27/10/2025
ئەوەی هەیە و نیە بە کەمتر لە 2 خولەک بخوێنەرەوە
رۆژێکی خۆش بۆ ئێوە، بە کورتی و پوختی لە چەند کاتژمێری رابردوودا چی روویداوە، لێرەوە بخوێنەرەوە؛
📌شەوى رابردوو لە کلاسیکۆى گەورە، ریال مەدید لەناو یاریگا و هاندەرانى، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بارسێلۆناى بردەوە و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ بارسا بۆ پێنج خاڵ بەرز کردەوە.
📌درەنگانی شەوی رابردوو، لە سۆران بەشێک لە هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزە کردووە، چەقی بوومەلەرزەکەش 26 کیلۆمەتر لە سۆرانەوە دوور بوو.
📌تورکیا هەڵوێستى خۆى لەبارهى ههنگاوه نوێیهكهى په*كه*كه ئاشكراكرد و ئهم كارهى ئهوانى لهبارهى کشانەوەى هێزهكانى بهدڵه و به ئهرێنیش باسی كردووه، عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکپارتی هەنگاوە نوێیەکەى پە*کە*کەى بۆ کشانەوەى هێزەکانى لە سنورى تورکیا بە دەرئەنجامی کۆنکرێتی بەرەوپێشچوونى نەخشەڕێگای ‘تورکیای بێ تیرۆر’ وەسفکرد و دەڵێت “پێویستە ئەوپەڕی ئاگاداری بکرێت بۆ پاراستنی پرۆسەکە لە هەر جۆرە ئیستفزازێک”.
📌ترەمپ بۆ گفتوگۆی بازرگانی و ئەمنی بەرەو تۆکیۆ دەڕوات
📌یاریدەدەری سەرۆکایەتی کۆریای باشوور کۆبوونەوەی ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور رەتدەکاتەوە
📌هێرشی درۆنی پایتەختی رووسیای کردە ئامانج و بووە هۆی داخستنی دوو فڕۆکەخانە.
📌فەنزوێلا دەڵێت، مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ترینیداد و تۆباگۆ "هاندانێکە بۆ دەستپێکردنی جەنگ".
📌مایکرۆسۆفت رکابەرەکەی بۆ وێبگەڕی ئەتڵەس AI خستە بازاڕەوە
📌ئیسرائیل لە ناوچەی گەڕان بەدوای تەرمی دەستگیرکراوەکان لە غـ.*ەزە دەکشێتەوە.
📌 ئەمریکا شرۆڤەکارێکی سیاسی بەریتانیای دەستگیرکرد، بەهۆی رەخنە گرتنی لە ئیسرائیل.