03/09/2026
ئەمریکا و ئیسرائیل . . .
وەک "شێت" تەقە لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن . . .
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە وەک "شێت" تەقە لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن و ئەوەشی بە هۆکاری سەرەکیی بەرزمانەوەی نرخی بەنزین لە ئەمریکا گەڕاندەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2026، ڤانس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە بەڵێنەکانی پێشووی سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینە بۆ دابەزاندنی نرخی گاڵۆنێک بەنزین بۆ سێ دۆلار بەرگری لە وەزیرەکە کرد و رایگەیاند، شتەکان "لە بنەڕەتدا پێشبینی نەکراون."
ڤانس گوتی: "واقیعی بنەڕەتی ئەوەیە کە هۆکاری بەرزیی نرخی بەنزین ئەوەیە کە ئێرانییەکان تەقە لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن. تەنانەت کاتێک رێککەوتنیشیان واژۆ کرد بۆ راگرتنی تەقە، دەستبەجێ گەڕانەوە سەر هەمان رەفتار."
رۆژی 28ـی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامی دانەوە. وەکو بەشێک لە وەڵامەکەی، ئێران هێرشیکردە سەر وڵاتانی دراوسێی، لەوانە هەرێمی کوردستان، کوێت، بەحرێن و قەتەر. رۆژی 2ـی ئاداریش، تاران تەنگەی هورمزی داخست