رۆژنامەی میدیا

رۆژنامەی میدیا په‌یجی فه‌رمی رۆژنامه‌ی میدیا

*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە هونەرمەند ئەحمەد زەمانە دەكات* میدیا - هەولێر: پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتى ١٤ / ١٠ ...
14/10/2025

*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە هونەرمەند ئەحمەد زەمانە دەكات*

میدیا - هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتى ١٤ / ١٠ / ٢٠٢٥، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر ، پێشوازیكرد لە هونەرمەندی ناسراو بەڕێز (ئەحمەد زەمانە)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی هونەری كوردستان و رۆڵى هونەرمەند و رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى و کلتوورى کوردستان كرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK ئاماژەى بە رۆڵى بەڕێزیان لە بزاڤى هونەری دەڤەری مەخموور و کوردستان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ بەڕێزیان خواست.

مه‌كته‌بى سياسيى YNDK سەردانى دیوەخانی مام خولەی هادی ئاغای دزەیی دەکاتمیدیا – هه‌ولێر:مه‌كته‌بی سياسيى YNDK بەمەبەستى ب...
11/10/2025

مه‌كته‌بى سياسيى YNDK سەردانى دیوەخانی مام خولەی هادی ئاغای دزەیی دەکات

میدیا – هه‌ولێر:

مه‌كته‌بی سياسيى YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین سەردانی دیوەخانی (مام خولەی هادی ئاغای دزەییان) کرد و له‌لايه‌ن كاك هێمن دزه‌يى و خزمانى دزه‌يى پێشوازیكران.
ڕۆژى هه‌ينى رێكه‌وتى 10/10/2025، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK) ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سه‌ردانى دیوەخانی (مام خولەی هادی ئاغای دزەیی) یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن كاك هێمن دزه‌يى و خزمانى دزه‌يى پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مه‌كته‌بى سياسيى YNDK هیواى له‌ش ساغى بۆ خواستن و جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى كۆمه‌ڵايه‌تى و خزمايه‌تى كرده‌وه‌، لەبەرامبەردا بەڕێز (كاك هێمن دزه‌يى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى، سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى مه‌كته‌بى سياسيى ( YNDK )- يان كرد.

بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان و YNDK و پارتى رەنجدەرانى کوردستان کۆدەبنەوە   میدیا - هەولێر:  ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە ؛...
10/10/2025

بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان و YNDK و پارتى رەنجدەرانى کوردستان کۆدەبنەوە

میدیا - هەولێر:

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە ؛ رێکەوتی ٩ی ١٠ى ٢٠٢٥، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى بەڕێزان (غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و باپیر کامەلا سکرتێرى گشتى پارتى رەنجدەرانى کوردستان و عەبدوڵڵاى حاجى مەحموود رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان)، هەر سێ لایەنى سیاسى لەسەر ئاستى باڵا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان کرد، بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گۆڕانکارى و پێشهاتانەى روویانداوەو روودەدەن، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنى دەسکەوتەکانى گەلی كوردستان، شایانى باسە پرسى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.
لە دوا تەوەرى کۆبوونەوەکەشدا هەر سێ لایەن جەختیانکردەوە سەر پتەوکردن و پێشخستنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان، لەپێناوە زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا :سکرتێرى گشتیى YNDK جەژنى (جەما) لە میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان پیرۆز دەكات میدیا - هەول...
08/10/2025

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا :
سکرتێرى گشتیى YNDK جەژنى (جەما) لە میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان پیرۆز دەكات

میدیا - هەولێر :
ئێوارەی ئەمڕۆ، ٨ / ١٠ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, بەبۆنەى جەژنى (جەما) پیرۆزبایى لە جەنابیان کرد و، هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ؛ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز (میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەبۆنەى جەژنى (جەما)، پیرۆزبایى لە جەنابى میر و لە رێى جەنابیانەوە لە ماڵباتى میر و جڤاتى رۆحانى و تەواوى خوشک و برایانى ئێزدى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هەروەها ئومێدى خواست ئەم جەژنە بەخێرو خۆشى بۆ خوشک و برایانى ئێزدى و هەموو گەلى کوردستان بگەڕێتەوە، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رۆڵى جەنابى میرى لە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان بەرز نرخاند.
(میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و خوشک و برایانى ئێزدى بە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى YNDK راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى سکرتێرى گشتیى YNDK-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی برایانەى نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى گەلى كوردستان.

