4KN Media

4KN Media ـ4KN media لە سەرەتایی سـاڵی ٢٠١٧ کەوتۆتە بەرچاوی بینەران کار لەسەر هزری نوێی میدیایی کردووە

19/05/2026

“ئاژانسی میهر: دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی قشمی ئێران بیسترا و هۆکارەکەی نەزاندراوە”

19/05/2026

“بەرپرسێکی یەکێتی
قسە لەسەر دوو ئیدارەیی دەکات”

زانیاری زیاتر لەکۆمێنتە

"ترەمپ و چین... جەنگی نوێی سەرکردایەتی ئابوری جیهان"4KN Mediaلە کاتێکدا جیهان بەرەو گۆڕانکارییە گەورەی سیاسی و ئابورییەک...
15/05/2026

"ترەمپ و چین... جەنگی نوێی سەرکردایەتی ئابوری جیهان"

4KN Media

لە کاتێکدا جیهان بەرەو گۆڕانکارییە گەورەی سیاسی و ئابورییەکان هەنگاو دەنێت پانۆرامای سەردانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنها ڕووداوێکی دیپلۆماسی نەبوو، بەڵکو بەشێک بوو لە جەنگێکی گەورەتر؛ جەنگی کۆنترۆڵکردنی سیستەمی ئابوری جیهان. ئەمریکا باش دەزانێت کە چین ئێستا بووەتە ئەژدیهای ئابوری جیهان، وڵاتێک کە توانیویەتی بەهێزی وەبەرهێنان، تەکنەلۆژیا و پیشەسازی، شوێنی خۆی لە ناو بازاڕی جیهاندا جێگیر بکات و ڕۆڵێکی گەورەو کاریگەری هەبێت.

واشنگتن هەوڵدەدات هێزی ئابوریی خۆی لە چنگی نەیارەکانی دەربهێنێت و دووبارە ببێتە ناوەندی سەرەکیی سەرمایەگوزاری و پیشەسازی جیهان. بۆیە بەهێزی دیپلۆماسی و ئالتەرناتیڤی ئابوری، فشار دەخات بۆ ئەوەی کۆمپانیا و سەرمایەگوزاران دووبارە ڕوو لە بازاڕی ئەمریکا بکەن. لە هەمان کاتدا، هەوڵ دەدرێت زنجیرەی وەبەرهێنان و پیشەسازی لە چینەوە بگوازرێتەوە بۆ ناوخۆی ئەمریکا وا لەچین پێویستیەکانی لە ئەمریکا بکڕێت.

لە بەرامبەردا، چین لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، بە هۆی دیدێکی ئابووریی درێژخایەن، توانیویەتی خۆی بگۆڕێت بۆ ناوەندێکی سەرەکی لە ئابووری جیهانیدا. ئەو وڵاتە بە وردی کاری کردووە بۆ بنیاتنانی هێزی ئابووری خۆی و بەرزکردنەوەی تواناکانی لە بوارەکانی وزە و تەکنەلۆژیا، لەگەڵ چەسپاندن و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی. ئەوەی لە ئەزموونی چین سەرنجڕاکێشە، سەرکەوتنەکەیەتی لە چاندنی ئەو بیرۆکەیە لە نەوەکاندا کە پاراستنی کولتوور، ناسنامەی نەتەوەیی و پێگەی ووڵاتەکەیان ، لە هەموو پایەکانی دیکە گرنگترە. بەلای چینییەکان، گرنگی سەرەکی بە جۆری سیستەمی سیاسی نادرێت، چ کۆمۆنیستی بێت یان لیبراڵ دیموکرات، بەڵکو ئەولەویەت بۆ گەشەسەندنی وڵات و بەهێزکردنی هێزی ئابوورییەکەی دەدرێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە داهاتووی وڵات بکات.

