17/09/2025
لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی ژینگە و سروشتی کوردستان، چەندین پێداویستی جۆراوجۆری (لۆجستی، تەکنیکی و ئامێری ئاگرکوژێنەوە) بۆ بەتالیۆنی ژینگەی مێرگەسۆر دابینکران، هەروەها تیمەکانیان بەشدارییان پێدەکرێت لە چەندین خولی ڕاهێنانی تایبەت بە بواری ژینگەپارێزی، دوای دەرچوونیان لەم خولانە و بە سوود وەرگرتن لەم کەرەستە و پێداویستییانە، هێزی ژینگەپارێزی مێرگەسۆر، جگە لە کارکردن بۆ هۆشیاری خەڵک بۆ پاراستنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی کلتووری ژینگەدۆستی، پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ و بە شێوەیەکی کاریگەرتر دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروشتی ناوچەکە.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی