پورتوگال: شوێنپێی ٧٨ هەزار ساڵەی خێزانێکی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە

توێژەران لە کەناراوێکی باشووری پورتوگال شوێن پێی بە بەردبووی خێزانێکی نیاندەرتاڵیان دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی ٧٨ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. ئەم دۆزینەوە گرنگە کە بە ڕێکەوت لەلایەن جیۆلۆجیستێکەوە دۆزرایەوە، تێگەیشتنێکی نوێ لەبارەی ژیانی ڕۆژانە و چالاکییەکانی نیاندەرتاڵەکان لە کەناراوەکانی ئەوروپادا دەخاتەڕوو.

ئەم شوێن پێیە لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ و ڕێک پێش دەستپێکردنی کەرەنتینەی کۆرۆنا، لە کەناراوی "مۆنتی کلێریگۆ" دۆزرایەوە. کارلۆس نێتۆ دێ کارڤالیۆ، جیۆلۆجیست لە کاتی پیاسەکردن لەگەڵ هاوسەرەکەیدا چاوی بەم شوێنپێیە دێرینانە کەوت. بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەم شوێنپێیانە هی پیاوێکی پێگەیشتوو و دوو منداڵی نیاندەرتاڵن کە پێکەوە بە ناوچەکەدا گەڕاون، ئەوەش ئاماژەیە بۆ هەبوونی ژیانی خێزانی و چالاکی هاوبەش لە نێویاندا.

نێتۆ دێ کارڤالیۆ، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکەڕایگەیاند: "بوونی شوێنپێی منداڵان لە تەنیشت شوێنپێی کەسانی پێگەیشتووەوە، ئەوە دەردەخات کە منداڵان لە کاتی چالاکییە ڕۆژانەکاندا یاوەری گەورەکانیان کردووە.

شوێنپێی بە بەردبووی مرۆڤ بەتایبەتی نیاندەرتاڵەکان لە دۆزینەوە زۆر دەگمەنەکانن، چونکە شوێنپێکانیان جیاوازییەکی کەمی لەگەڵ مرۆڤی مۆدێرندا هەیە. بەڵام لەبەر ئەوەی مرۆڤی مۆدێرن لەو سەردەمەدا هێشتا نەگەیشتبووە ئەوروپا، توێژەران دڵنیان کە ئەم شوێنپێیانە هی نیاندەرتاڵەکانن. بەم دۆزینەوە نوێیە کۆی گشتیی ئەو شوێن پێی نیاندەرتاڵانەی لە ئەوروپا دۆزراونەتەوە گەیشتە هەشت شوێن پێ.

توێژەران پێیانوایە ئەم گرووپە نیاندەرتاڵە بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی خۆراکی وەک صەدەف یان ڕاوکردنی ئاژەڵان لەم ناوچە کەناراوییەدا بوونە. هەرچەندە هیچ پاشماوەیەکی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام توێژەران ئەگەری ئەوە دادەنێن کە ئەمە شوێنێکی ڕاوکردنی وەرزی بووبێت بۆیان.

ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوە گرنگە لە گۆڤاری زانستیی "Scientific Reports" لە بەرواری 03 تەمموزی 2025 بڵاوکراوەتەوە.

ئا.دارشتنەوە: ئەحمەد جەردیس
Ahmed Jardes

26/07/2025

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بەکارهێنانی زمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکاندا قەدەغە کرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، لە بڕیارێکی نوێدا بەکارهێنانی زمانی کوردی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و وەرگێڕان لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆکانی کەرکووک، موسڵ و دیالە قەدەغە کرد.

نووسراوەکە لە ڕۆژی ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥ لەلایەن د. حەیدەر عەبد زوهد، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کاروباری زانستی واژۆی لەسەر کراوە و ئاڕاستەی زانکۆ حکوومی و ئەهلییەکانی ئەو سێ پارێزگایە کراوە.
بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم زانکۆکان پابەند کراون کە زمانی فەرمی لە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکاندا تەنیا زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بێت. لە نووسراوەکەدا بە ڕاشکاوی هاتووە کە بەکارهێنانی زمانی کوردی "بەهەموو شێوەیەک" لە وەڵامدانەوە و تەنانەت وەرگێڕانی پرسیارەکانیشدا قەدەغەیە.

ئەم بڕیارە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و بە پێچەوانەی ماددەی ٤ی دەستووری عێراق دادەنرێت، کە تێیدا هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی وەک دوو زمانی فەرمی لە عێراقدا ناسێنراون.
پێشتر لە هەندێک کۆلێژ، وەک کۆلێژی یاسا، بڕیاری هاوشێوە دەرکرابوو کە تەنیا بەکارهێنانی زمانی عەرەبی دیاریکرابوو، بەڵام ئەم بڕیارە نوێیە قەدەغەکارییەکە بۆ سەرجەم کۆلێژەکان و بەشە زانستییەکانی ئەو زانکۆیانە فراوان دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارە کێشە و ئاستەنگی زۆر بۆ ئەو قوتابییە کوردانە دروست بکات کە لەو ناوچانە دەخوێنن، بەتایبەت لە پارێزگای کەرکووک کە ژمارەیەکی بەرچاو قوتابی کوردی لێیە و پێشتر بۆ تێگەیشتن لە پرسیارەکان پێویستیان بە وەرگێڕان هەبووە.

