سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
نقابة صُحفيي كوردستان
Kurdistan Journalists Syndicate (35) of 2007.

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ گوێره‌ی یاسای ژماره‌(4) ساڵی 1998 و هه‌مواری ژماره‌ (40)ی ساڵی 2004 ، په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه‌، هه‌روا به‌گوێره‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره‌ 35ی ساڵی 2007 ، سه‌ندیكای رۆرژنامه‌نووسانی كوردستان وه‌كو تاقه‌ ئۆرگانی فه‌رمی میدیاییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی (IFJ)
كۆنگره‌كانی سه‌ندیكا
كۆنگره‌ی دامه‌زراندن له

‌ 1998
كۆنگره‌ی گشتی یه‌كه‌م له ‌13/12/2003 له‌ هۆڵی میدیا له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی 475 رۆژنامه‌نووس
كۆنگره‌ی گشتی دووه‌م له 27/12/2007 له‌ هۆڵی رۆشنبیری له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی 363 رۆژنامه‌نووس
كۆنگره‌ی گشتی سێیه‌م له 21/7/2011 له‌ هۆڵی پێشه‌وا له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی 396 رۆژنامه‌نووس
سه‌ندیكا خاوه‌نی 7 لق و 3 نووسینگه‌یه‌ بۆ رایی كردن و كاروباریی رۆژنامه‌نووسان
1- باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
2- لقی سلێمانی
3- لقی دهۆك
4- لقی هه‌ولێر
5- لقی كه‌ركوك
6- لقی نه‌ینه‌وا
7- لقی به‌غداد
8- لقی هه‌ڵبجه‌
9- نووسینگه‌ی گه‌رمیان
10- نووسینگه‌ی خانه‌قین
11- نووسینگه‌ی سۆران

تاسست نقابة صحفي كوردستان بموجب قانون المرقم(40) لسنة 1998 والمعدل بالقانون (40) لسنة 2004، في برلمان كوردستان،وتعتبر نقابة صحفيي كوردستان الجهة الإعلامية الرسمية الوحيدة في إقليم كوردستان وذلك بموجب قانون الصحافة المرقم(35) لسنة 2007 .علما ان نقابة صحفيي كوردستان عضو في الاتحاد الدولي للصحفيين(IFJ)
مؤتمرات نقابة صحفيي كوردستان
المؤتمر التاسيسي سنة 1998
المؤتمر العام الأول بتاريخ 12\12\2003 في قاعة ميديا في اربيل وبحضور 475 صحفي وصحفية
المؤتمر العام الثاني بتاريخ 27\12\2007 في قاعة الثقافة(روشنبيري)في أربيل وبحضور 363 صحفي وصحفية
المؤتمر العام الثالث بتاريخ 21\7\2011 في قاعة التقدم (پێشه‌وا ) وبحضور 396 صحفي وصحفية
لدى نقابة صحفيي كوردستان سبعة فروع وثلاثة مكاتب للقيام باعمال الصحفيين
1- المقر الرئيس لمجلس نقابة الصحفيين في أربيل عاصمة إقليم كوردستان
2- فرع السليمانية
3- فرع دهوك
4- فرع أربيل
5- فرع كركوك
6- فرع نينوى
7- فرع بغداد
8- فرع حلبجة
9- مكتب كرميان
10- مكتب خانقين
11- مكتب سوران

Kurdistan Journalists Syndicate was established in accordance with Law No. (40) of 1998 and amended by Law (40) of 2004, in the Parliament of Kurdistan, and the Kurdistan Journalists Syndicate is the only official media agency in the Kurdistan Region, according to the Press Law No. Note that the Journalists Syndicate Kurdistan is a member of the International Federation of Journalists (IFJ)
Kurdistan Journalists Syndicate conferences
Founding Conference in 1998
The first general conference was held on 12/12/2003 in the Media Hall in Erbil, in the presence of 475 male and female journalists
The second general conference was held on December 27, 2007 in the Culture Hall (Roshanberi) in Erbil, with the attendance of 363 male and female journalists. The third general conference was held on 7/21/2011 in Al-Takadum Hall (Peshhwa) with the attendance of 396 male and female journalists. The Kurdistan Journalists Syndicate has seven branches and three offices to carry out the work of journalists

1- The headquarters of the Journalists Syndicate Council in Erbil, the capital of the Kurdistan Region
2- Sulaymaniyah branch
3- Dohuk branch
4- Erbil branch
5- Kirkuk branch
6- Nineveh Branch
7- Baghdad branch
8- Halabja branch
9- Karmian office
10- Khanaqin office
11- Soran's office