به‌گه‌شتياريكردنى شاخەکانى كوردستان نووسينى: شاخه‌وان خاليدشاخەکان هەموو کاتێک دڵڕفێنن و سه‌رنجى مرۆڤیان ڕاکێشاوە، ئەو ب...
08/10/2025

به‌گه‌شتياريكردنى شاخەکانى كوردستان

نووسينى: شاخه‌وان خاليد

شاخەکان هەموو کاتێک دڵڕفێنن و سه‌رنجى مرۆڤیان ڕاکێشاوە، ئەو بەرزاییانەی کە سەریان لە هەوردا دەکەوێت، داره‌ سەوزەکانیان، كانى و ئاوه‌ سازگاره‌كانيان، و هەوا پاکەکانیان وای لە مرۆڤ کردووە هەمیشە بیانەوێت به‌سه‌ريدا هه‌ڵگه‌ڕێن، شاخەکان نەک تەنها شوێنی جوانن، دەتوانن ببنە سەرچاوەیەکی گەورەی دارایی و کار بۆ خەڵکی ناوچەکان، پرسیارەکە ئەوەیە کە چۆن ئەم سامانە سروشتیە بگۆڕین بۆ شوێنێكى گەشتیاری به‌رهه‌مدار.

یەکەم: توانا و دەرفەتەکان
شاخەکانی کوردستان سامانێکی بێوێنەی سروشتیان هەیە کە کەم وڵات هه‌يانه‌، لە بەرزاییە سەرسوڕهێنەرەکانەوە تا دار و دره‌خت و ڕه‌زه‌ چڕەکان، لە چەمە ئاوە خۆشەکانەوە تا تاڤگه‌ جوانەکان. هەموو ئەمانە دەتوانن ببنه‌ هۆکاری ڕاکێشانی ملیۆنان گەشتیار، بەڵام سەرەڕای ئەم توانایە، هێشتا بەشێکی زۆر کەمی گەشتیارانی جیهان ڕووی لە شاخەکانمان کردووەو زۆر كه‌سانى بيانى به‌هۆى جوانى و به‌رزى شاخه‌كانمان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ شاخه‌وانيه‌كانى كوردستان گه‌شت ده‌كه‌ن.
خەڵکی شاخەکانیش گەنجینەیەکی کەلتوورین. ژیانی سادەیان، خواردنە تایبەتەکانیان، دەستکردەکانیان، و چیرۆکە کۆنەکانیان هەموویان بەشێکن لەو تابلۆیە جوانەی کە دەتوانێت گەشتیار سەرسام بکات، کاتێک گەشتیارێک دێتە شاخەکانمان، نەک تەنها دیمەنی سروشت دەبینێت، بەڵکو ده‌چێته‌ ناخى کەلتووره‌كه‌مان.

دووەم: ژێرخان، بنەمای سەرکەوتن
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی گەشتیاری شاخ لە کوردستان، لاوازی ژێرخانە. ڕێگاکان زۆرجار خراپن، مێوانخانە کەمن، خزمەتگوزاری تەندروستی بوونی نییە، و ئینتەرنێت لە زۆر شوێن نییە. ئەمانە هەموویان دەبێتە هۆی ئەوەی گەشتیارانی كه‌متر بێت.
پێویستە حکومەت و بەشی تایبەت پێکەوە کاربکەن بۆ دروستکردنی ڕێگای باش، بنیاتنانی مێوانخانەی پاک و ئارام، دابینکردنی سیستەمی فریاگوزاری، و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان. بێ ژێرخانی باش، هیچ پلانێک سەرناکەوێت.