ئا. ئەحمەد جەردیس

میراتی شومی لۆزان سەدەیەک لە چەوسانەوە و خۆڕاگریئەمڕۆ ١٠٢ ساڵ بەسەر  پەیماننامەی لۆزان تێدەپەڕێتزیاتر لە سەدەیەک لەمەوبە...
24/07/2025

میراتی شومی لۆزان سەدەیەک لە چەوسانەوە و خۆڕاگری
ئەمڕۆ ١٠٢ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێدەپەڕێت
زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم و لەناو داروپەردووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا هیوا و خەونێکی مێژوویی گەلی کورد لە ئاسۆدا بەدەرکەوت. پەیمانی سیڤەر وەک بەڵێنێکی نێودەوڵەتی دەرگای بەڕووی داننان بە مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کوردستان کردەوە. بۆ یەکەمجار لە مێژووی هاوچەرخدا خەباتی ڕزگاریخوازیی کورد لە ئاستی جیهانیدا بەفەرمی ناسرا و خەریک بوو خەونی لەمێژینە ببێتە ڕاستی.
بەڵام ئەم هیوایە زۆری نەخایاند بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەکان و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورک زوو ئەم خەونەیان لەباربرد، لەبری جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی سیڤەر جیهان شایەتحاڵی لەدایکبوونی پەیماننامەیەکی شوم بوو بە ناوی لۆزان لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣.
لۆزان تەنها هەڵوەشاندنەوەی بەڵێنێک نەبوو بەڵکو پیلانێکی ڕێکخراو بوو بۆ دابەشکردنی خاکی کوردستان و بەخاکسپاردنی خەونی نەتەوەیەک. ئەم پەیماننامەیە بووە بناغەی یاسایی بۆ دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەتی تازە دامەزراوی (تورکیا، ئێران، عێراق، سووریا)دا. بەمەش گەلی کورد نەک هەر لە مافی سەربەخۆیی بێبەش کرا بەڵکو بووە کەمینەیەکی چەوساوە لەناو سنوورە دەستکردەکاندا و ڕووبەڕووی سیاسەتی سیستماتیکی سڕینەوەی ناسنامە و زمان و کولتوور بووەوە.
ئاسەوارەکانی لۆزان تەنها لە سنووری جوگرافیدا قەتیس نەمان بە درێژایی سەدەی ڕابردوو ئەم پەیماننامەیە بووەتە سەرچاوەی کارەسات و نەهامەتیی بێشومار بۆ کورد. لە هەر چوار پارچەی کوردستان سیاسەتی سەرکوت، ئەنفال، کیمیاباران، کۆچبەرکردن و تواندنەوەی کولتووری، بوونە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەی کورد. هەر شۆڕش و ڕاپەڕینێکیش کە بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکان کراوە، بە ئاگر و ئاسن وەڵام دراوەتەوە، زۆرجار بە پشتیوانی ئەو هێزانەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەڵێنی ئازادییان پێدابوو.
ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی ١٠٢ ساڵ هێشتا لۆزان وەک برینێکی قووڵ و سارێژنەبوو لە جەستەی نیشتماندا ماوەتەوە. سەیر ئەوەیە کە میراتگرانی هەمان ئەو عەقڵیەتەی کە لۆزانیان خوڵقاند، واتە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان هێشتا لەسەر هەمان سیاسەتی دژایەتیکردنی مافەکانی کورد بەردەوامن و لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکی کورد بەرەو ئازادی یەکدەگرنەوە.
لەگەڵ هەموو ئازار و قوربانیدانەکانیشدا ئاگری خەباتی ڕزگاریخوازی لە دڵی گەلی کورددا نەکوژاوەتەوە. ئەم یادە تاڵە، تەنها بۆ باسکردنی ڕابردوویەکی پڕ لە خیانەت نییە، بەڵکو زەنگێکە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و هۆشیارییەکی مێژووییە بۆ ئەوەی جارێکی تر چارەنووسی نەتەوەیەک نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان، خەونی سەربەخۆیی هەرچەندە ڕێگاکەی سەخت و دوورودرێژ بێت، بەڵام لە هزری هەر تاکێکی کورددا زیندووە و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی بەردەوامە.
ئەحمەد جەردیس

17/07/2025

بەهۆی فراوانبوونی هێڕشە درۆنییەکان بۆ سەر ژێرخانی ئابوری هەرێم و کێلگەنەوتییەکانی ، فراکسیۆنی پارتی داوای کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەکات

16/07/2025

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 16ی تەمووزی 2025 كاتژمێر (7:10)ی ئێوارە بۆ جاری دووەم لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی نەوتی هانت ئویلی ئەمریكی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، كە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نیگەرانییەكی قووڵی لە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە هەیە و بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەكات، كە دەكرێتە سەر دامەزراوەكانی وزە لە هەرێمی كوردستان و مەترسیی لەسەر هاوڵاتییانی ئەم ناوچانە و سەلامەتی كارمەندانی مەدەنی كەرتی وزە دروست دەكات، لەهەمان كاتدا دووبارە بانگەوازی هەموو لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین كە بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سیڤلی ناوچەكە و كارمەندانی مەدەنی و ئەمنییەتی ووزە و ڕێگرتن لە هێرشی دیكە بۆ سەر كەرتی ووزەی كوردستان.

هێرشە درۆنییەكانی 14و 15و 16ی تەمووزی 2025 بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و كێڵگە نەوتییەكانی (خۆرمەڵە و سەرسەنگ و بیشخاپوور و عین سفنی) لە پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیانی ماددی گەورەی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروست كردووە، بۆیە جارێكی دیكە داوا دەكەین كە حكومەتی فیدراڵی بەئەركی خۆی هەڵسێت بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەم هێرشانە دابنرێت.

Address

Irbil
0046

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurd Extra posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share