کۆبوونەوەی کارگێریلق و نووسینگەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەنجامدرائەمرۆ یەک شەممە رێکەوتی 7/12/2025 لە بارەگ...
07/12/2025

کۆبوونەوەی کارگێری
لق و نووسینگەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەنجامدرا

ئەمرۆ یەک شەممە رێکەوتی 7/12/2025 لە بارەگای ئەنجوومەنی سەندیکا لە هەولێری پایتەخت کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئابوونەو دروستکردنی ناسنامە رۆژنامەنووسان ئەنجامدرا. سەرەتا بەرێز ئەکەد موراد ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا وێرای بەخێرهێنان و سوپاس و دەستخۆشی بۆ ئامادەبوان و گشت لق و نووسینگەکان کە لە رابردوودا کارەکانیان ئەنجامداوە، ئامانج و باسی دروستکردنی ناسنامەی بەشێوەی زیرەک بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، هەروا ئەم بریارە نوێییەی تایبەتە بە ئابوونەی رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی نوێ روونکردەوە، دواتر ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان پرسی میدیا و کاری رۆژنامەنووسی و ئەندامێتی و ژمارەی ئەندامانی سەندیکاو رێو شوێنی گونجاو خستنەروی زانیاری تایبەت بەم بوارە روونکردەوە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کارگێرانی لق و نووسینگەکانيش راو سەرەنجی خۆیان خستەروو.

لیژنەی داكۆكی داوای ئازادكردنی رۆژنامەنووس كاروان كەلاری دەكاتلیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان،...
26/11/2025

لیژنەی داكۆكی داوای ئازادكردنی رۆژنامەنووس كاروان كەلاری دەكات
لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، ئاماژە بە راگەیاندنی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكا ، ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیركردنی لەناكاوی رۆژنامەنووس كاروان كەلاری ئەندامی سەندیكاكەمان لەلایەن هێزێكی ئەمنی بەدەر لە رێكارە یاسایی و پێشێلی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ ، دەردەبڕێت.
هەروەها داوا دەكات شوێن و لایەنی دەسگیركردنەكەی ئاشكرا بكرێت و تەواوی ئاسانكاری بۆ هاوپیشەمان كاروان كەلاری بكرێت تاوەكو دەستی بگاتە هەموو مافە یاساییەكانی و بەزوویش ئازاد بكرێت.
لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان
٢٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٥

بە داخەوە لە شەوی ڕابردووەوە هاوپیشەمان ڕۆژنامەنووس(کاروان کەلاری)ی دەستبەسەر کراوە و تا ئەم بەیانییە سۆراخیمان نەدەزانی...
26/11/2025

بە داخەوە لە شەوی ڕابردووەوە هاوپیشەمان ڕۆژنامەنووس(کاروان کەلاری)ی دەستبەسەر کراوە و تا ئەم بەیانییە سۆراخیمان نەدەزانی، دوای بەدواداچوونەکانمان دەرکەوت لەلای دەزگا ئەمنییەکان دەستبەسەرە، بەڵام ڕوونیان نەکردەوە بۆچی و لەسەر چی گیراوە، ئەمەش نیگەرانی ئەوەی لا دروست کردین، کە شێوازی گرتنەکەی و ئاشکرا نەکردنی هۆکاری گرتنەکەی، بە پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەرییە. داوا دەکەین ناوبراو ئازاد بکرێت و سەلامەتی گیانی لە ئەستۆ بگرن و یاسای ڕۆژنامەگەری بکەنە بنەمای هەر مامەڵەیەک لەگەڵ کاروان و سەرجەم ڕۆژنامەنووساندا.

نووسینگەی گەرمیان
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
26/11/2025

سەندیكا بەشداری كارا لە رۆژی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتان دەكاتلە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندو...
25/11/2025

سەندیكا بەشداری كارا لە رۆژی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتان دەكات