سێیەم: جۆرەکانی گەشتیاری شاخ
گەشتیاری شاخ تەنها یەک جۆر نییە، هەندێک کەس حەز لە شاخەوانی دەکەن، هەندێکی دیکە حەز لە کەمپینگ دەکەن، هەندێکیش حەز لە وەرزشی ئاوێتەخواز دەکەن له‌ شاخه‌وانى و پايسكلسوارى و به‌رده‌وانى ئێمە پێویستە بۆ هەموو ئەم جۆرانە ئامادە بین.
بۆ شاخەوانان، دەبێت ڕێڕەوی دیاریکراو و پارێزراو هەبێت لەگەڵ تابلۆی ڕێنمایی. بۆ کەمپەرەکان، پێویستە شوێنی تایبەت دیاری بکرێت لەگەڵ خزمەتگوزاری بۆ وەرزشوانان، پێویستە کەرەستەی پێویست دابین بکرێت و ڕێبەری شارەزا له‌م شوێنانه‌ دابنرێت هەبێت.

چوارەم: ناساندن و بازاڕکردن
یەکێک لە کێشەکانی گەورە ئەوەیە کە هه‌موو شاخەکانمان ناسراو نينه‌، زۆر لە وڵاتانی دیکە شاخێکیان هەیە کە لە هی ئێمە به‌زرتر و جوانتر نيه‌، بەڵام چونکە باشتر ناسراوە، ملیۆنان گەشتیاری دەهێنێت. ئێمە پێویستە بە شێوەیەکی زیرەک و بەردەوام شاخەکانمان به‌هه‌موو جيهان بناسێنین.
سۆشیال میدیا ئەمڕۆ بازنەیەکی گەورەیە بۆ ناساندن، دەبێت وێنە و ڤیدیۆی پڕۆفێشناڵ دروست بکەین و لە هەموو پلاتفۆرمەکاندا بڵاویان بکەینەوە. هەروەها دەتوانین لەگەڵ بلۆگەر و يوتوبه‌ره‌ نێودەوڵەتییەکان هاوکاری بکەین کە بێن و شاخەکانمان ببینن و بۆ ملیۆنان شوێنکەوتووانیان بیناسێنن.
هەروەها ڕێکخستنی فێستیڤاڵ و چالاکی دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت. فێستیڤاڵی خليسكان له‌سه‌ر به‌فر، فێستیڤاڵی موزیک، ڕکابەری شاخەوانی، هەموویان دەتوانن ڕۆڵێکی گەورە بگێڕن لە ناساندنی شاخەکاندا.

پێنجەم: پارێزگاری لە ژینگە
کاتێک گەشتیار زیاد دەکات، مەترسی پیسبوونی ژینگەش زیاد دەکات. زۆر شوێنی جیهان بەهۆی گەشتیارییەوە ژینگەیان وێران بووە. ئێمە پێویستە لە سەرەتاوە ئاگاداربین و ئەم هەڵەیە دووبارە نەکەینەوە، دەبێت سەتڵی زبڵ لە هەموو شوێنێک دابنێین و رێنمايى پاكراگرتن له‌و شوێنانه‌ وه‌كو تابلۆ هه‌ڵبواسين.
شەشەم: سوودى بۆ خەڵکی ناوچەکە هه‌يه‌
گەشتیاری شاخەکان دەتوانێت دەرفەتی گەورە بێت بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ وه‌كو رێبه‌ر و به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێليان بۆ گواستنه‌وه‌ى گه‌شتياران له‌شاخه‌كان و دەتوانێت هه‌زاران هه‌لى کار دروست بکات، دارایی خێزانەکان باشتر بکات، و لاوان لە کۆچکردن بۆ شار بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ڕابگرێت. بەڵام ئەمە تەنها کاتێک ڕوودەدات کە خەڵکی ناوچەکە خۆیان بەشدار بن لە پڕۆسەکەدا.
پێویستە مێوانخانەکان، ڕیستۆرانتەکان، تلفريكه‌كان و کۆمپانیا گەشتیارییەکان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەڕێوە ببرێن یان لانیکەم بەشداری پێیان هەبێت. ئەوان دەزانن باشترین شوێنەکان کوێن، دەزانن چۆن میوانداری بکەن، و دەزانن چۆن کەلتووریيان پیشان بدەن. هەروەها کاتێک خەڵکی ناوچەکە سوود ببینن، ئەوان خۆیان دەبنە پارێزەری باشترین بۆ ئەو سامانەیە.