لە ڕوانگەیەکی ترەوە، ئەمریکا دەیەوێت پەیامێکی سیاسی و ستراتیژیی بۆ ئێران بنێرێت؛ ئەوەش ئەوەیە کە هەرچەندە هاوپەیمان و دۆستی هەبێت، لە کۆتاییدا هێزی مەزن هێشتا دەسەڵاتی باڵادەستی جیهانی لە واشنتۆنە. هەروەها هەوڵدەدات جەخت لەسەر توانای بەردەوامی خۆی بکاتەوە بۆ پاراستنی هاوسەنگی وزەی جیهانی و کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکانی نەوت و گاز، بە تایبەتی لەئێستادا گەروی هورمز Strait of Hormuz تووشی ئاڵۆزی و پچڕانێک ببێت کە کاریگەری لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی وزە هەبێت.

ئەمڕۆ ململانێی نێوان ئەمریکا و چین چیتر تەنها جەنگی بازرگانی نییە؛ بەڵکو بووەتە کێبڕکێیەکی گشتگیر بۆ سەرکردایەتی جیهان لە داهاتوودا. ڕووبەڕووبوونەوەیەک کە تیایدا ئابووری، وزە، تەکنەلۆژیا و وەبەرهێنان، جێگەی چەکی تەقلیدیان گرتووەتەوە. لە ئەنجامدا، ئەو وڵاتە سەرکەوتوو دەبێت کە بتوانێت هاوسەنگی نێوان هێزی ئابووری و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی بپارێزێت و بە شێوەیەکی کاریگەر سەرکردایەتی جیهانی بەدەست بهێنێت.

سەرۆک بارزانی.. باوکی رۆحیی نەتەوە و سێبەری دڵنیاییدکتۆر. شێرزاد ئازاد سوڵتانلە لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەیەکدا کە بەردەوا...
09/04/2026

سەرۆک بارزانی.. باوکی رۆحیی نەتەوە و سێبەری دڵنیایی

دکتۆر. شێرزاد ئازاد سوڵتان

لە لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەیەکدا کە بەردەوام لە خەباتدایە، ڕۆژگارە سەختەکان و زامە قووڵەکان، تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەن بۆ دەرکەوتنی شکۆ و مەزنیی سەرکردەکان. کاتێک دەستی تاریکی و پەلاماری ترسنۆکانە، خوێنی پاکی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی دەڕژێنێت، ئەوە تەنیا خێزانێک نییە کە دڵی دەشکێت، بەڵکوو تەواوی نیشتمان زامدار دەبێت، بەڵام ڕێک لەو ساتە تاریک و پڕ لە نیگەرانییەدا، کاتێک ڕێبەرێک، وەک باوکێکی میهرەبان و شاخێکی پتەو دەردەکەوێت و سێبەری دڵنیایی بەسەر برینەکاندا دەدات، فرمێسکی خەم دەگۆڕێت بۆ هێز و شکاویی ڕۆحی نەتەوە دەبێتەوە بە پەیکەری خۆڕاگری.

لە ڕۆژێکی پڕ لە خەم و نیگەرانیدا، کاتێک دەستی ڕەشی تیرۆر و ڕق، پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی بە ناحەق شەهید کرد، ڕووداوەکە دڵی هەموومانی هەژاند و تەمێکی قووڵی بەسەر کوردستاندا کێشا، بەڵام لە ناوجەرگەی ئەو ئازارەدا، هەڵوێستی خێرای مەرجەع و سەرۆکمان بۆ گەیشتنە ناو ماڵی شەهیدان و دەربڕینی هاوسۆزی، مانا و ڕەهەندێکی دیكەی بەخشییە ئەو ساتە تەنگانەیە.

ئەم ئامادەبوونە تەنیا سەرەخۆشییەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو نیشانەی دڵسۆزی، میهرەبانی و شکۆی سەرکردەیەک بوو کە خۆی بە بەشێک لە هێزی دەروونیی کوردستان دەزانێت.

سەرۆک بارزانی تەنیا کەسایەتییەکی سیاسی نییە، بەڵکوو ئەو ڕێبوارە ماندووەی ڕێگای مێژووە، کوڕی ئەو قوتابخانەیەیە کە ناسنامەی کوردستانی بە خەبات و کەرامەتەوە گرێ داوە.