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندو تیژی دژی ئافرەتان و كچان ، ئەمڕۆ ٢٥ی نۆڤێمبەر، ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان هەڵمەتەكەیان، بە چاڵاكییەك لەژێر ناونیشانی ( هەموو پێكەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی ئەلیكترۆنی لەدژی ئافرەتان و كچان) بەڕاگەیاندنی جاڕنامەی ئاكاری میدیایی دەست پێكرد.
چاڵاكییەكە بەوتاری هەریەك لە وەزیری ناوەخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان و ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبری و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری پەروەردە و نوێنەری قونسڵگەری وڵاتانی ئەورووپی لەهەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەكادیمیای كوردستان و مامۆستایانی زانكۆ و نوێنەری رێكخراوەكانی كومەڵی مەدەنی و ژمارەیەك دادوەرو یاساناس و میدیاكار و چاڵاكوانانی بواری داكۆكیكاری لەمافەكانی ئافرەتان و كچان، بەڕێوەچوو.
لەدوای وتارەكان، پانێلێك بۆ گفتوگۆی پڕۆژەی جاڕنامەی ئاكاری میدیای سازكرا، كە هەریەك لە هەندرێن ئەحمەد سكرتێری ئەنجوومەنی سەندیكا و تانیا گلی دامەزرێنەر رێكخراوی سیید و رەحمان غەریب سەرۆكی رێكخراوی میترۆ و مەریەم. قەرەداخی چاڵاكوانی بواری سۆشیاڵ میدیا و دلزار نزار دامەزرێنەری گۆڤارا مە بەڕێوەچوو.
لەكۆتایی چاڵاكییەكەدا جەخت لەسەر كاری پێكەوەیی هەموو لایەنەكانی پەیوەندیدار لە هەرێمی كوردستان كرایەوە بۆ نەهێشتنی هەر جۆرە توندو تیژییەكی دجیتاڵی بەتایبەتی لەبواری میدیا.

25/11/2025

وتاری نەقیبی ڕۆژنامەنووسان لە ساڵڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

ئاگاداری بۆ رۆژنامەنووسانئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و زانکۆی نۆلج، یادداشتی هاریکاریان واژۆکردووە، بۆ خ...
19/11/2025

ئاگاداری بۆ رۆژنامەنووسان

ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و زانکۆی نۆلج، یادداشتی هاریکاریان واژۆکردووە، بۆ خوێندنی ئەمساڵ زانکۆی نۆلج، بەشی راگەیاندنی دیجیتاڵی دەکاتەوە.
هەر رۆژنامەنووسێک ئارەزووی خوێندن دەکات لەو بەشە، سەردانی ئەنجوومەنی سەندیکا بکات بەمەبەستی پشتگیری کردن و بە پشتگیریی سەندیکا لەسەتا ٧٥ داشکاندن بۆ کرێی خوێندن دەکرێت.

ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

10/11/2025

زانکۆی نۆلج بۆ خوێندنی ئەمساڵ بەشی راگەیاندنی دیجیتاڵی کردەوە، لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان یادداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاری واژۆکرد. رۆژی یەکشەممە ٩ـی١....

سەندیكا داوا دەكات كار بەیاسای رۆژنامەگەری بكرێتئەمڕۆ لەسەر سكاڵاییەك بەڕێز شوان عادل بەڕێوەبەری پێشووی كەناڵی ئێین ئاڕت...
26/10/2025

سەندیكا داوا دەكات كار بەیاسای رۆژنامەگەری بكرێت
ئەمڕۆ لەسەر سكاڵاییەك بەڕێز شوان عادل بەڕێوەبەری پێشووی كەناڵی ئێین ئاڕتی لەسەر سكاڵایەك لەشەقڵاوە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 دەستگیر كراوە، ئەوەش پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەریە كەنابێت رۆژنامەنووس لە سەر كەیسی رۆژنامەنووسی دەستگیر بكرێت.
لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان بەهاوكاری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان سەرەڕای بەدواداچوونی بۆ كەیسەكە، هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەش دەدات.
هاوكات سەندیكا داوا دەكات یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت و پەنا نەبرێتە بەر هیچ هەنگاوێك كە ڕەنگە پێشێلكاری لەدژی ئازادی میدیا لێبكەوێتەوە.
لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان
26ى تشرینی یەكەمی 2025

ئەمڕۆ لەسەر سكاڵاییەك بەڕێز شوان عادل بەڕێوەبەری پێشووی كەناڵی ئێین ئاڕتی لەسەر سكاڵایەك لەشەقڵاوە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 دەستگیر كراوە، ئە....

نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستانلە کۆربەندی دەرەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەشد...
23/10/2025

نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان
لە کۆربەندی دەرەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەشداری کرد

ئەمرۆ 23/10/2025 لە هەولێری پایتەخت، نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، کۆربەندی دەرەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021-2025، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی رێکخراوەکانی سەربە نەتەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی فیدراڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان رێکخست، نەقیبی رۆژنامەنووسانیش وەکو لایەنی مێدیا لەدووەمین پانێل (دەستەبەرکردن وزامنکردنی مافی ئازادی وئاساییش ودادپەروەری) بە بابەتێک بەناونیشانی(کارە لەپێشینەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسان لەبواری ژێرخانی یاسایی رێکخستن وئاڵنگاریەکانی بەردەم پیشەی رۆژنامەگەری لەخولی داهاتووی پەرلەماندا)بەشداربوو.

11/10/2025

گۆڤاری رۆژنامه‌نووس ژماره‌ (1) گۆڤاری رۆژنامه‌نووس ژماره‌ (2) گۆڤاری رۆژنامه‌نووس ژماره‌ (3) گۆڤاری رۆژنامه‌نووس ژماره‌ (4) گۆڤاری رۆژنامه‌نووس ژماره‌ (5) گۆڤاری ر...

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوای ژینگەیەکی دروستی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و داواش دەکات رۆژنامەنووسان پیشەییانە پ...
04/10/2025

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوای ژینگەیەکی دروستی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و داواش دەکات رۆژنامەنووسان پیشەییانە پرۆسەکە رووماڵ بکەن

راگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان:

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی 3‌ــی ئۆكتۆبه‌ر تاوه‌كو 8ــی نۆڤەمبەری 2025، پڕۆسەی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە بەربژێران و لیست‌ و قه‌واره‌ سیاسییەکان کارەکانیان ئەنجام دەدەن، له‌م ماوه‌یه‌دا، ململانێ ‌و گوتاری سیاسی‌ و میدیایی تووند ده‌بێت‌، به‌ ڕاددەیەک کە زۆرینه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌ به‌شێك له‌م تووندبوونی گوتار و لێدوان و ركابه‌رییە سیاسییە.

له‌ره‌وشێكی وه‌های چاوه‌ڕانكراودا، به‌پێی ئه‌زموونی خوله‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجوومەنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ناخوازێت هیچ پێشێلكارییه‌ك له‌دژی رۆژنامه‌نووسان‌ و ده‌زگه‌كانی میدیا دووباره‌ ببێته‌وه‌.

لەم ڕوانگەیەوە بانگ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییەکان، بەربژێران، دامه‌زراوه‌ فه‌رمییەکانی حکوومەت و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كەین، هاوكاری رۆژنامه‌نووسان بکەن، به‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه‌ رۆژنامەنووسان ته‌نیا پیشه‌یه‌كی گرنگ پیاده‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پێوه‌ری ئازادی و دیموكراسییه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، داوادەکەین ڕێز لە رۆژنامەنووسان و دەزگە فەرمییەکان بگرن و هاوکاریان بن.

ئەنجوومەنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، داوا له‌ ده‌زگه‌كانی میدیا ده‌كات، له‌ گوتاری میدیاییاندا، خۆیان به‌دوور بگرن له‌هه‌ر شێوازێكی كاری رۆژانه‌دا، كه‌ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگەی سیاسیی دەشێوێنێت، لە بەرانبەر ئەوەدا ئیتیک و پرۆفیشیناڵی له‌كاری میدیایی پێڕەو بکەن.

له هه‌مانكاتدا، داوا لە رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌كاتی رووماڵی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا، پێناسی رۆژنامەنووسی و جلی ناسینه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان بپۆشن‌، هەروەها مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی پیشه‌یی پێڕەو بكه‌ن. هاوکات لەگەڵ بوونی هەر پێشێلکارییەک لە دژیان، داوا لە رۆژنامەنووسان دەکەین لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسان و مافی رۆژنامەنووسان ئاگەدار بکەنەوە.

بەهیوای ژینگەیەکی دروستی بانگەشەی هەڵبژاردن و کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان.

ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
هەولێری پایتەخت
4ــی ئۆکتۆبەری 2025

مع بدء الحملات الاعلامية للانتخابات نقابة صحفيي كوردستان تناشد :

( مناخ آمن للصحفيين —
المهنية في تغطية الحملات الانتخابية )

تصريح من مجلس نقابة صحفيي كوردستان :

انطلقت الحملات الاعلامية لانتخابات مجلس النواب العراقي في الثالث من شهر اكتوبر الجاري على ان تتواصل لغاية الثامن من نوفمبرالقادم ، فقد بدأ المرشحون والقوائم والكيانات السياسية بالحملات الاعلامية ،

واثناء هذه الفترة تشتد الحملات الاعلامية عبر الخطابات السياسية والاعلامية مع اقتراب موعد الانتخابات بشكل تنخرط غالبية وسائل الاعلام والصحفيين مع حدة الخطابات والتصريحات والمنافسة السياسية بين الاطراف المشاركة في الانتخابات ،

وفي ظل هذا الوضع المرتقب ، واستنادآ الى معطيات الحملات الانتخابية للدورات السابقة ، فأن مجلس نقابة صحفيي كوردستان يرفض تكرار اي نوع من الانتهاكات ضد الصحفيين والمؤسسات الاعلامية .
وفي ظل هذه الاجواء يناشد مجلس النقابة الاطراف السياسية والمرشحين والمؤسسات الحكومية الرسمية ومفوضية الانتخابات الى التواصل الفاعل مع الصحفيين ودعمهم بناءآ على مفهوم انهم يمارسون عملآ مهنيآ يعتبر بحد ذاته مقياسآ للحريات والديمقراطية في اقليم كردستان .

كما يطالب مجلس نقابة صحفيي كوردستان المؤسسات الاعلامية ، الى نبذ اي اسلوب يؤدي الى المساس بالوضع السياسي القائم والسلم المجتمعي ، واهمية اعتماد المهنية خلال تأدية مهامها الصحفية والاعلامية .

وفي الوقت ذاته يحث مجلس النقابة الصحفيين لجلب الهويات الصحفية معهم وارتداء السترة الخاصة بهم والتي تميزهم عن باقي العاملين في المجالات الاخرى خلال فترة التغطية الاعلامية للانتخابات ، والالتزام بمعايير السلامة المهنية .

كما ينوه الصحفيين مجددآ الى ضرورة اشعار لجنة الدفاع عن الحريات الصحفية وحقوق الصحفيين في النقابة في حال وقوع انتهاكات ضدهم خلال فترة الحملات الاعلامية .

نتطلع الى تحقيق بيئة آمنة للحملات الانتخابية والعمل الصحفي في اقليم كوردستان

مجلس نقابة صحفيي كوردستان
اربيل
في الرابع من اكتوبر لعام 2025

راگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: له‌ماوه‌ی ڕۆژانی 3‌ــی ئۆكتۆبه‌ر تاوه‌كو 8ــی نۆڤەمبەری 2025، پڕۆسەی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومەن...

کۆنگرەی نێودەوڵەتی ... ئایندەی میدیاو گەیاندنکۆنگرەی(ئاییندەی میدیا و گەیاندن) لەژێر ناونیشانی (لەداکۆکیەوە بۆ ئازادی و ...
21/09/2025

کۆنگرەی نێودەوڵەتی ... ئایندەی میدیاو گەیاندن

کۆنگرەی(ئاییندەی میدیا و گەیاندن) لەژێر ناونیشانی (لەداکۆکیەوە بۆ ئازادی و گۆرانکاری) رۆژانی (19 – 20 – 21 / 9 / 2025) لە (عەممان)ی پایتەختی ئوردن دەستی بەکارەکانی کرد، لە کۆنگرەدا(500) میدیاکار لە سەرانسەری جیهان بەشدارن، وێرای رێکخراوەکانی یونسکۆو (IFJ) و ئەمینستی ئەنترناشیوناڵ ، کۆنگرەکە لە ماوەی سێ رۆژداو لە(33) پانێلی جودا، گفتوگۆی فراوان لەسەر ئاڵنگاریەکانی بەردەم پیشەی رۆژنامەنووسی، داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان و رۆڵی حکومەت، کۆمەڵگەی مەدەنی، میدیا و سەندیکاکانی رۆژنامەنووسان دەکرێت، لە هەرێمی کوردستان ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان وەکو قسەکەرێک لە پانێلی (سەندیکاکانی رۆژنامەنووسان) رۆڵیان لە ئایندە لەبەردەم هەژموونی پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا، بەتایبەت لە زیرەکی دەستکرد و سوسیال میدیا، بەشدارە، ئەم کۆنگرەیە بۆ جاری سێیەمینە بەدەست پێشخەری سەنتەری داکۆکی و ئازادی رۆژنامەنووسانی ئوردن ساز دەکرێت.

Address

Azadi Neighborhood Opposite Azadi Park Near Nanakali School
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 14:00

Telephone

+9647511378007

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان:

Share