حەوتەم: ڕۆڵی حکومەت
حکومەت دەبێت ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە گەشەپێدانی گەشتیاری شاخدا. دەبێت پلانێکی درێژخایەنی هەبێت، بوودجە تەرخان بکات، یاسا دابنێت، و سەرپەرشتی بکات. بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت دەرفەت بۆ بەشی تایبەت و تاکەکان دروست بکات.
دەبێت حکومەت پشتگیری لە پڕۆژەی بچووک بکات، قەرز بە مەرجی ئاسان بداتە خەڵکی ناوچەکان، ڕاهێنان بۆ کارمەندانی گەشتیاری دابین بکات، و بازاڕکردنی نێودەوڵەتی بکات. بێ پشتگیری حکومەت، زۆر سەختە گەشتیاری بگەشێنین.

هەشتەم: نموونە لە دونیا
وڵاتانی زۆر لە دونیا سەرکەوتوون لە گەشەپێدانی گەشتیاری شاخ. سویسرا بە شاخەکانی ئالپەوە هەر ساڵێک میلیۆنان گەشتیار وەردەگرێت و ملیاردان دۆلار قازانج دەکات. نیپال بە شاخی هیمالایاوە یەکێکە لە باوترین مەقسەدەکانی شاخەوانان لە جیهاندا. ئۆتریش، نیوزیلەند، که‌نەدا، هەموویان نموونەی باشن.
ئەم وڵاتانە چییان کردووە کە ئێمە نەمانکردووە؟ ئەوان پلانیان داناوە، وەبەرهێنایان کردووە، ژێرخانیان دروستکردووە، و بە شێوەیەکی زیرەک بازاڕکردنیان کردووە. ئێمەش دەتوانین هەمان شت بکەین، تەنانەت لەوانیش باشتر، چونکە شاخەکانمان سروشتێکی تایبەت و جوانيان هه‌يه‌ هەیە.

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە بەڕێز فاروق جەمیل دەکات   میدیا - هەولێر: پێشنیوەڕۆى ڕۆژی ٦ / ١٠ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YND...
07/10/2025

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە بەڕێز فاروق جەمیل دەکات


میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژی ٦ / ١٠ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتیی وڵاتپارێزی کوردستان بەڕێز فاروق جەمیل كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژی دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخمووری ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێرو ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، پێشوازیانکرد لە کەسایەتیی وڵاتپارێزی کوردستان بەڕێز فاروق جەمیل وەزیری پێشوتری داد و ژمارەک لە کەسایەتی و خزمانی دزەیی) و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەی کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.

*سکرتێرى گشتیى YNDK پێشوازى لە نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات (مسد) دەكات*  میدیا - هەولێر : ئێوارەی ئەمڕۆ ٤ / ٩ / ٢...
05/10/2025

*سکرتێرى گشتیى YNDK پێشوازى لە نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات (مسد) دەكات*