هێزی جەنابیان تەنیا لە سەنگەری شەڕ و مەیدانی خەباتدا بەرجەستە نابێت، بەڵکوو هێزی ڕاستەقینەی ئەو لە میهرەبانی، ئارامی و بوونیدایە وەک باوکێک بۆ خێزانی شەهیدان.

لە کولتووری ئێمەدا، "باوک" تەنها ناوێکی خێزانی نییە، بەڵکوو هێمایەکە بۆ متمانە، پشتگیری و قەڵایەک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان.

جەنابی سەرۆک بۆ نەتەوەکەمان ڕێک ئەو پێگەیەی هەیە: وەک باوکێک کاتێک دەزانیت لە ماڵدایە، ترس دەڕەوێتەوە، دڵەکان ئارام دەگرن و چرای هیوا لە ناخماندا دووبارە دادەگیرسێتەوە. لەو ڕۆژانەی دەنگی تەقینەوە و هەواڵی ناخۆش مێشک و دەروونمان دەهەژێنێت، تەنیا هەستکردن بەوەی کەسێک هەیە چاوێکی بێدار و قەڵغانێکی بەهێزە بۆ بەرگریكردن لێتەوە، گەورەترین ئارامییە.

لە کاتی قەیرانەکاندا، هێزی ڕاستەقینەی نەتەوە دەردەکەوێت.

هێز تەنیا چەک و تەقەمەنی نییە، بەڵکوو هێز بوونی ڕێبەرێکی نەترسە کە لە ناوجەرگەی خەڵکدایە و خەمی میللەتەکەی بە خەمی خۆی دەزانێت. سەرۆکی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە کاتێک ناوی دێت، ورەی مرۆڤەکان بەرز دەبێتەوە و هیوایەکان چەکەرە دەکەنەوە.

ڕێبەرە ڕاستەقینەکان لە کاتی ئازاردا، لەدوورەوە و لەپشتی پەردەکانەوە قسە ناکەن، ئەوان دەچنە ناو ئازارەکان. چوونە ناو خێزانی شەهیدان و سڕینی فرمێسکی هەتیوان، پەیامێکی قووڵی تێدایە: "ئێمە لەگەڵتانین... لە هەر خەم و لە هەر سەنگەرێکدا."

بۆ خێزانێکی دڵشکاو، ئەم ئامادەبوونەی جەنابیان دەبێتە سەرچاوەی سەبووری و هێز. سەرۆک بارزانی بۆ نەتەوەی کورد وەک ئەو باوکە میهرەبانەیە کە بوونی لە هەر شوێنێک بێت، هێز، دڵگەرمی و شکۆ دەبەخشێتە تەواوی کوردستان.

ئێەمە هەمیشە لەگەڵتانین..
29/03/2026

ئێەمە هەمیشە لەگەڵتانین..

سەرۆکوەزیرانێكی بەهێز لە گێژاوی قەیرانەکاندا.. کاتێک ئەنجامەکان دەدوێن

19/01/2026

هێزێکی پێشمەرگە لە باشوری کوردستان ئامادەییان داوە بچنە رۆژئاوای کوردستان
زانیاری لە کۆمێنتە….

ئەمرۆ لە پیرمام سەرۆک بارزانی مێوانداری نوێنەری  ترمپ کرد بۆ کاروباری سوریان و مەزلوب عەبدی نوێنەری کوردستانی رۆژئاوا  د...
17/01/2026

ئەمرۆ لە پیرمام سەرۆک بارزانی مێوانداری نوێنەری ترمپ کرد بۆ کاروباری سوریان و مەزلوب عەبدی نوێنەری کوردستانی رۆژئاوا
درێژەی بابەت لە کۆمێنت ….

13/01/2026

پارەی بۆ وەزارتێکی کوردستان سەرفکرا
زانیاری لە کۆمێنتە

زانیاری لە کۆمێنتە ……
13/01/2026

زانیاری لە کۆمێنتە ……

13/01/2026

زیاتر لە ٢ هەزار کوژراو لە رۆژهەلاتی کوردستان تۆمار کراوە
زانیاری لە کۆمێنتە

Address

Irbil
44000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 4KN Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to 4KN Media:

Share

Category