میدیا - هەولێر :
ئێوارەی ئەمڕۆ ٤ / ٩ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی له‌ نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات (مسد) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان ویەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، پێشوازیكرد لە بەڕێزان (د. ڕزگار قاسم سەرۆکی تەڤگەری نوژەنی کوردستانی سوریا وئەنجوومەنی سوریای دیموکرات "مسد")، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و یەکدەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان گفتوگۆیان كرد و، جەختیانکردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییە نوێیانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی کوردستانییانە لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باسیان لە گرنگى راوێژى نەتەوەیى کردو جەختیانکردەوە سەر ئەوەى کەوا بۆ دەربازکردنى ئەم قۆناخەو بەرگرتن لە هەڕەشەکان پێویستە لە رێگەى دیالۆگ و راوێژى نەتەوەیى لە نێوان تەواوى هێزە سیاسییەکانى کوردستان پڕۆژەو نەخشەرێگەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دابڕێژرێت، هەر لە دیدارەكەدا نوێنەری (مسد ) سوپاس و پێزانینی خۆیانیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

*سکرتێرى گشتیى YNDK پێشوازى لە شاندى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا (پارتی) دەكات*  میدیا - هەولێر : پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٤ /...
05/10/2025

*سکرتێرى گشتیى YNDK پێشوازى لە شاندى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا (پارتی) دەكات*

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٤ / ٩ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی له‌ شاندى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا (پارتی) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و رێکەوتنى لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان ویەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، پێشوازیانكرد لە شاندى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا (پارتی) ، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئیدریس شکاک ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتی و نوێنەری بەرەی کوردستانی سوریا نەجمەددین حەبەش ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی )، لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و رێککەوتنى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییە نوێیانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی کوردستانییانە لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە گرنگى راوێژى نەتەوەیى کراو جەختکرایەوە سەر ئەوەى کەوا بۆ دەربازکردنى ئەم قۆناخەو بەرگرتن لە هەڕەشەکان پێویستە لە رێگەى دیالۆگ و راوێژى نەتەوەیى لە نێوان تەواوى هێزە سیاسییەکانى کوردستان پڕۆژەو نەخشەرێگەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دابڕێژێت، هەر لە دیدارەكەدا شاندى (پارتی ) سوپاس و پێزانینی خۆیانیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

مه‌كته‌بى سياسى YNDK به‌شدارى ساڵیادى دامەزراندنى هاوپه‌يمانى نيشتمانى دەكات  میدیا - هەولێر:مه‌كته‌بى سياسى YNDK سەردان...
03/10/2025

مه‌كته‌بى سياسى YNDK به‌شدارى ساڵیادى دامەزراندنى هاوپه‌يمانى نيشتمانى دەكات

میدیا - هەولێر:

مه‌كته‌بى سياسى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى هاوپه‌يمانى نيشتمانى-یان كرد و، بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنى هاوپه‌يمانى نيشتمانى پیرۆزباييان لێكردن و هیوای گەشەسەندن و سەركەوتنيان بۆ خواستن.
پێش نیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە رێكه‌وتى 2-10-2025، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان( شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئەندامى کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێر و جه‌لال سمایل کارگێری مەکتەبی ناوەندی پەیوەندیيەکانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى هاوپه‌يمانى نيشتمانى-یان لە شاری هه‌ولێر كرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و كادر و ئه‌ندامانيان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مه‌كته‌بى سياسى YNDK بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هاوپه‌يمانى نيشتمانى، پیرۆزبایيان ئاڕاسته‌كردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنيان بۆ خواستن، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی له ‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گەلی كوردستان.

غفور مخموري يعزي عائلة الشاعرة الفقیدة (مزكين حسكو)ميديا - اربيل:وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقرا...
02/10/2025

غفور مخموري يعزي عائلة الشاعرة الفقیدة (مزكين حسكو)

ميديا - اربيل:

وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK باسمه وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تعزية الى عائلة الشاعرة الفقيدة (مزكين حسكو)، وفيما يأتي نص البرقية:

الأخ العزيز الأستاذ منال حسكو المحترم
عائلة الشاعرة الفقيدة (مزكين حسكو) الأكارم
تحية اخوية وبعد ...
ببالغ الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة الکاتبة والشاعرة الفقیدة (مزكين حسكو) وهي رمز الشخصية الثقافية المناضلة من اجل قضية شعبها ووطنها، ناضلت من اجل قضية شعب كوردستان وحقوقها، برحيلها فقدت الساحة الثقافية الكوردية رمزاً من رموزها، باسمي وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، نقدم لكم احر تعازينا القلبية، نعزيكم بمصابكم الجلل كما ونعزي جميع العائلة الكريمة وجمیع آل حسكو الأكارم ونشارككم ألمكم وحزنكم، نبتهل الى الله العظيم ان يتغمدها برحمته ويجعل مثواها الجنة وأن يلهمكم الصبر والسلوان.

اخوكم
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
02 / 10 / 2025

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان دەكات میدیا - هەولێر: پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣٠ / ٩ / ٢٠...
01/10/2025

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان دەكات

میدیا - هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣٠ / ٩ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە و هەڵبژاردنى خولى داهاتووى پەرلەمانى عێراق كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە، هەروەها هاوهەڵوێستى و یەكدەنگی گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

نوێنه‌ری YNDK له‌ ئه‌وروپا به‌شداری "كۆنفرانسى ريفراندۆم بڕيارى نه‌ته‌وه‌يه‌ك" ده‌كاتمیدیا – هۆڵه‌ندا: نوێنه‌ری یه‌كێتی ...
28/09/2025

نوێنه‌ری YNDK له‌ ئه‌وروپا به‌شداری "كۆنفرانسى ريفراندۆم بڕيارى نه‌ته‌وه‌يه‌ك" ده‌كات

میدیا – هۆڵه‌ندا:

نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ ئه‌وروپا به‌شداری كۆنفرانسێكى تايبه‌ت به‌ هه‌شته‌مين ساڵيادى ريفراندۆمى باشوورى كوردستان له‌ژێر دروشمى (ريفراندۆم بڕيارى نه‌ته‌وه‌يه‌ك) به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومى و حزبى و رۆشنبیران و کەسایەتى و میدیاكار و نووسه‌ران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه،‌ رێكه‌وتى 28-9-2025 له‌ شارى ده‌نهاگ له‌ هۆڵه‌ندا، هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ ئه‌وروپا لەسەر بانگھێشتی پلاتفۆرمى كوردى بۆ كارى هاوبه‌ش له‌ هۆڵه‌ندا و ئاماده‌بوونى كۆنفدراسيۆنى ره‌وه‌ندى كوردى، به‌شداری كۆنفراسێك له‌ژێر ناونیشانی ( ريفراندۆم بڕيارى نه‌ته‌وه‌يه‌ك) به‌ به‌شداری دكتۆر دلاوه‌ر ئاژگه‌يى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ‌يه‌كێتى ئه‌وروپا و نوێنەری ژماره‌يه‌ك له‌ حزبەکان و رۆشنبیران و میدیاكار و نووسه‌ران ده‌كات.
له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ به‌بۆنه‌ى هه‌شته‌مين ساڵيادى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى باشوورى كوردستان، چه‌ند بابه‌تێك پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا، پاشان ئاماده‌بووان به‌شرۆڤه‌ و گفتوگۆ و پرسيار و سه‌رنج و تێبينييه‌كانيان به‌شدارييان له‌ ديالۆگه‌كه‌ كرد، لە دوماھیدا ديالۆگه‌كه‌ گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و دواى چه‌ند كاتژمێر گفتوگۆ هه‌موو لایه‌ك كۆكبوون له‌سه‌ر يه‌كريزى و يه‌كهه‌ڵوێستى و يه‌كگووتارى گه‌لى كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوى مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستان هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.

Address

كوران
Irbil
22222

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when رۆژنامەی میدیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to رۆژنامەی میدیا:

Share

Category